یه‌ کێتی نیشتمانی کوردستان و کار به‌ ده‌ستانی گۆران له‌ حکومه‌تی سلێمانی ئه‌گه‌ر ناتوانن ئیداره‌ی شارێک بکه‌ن

یه‌ کێتی نیشتمانی کوردستان و کار به‌ ده‌ستانی گۆران له‌ حکومه‌تی سلێمانی ئه‌گه‌ر ناتوانن ئیداره‌ی شارێک بکه‌ن
یه‌ کێتی نیشتمانی کوردستان و کار به‌ ده‌ستانی گۆران له‌ حکومه‌تی سلێمانی ئه‌گه‌ر ناتوانن ئیداره‌ی شارێک بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ناتوانن خۆپێشاندانێک رێک بخه‌ن یا ئیداره‌ بکه‌ن که‌ توند و تیژی لێ نه‌که‌وێته‌وه‌;پێویسته‌ واز له‌ ده‌سه‌لات و حکومه‌تداری بێنن و به‌ فه‌رمی دان به‌ فه‌شه‌لی خۆیان له‌ به‌رێوه‌بردنی تاقه‌ شارێک بنێن،پێویسته‌ به‌ فه‌رمێ داوا له‌ پارتی دیموکراتی کوردستان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێین سلێمانیان بۆ له‌ ده‌ستی ئانارشیسته‌ سه‌ر لێشێواوه‌کان ده‌ربێنین و رێک بخه‌ین چونکه‌ بوونه‌ته‌ هۆی زراندنی ناو و بانگی شاری جوانی سلێمانی.بژیت کاک ئه‌دهه‌م بارزانی که‌ زۆر زوو زانی له‌ جیاتی روو کردنه‌ پارێزگار و چوار حیزبه‌که‌ باشتره‌ راسته‌وخۆ له‌ گه‌ل ئێران قسه‌ بکات بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی پارتیه‌کان و باره‌گاکانمان.زۆر باشتر و جوانتر بوو که‌ پارتی حیزبه‌کانی ئه‌و به‌ری به‌ روونی تێگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر زیان بگاته‌ پارتیه‌کان و بچنه‌ سه‌ر باره‌گاکانی پارتی دلنیا بن ده‌ستی ئێمه‌ش کراوه‌ ده‌بێت و باره‌گاکانی ئێوه‌ش پارێزراو نابن.بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ شۆرش دایه‌ و به‌ تایبه‌تی بۆ کوردستانیان که‌ هه‌م له‌ شورشی رزگاری داین و هه‌م له‌ شه‌ری درنده‌کانی داعش داین شتێک به‌ ناوی ئۆپۆزیسیون بوونی نییه‌ به‌لکو ئه‌وانه‌ کۆمه‌لێک ئۆپۆرتۆنیستن و ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی خه‌بات بۆ مانه‌وه‌ به‌ ژێر ده‌ستی بگۆرن.
Top