به‌م هه‌موو زام و برینه‌وه؟!
September 25, 2016
وتار و بیروڕا
جگه له چه‌ند لایه‌نێك، هه‌موو كوردستانیان، بڕوایان به‌وه هه‌یه، بارودۆخی مه‌وزعی و زاتی، له‌بارترین دره‌فه‌تی ئێستایه بۆ پێشخستنی ده‌سكه‌وته‌كان، له‌وانه‌یه گیرۆده‌بوون به كێشه و گرفتی ناوخۆیی هه‌ندێك لایه‌ن، توانای بینینی هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی نه‌بێ، به‌كۆڵێك برینه‌وه به‌ره‌و رووی ده‌بینه‌وه و ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چینین و دۆسته‌كانمان زیاد له جاران خوێندنه‌وه‌ی دروستیان هه‌یه بۆ بینینی ئه‌و توانا زاتیه‌ی بووه‌ته پاڵنه‌ری به‌هێز تاكو چانسی ئه‌مجاره له كیس نه‌برێت.
شه‌ڕی داعش، بۆ كورد ته‌حه‌دییه‌ك بوو، یه‌كیانده‌گرته‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی مالكی و هاوپه‌یمانه‌كانی دژ به كورد. چه‌ند ئێوه په‌رۆش بوون بۆ نزیكتر بوونه‌وه له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و سیاسیه فاشیله‌ی عێراقی به‌م دۆخه گه‌یاند، كورد و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی و به‌پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه پشتیان له‌و چانسیه نه‌كرد له‌پاڵ شه‌ری دژ به داعش بۆ كورد هاتنه ئاراوه، به‌تایبه‌تی كێشانی سنوره‌كانی باشوری كوردستان به‌خوێنی پێشمه‌رگه، هێنانه‌وه‌پێشه‌وه‌ی پرسی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهان و پشتیوانی كردن له‌و دۆزه. بۆ ئێوه جێگه‌ی بایه‌خ نه‌بێ، بۆ پرسی كورد و قوربانیه‌كانی و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌رگای گه‌وره‌ن به‌ڕووی ئاینده.
له‌ڕووی جوگرافیه‌وه، سووننه‌كان دراوسێی ئاینده‌مانن، نه‌جه‌ف و به‌غدا وه‌ك ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی شیعه دۆستمان ده‌بن، جگه وانه‌ی خۆیان بۆ دژایه‌تی كردنی كورد یه‌كلایی كردۆه‌ته‌وه.
كۆتایی داعش، كۆتایی دوژمن و نه‌یارانی كورد نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تایی پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌یه له عێراق، له‌نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان، ئه‌وانه‌ی له دوای 2003ه‌وه تاكو ئێستا هیچ تروسكایه‌كیان نه‌بینیوه له ئه‌قڵیه‌تی تاكڕه‌ویی و سه‌پاندن و وێرانی. بۆیه هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی ئێوه به‌دابه‌شكردنی نفوزی سیاسی ده‌زانن، سه‌رقاڵ ده‌بن به پشكی داوای داعش.
پێویست نه‌بوو كورد، پرسی شارێك بهێنێته ئاستی حزبایه‌تی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌نێوان خه‌می خاك و خامی ده‌سكه‌وتی حزبی، دووه‌میانتان پێ گرنگه. ئه‌گه‌ریش رۆژگار و رووداوه‌كانی دوای داعش، ئێوه‌ی هێنایه‌وه قه‌ناعه‌تی وه‌لانانی ململانێی حزبی، ئه‌وكات چاره‌سه‌ركردنی ئیداره‌دانی شارێك ئاسانترین بابه‌ته.
ئه‌م زام و برینه، به جه‌سته‌ی هه‌ر میلله‌تێكه‌وه هه‌بێ، به یه‌كده‌نگی و یه‌كگوتاری و یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی چاره‌سه‌ری ده‌كات، نه‌ك ده‌ست بردن بۆ ده‌ستی نه‌یارانی كورد و ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ناوخۆیی.