بۆ ئەوەى تەکنۆلۆژیامان لێ نەبێتە کێشە!

بۆ ئەوەى تەکنۆلۆژیامان لێ نەبێتە کێشە!
لەگەڵ شۆڕشى تەکنۆلۆژیاى زا نیارى وبایۆتەکنۆلۆژی ودیاردەی بەجیهانى بوون ((Globlizatioan))و بازار، نەک تەنها کاریگەری لەسەرمیزاج وهەستى مرۆڤ گەیاندوه‌تە ئەوپەڕى، بەڵکو بووەبه‌ بڕیاردەرێکى دیکتاتۆرانه‌ ودەبێت ڕۆژانە مرۆڤەکان فەرمانەکانى جێبەجێ بکەن، لە کوردستانیش بەهاتنى تەکنۆلۆژیا بۆ هەرێمى کوردستان لەدواى روخاندنى بەعس و کرانەوەی کۆمەڵگەى کوردى بەشێوەی خێرا ونەبوونى ئاستى رۆشنبیریى پێویست لەلای تاکەکان و کۆى کۆمەڵگا بەشیُوەیەکى گشتى، کاردانەوەى نێگەتیڤ و تەنانەت کێشە وگرفت ونەهامەتى بەدواى خویدا هێنا، ئەمەش سەرجەم چین و توێژەکانى تاڕادەیەک گرتەوە، بەڵام بەتایبەت چینى گەنجان زۆرتر کاریگەر بوون پێى، ئەمەش لەبەر ئەوەى کەڵکى خراپ لەتەکنۆلۆژیا وەرگیرا لەبرى ئەوەى ببێتە هۆى پێشکەوتنى کۆمەڵایەتى بابەتە کۆمەڵایەتیە دواکەوتووەکانى کۆمەڵگە لەڕێگەى تەکنۆلۆژیاوە خۆی نمایش کرد، تەکنەلۆژیا بووبە ئامرازێک بۆنانەوەى کێشەى نوێ سەرەڕاى تەشەنەپێکردنى کێشەکۆنەکان وزەقکردنەوەیان، ئەمانەش بەتایبەتى کاتێک زۆر زەقبوونەوە و تەقینەوە کە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان تەشەنەیان کرد و بڵاوبوونەوە بەشیًوەیەکى فراوان، لەنمونەى فەیسبوک و تۆڕەکانى تر، بەتایبەتى فەیسلوک کە خراپ بەکارهێنانى گەیشتە ئاستێک بە سەرای مەرگ ناودەبرێت بۆ گەنجان و بەتایبەتى ئافرەتان و ڕەگەزى مێینەى گەنج، جا لەبەر ئەوەى دنیاى تەکنەلۆژیاى زانیارى و تۆڕەکان دنیایەمى تەواو ئازاد و بێ سانسۆرە و بەئاسانى ئەو کەسانە نادۆزرێنەوە کە کەڵکى خراپی لێوەردەگرن و هەروەها لەبەر هەبوونى تایبەتمەندى پیاوسالاربوونى کۆمەڵگەى کوردستان و بەکاڵا تەماشاکردنى ئافرەت، ئیدی ئەم هۆکارانە بوونە مایەى دەردەسەرى زیاتر بۆ خودى ئافرەتان و زۆرترین باج دەدەن، بەتایبەت لەو ماڵبات و خێزانانەى کە هێشتا تەقالیدەکۆنەکان برەویان هەیە، ئەگەر تەماشایەکى ئامارەکانى توندوتیژى ئافرەتان بکەین ڕوون دەبێتەوە تەکنۆلۆژیا و تۆڕەکۆمەڵاًیەتیەکان یەکێکن لە هۆکارەکان، ئەمەش بەداخەوە ڕوو لە هەڵکشانە و یاساکانى ئەم بوارەش وەک پێویست نین و ناتوانن وەک پێویست تاوانباران بەسزاى پێویست بگەیەنن.
