فرمێسكی تیمساحانه‌ی شاناز بێتام بوو

فرمێسكی تیمساحانه‌ی شاناز بێتام بوو
جارجاره‌ بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بۆگه‌نی مێژووه‌ تاڵه‌كه‌ی باوكی، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌، كچه‌ نازداره‌كه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كه‌ به‌قه‌ده‌ر(جاشێك)یش خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته‌ی نه‌كردوه‌(مه‌به‌ستم ئه‌و جاشانه‌یه‌ به‌ كرده‌وه‌یه‌ك یا به‌ قسه‌یه‌ك ده‌یان گه‌نجیان له‌ په‌تی سێداره‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌) به‌ فرمێسكێكی تیمساحانه‌وه‌ بۆ رۆژئاوای كوردستان، په‌لاماری باشوری كوردستان ده‌دات و بوختان ده‌هۆنێته‌وه‌، هه‌ڵوێستی باشور و ئازادكردنی كۆبانێ و چوونی پێشمه‌رگه‌ به‌ سنوری توركیا، داستانێكه‌ به‌م خاتوونه‌ دزه،‌ ناشیرین ناكرێ.
كه‌واته‌ خاتوون، هێنده‌ په‌رۆشی بۆ كۆبانێ و ساڵیادی ئه‌و رۆژه‌ به‌ گرنگ ده‌زانی، له‌ جیاتی ئه‌م فرمێسكانه‌ فه‌رموو ده‌ستی ره‌ش و پیست بخه‌ ناو پارانه‌ی به‌ دزی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و تاڵانی ده‌ستت كه‌وتووه‌ و كه‌مێكی لێ ببه‌خشه‌ به‌ كۆبانێ.
Top