لەلایەکى ترەوە تەکنۆلۆژیا بووە بە میکانیزمى سیخورى بەسەر خەڵکەوە، یەکێک لە وەزیفەکانى دەوڵًەتەکان لەسەرەتایى دامەزراندنیانەوە تاکو ڕۆژگاریى ئەمڕۆ کۆنترۆڵکردنى تاک بوە بۆئەوەى ویستى خۆیان لە ناو کۆمەڵگەدا بچەسپێنن و سیاستەکانى خۆیان پێشبخەن، بەدرێژایی مێژوویش ئامڕازو شێوازەکانى کۆنترۆڵکردنى مرۆڤەکان گۆڕانى بەسەردا هاتووە ، کە ئێستا سود وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا کارى بۆ دەوڵەتەکان ئاسان کردووە، جاران وڵاتان بۆ دەستخستنى زانیارى لەبوارە جۆراو جۆرەکاندا بودجەى گەورەیان تەرخان دەکرد و زۆر جاریش ئاشکرابوونى سیخوڕەکانى نێوان وڵاتان کێشەو گرفتى گەورەى دەخولقاند، ئێستاش سەرەڕاى ئەوەى وڵاتان بودجەى زەبەلاح بۆ کارى سیخوڕى تەکنۆلۆژی تەرخان دەکەن بەڵام بە هاتنى تەکنۆلۆژیاى نوێ بەتایبەت موبایلى زیرەک (smartphone )و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کارى دەزگا هەواڵگریەکان گەلێک ئاسان بووە،مرۆڤ خۆى بەکڕینى مۆبایلێک کە هەندێک جار نرخەکەى نزیکى هەزار دۆلاردەبێتەوە، وادەکات دەزگاکانى هەواڵگرییەکان هەمیشە لەگەڵى بن، گوێگرتن و وێنە گرتن لەو شوێنەیى تویى لێیت، دەستنیشانکردنى شوێنى مانەوە.....بە پێى ئەو زانیاریانەى کەهەن دەرکەوتووە سەرجەم ئامێرە تاکە کەسیە زیرەکەکان لەشێوەى ( هێڵى ئینتەرنێت ، ئیمەیڵ ، تۆرەکۆمەڵایەتییەکان ) واتە بەگشتى دنیای مەجازى پەیوەندى ئەلکترۆنى لەلایەن دەزگاکانى هەواڵگرییەوە کۆنترۆڵدەکرێت، ئەمەش تێچویەکى وەهاى بۆ ئەوان نیە، چونکە هەرمرۆڤێک بەجۆرێک بەکارهێنەرى یەک لەو ئامێرانەو تۆڕانەیە، ئەمەش واتە لەژێر چاودێرى وردى دەزگاکانى هەواڵگرییەو سەرجەم چالاکییەکانى ئەو بەکارهێنەرە لای ئەو ناوەندە هەواڵگریەو بێ ئەوەى خۆى بزانێت ئارشیف دەکرێت، زانیارى زۆریش هەیە کەدەڵێت کۆمپانیا زەبەلاحەکانى پەیوەندیکردن و تۆڕى کۆمەڵایەتیەکان خۆیان دروستکراوى دەزگا هەواڵگریەکانى دەوڵەتە زلهێزەکانبن و زانیاری بەکارهێنەرەکان لەبەردەستى ئەو دەزگایانەبن، ئەمەش وادەخوازێت هۆشیاریەکى باش لاى تاکى بەکارهێنەر هەبێت لەم بارەیەوە، بەتایبەتى کۆمەڵگەى کوردستانى ئێمە کە سەرەڕاى نەبوونى کۆنترۆڵى بەهێزى تەکۆنۆلۆژیا و تۆڕەکان، وڵاتانى نەیارى کوردستانیش هەمیشە بۆسەدان بۆ خستنە داوى تاکەکانەوە و گیرۆدەکردنیان وبەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ئاسانیش دەتوانن ببنە هۆکارى لەخشتەبردنى بەکارهێنەر و کاریگەرى دروستکردن لەسەرى، ئیدى گرنگە لەم ڕووەشەوە بەئاگاییەوە سود لە تۆڕەکان وەربگرین بۆ ئەوەى وەک لایەنەکۆمەڵایەتیەکە تەکنۆلۆژیا نەبنە هۆى نەهامەتى تاکى کوردستان، هەرچۆن لەبوارى کۆمەڵایەتى و ئافرەتان تەکنۆلۆژیا کێشەکانى زیادکرد بالەبوارى سیاسی و ئەمنى قەومی وئاسایشی نیشتمانى نەبێتە کێشە وگرفت بۆ تاکەکان و لەناکێکى سودمەند و نیشتمان پەروەرەوە نەیانکات بە سیخوڕ و داردەستى نەیارانى نیشتمان و کۆمەڵگەى کوردستان، چونکە تەکنۆلۆژیا سنور نازانێت و دەبێت خۆمان سنور بۆ زیانەکانى دابنێین.
Top