محسینی ڕەزایی،لەوێ؛ ڕوحانی، لەم لاتر؛ عامری لە نەجەف، پیلانگێڕی پەرلەمانی ئێراق.هه مویان لەدەورەی یەک، بازنەدا دەخولێنەوە ئەویش دژایەتی پرسی سەربەخۆیی کوردستانە.ڕوحانی دەڵێ:خاکێک (100)ساڵ بێ دابەشکرابێ؛ ناکرێ جارێکی تردابەشبکرێتەوە؟!!بەواتاێکی تر، ڕۆحانی پێمان دەڵێ؛دەبێ کویلەیی و ژێردەستەیی قەبووڵ بکەن؟!بەلای ئاخوندەکانەوە لە چارەنوسمان نوسراوە،ژێرچەپۆکی و تاوانکاری نەتەوەی سەردەستە قبوڵ بکەین!!بە قەولی ئەوکۆنە پەرستانە، سیاسەتی کوردقڕانی ڕژێمە فاشیەکان،ڕەوایە!!سەت ساڵە ڕووبارێک خوێنمان بەخشیوە،هه زارەها؛ ڕۆڵەی ئەوخاکەی ڕوحانی باسی دەکات،خوینی لەسەرڕژاوە؛بۆ ئامانجێکی سیاسی بووە؛ئەویش سەربەخۆیی وئازادی خاک و مرۆڤەکانی کوردستانە.خاکی کەسمان داگیر نەکردووە.لەسەرخاکی خۆمان پەلاماردراوین،ئەنفال و جینۆساید کراوین،لەسەرخاکی خۆمان بووین، شارێکی وەکوهه ڵەبجە، کیمیاباران کرا.لەتازەترین تاوانی نەتەوەی باڵادەستدا،بردن وبەکەنێزەک، کردنی ژن وکچە، ئێزیدییەکانمان بوو،لەلایەن تیرۆریستانی داعش.ئەرێ؛ئاغای روحانی؛ئەگەر دەوڵەت وسەربەخۆیی خۆمان هه بایە؟کو؛داگیرکەران،ئەیان، تووانی ئەو هه مو تاوان و کارەساتانە؛ بەسەرخاک ومرۆڤەکانمان بێنێ؟بەڵێ؛ ئەوە دەردی، بێ پەرژینی، دەوڵەتە،ڕیسەکەمان لێ دەکرێتەوە خوری؟!!ئەوە بێ دەوڵەتی یە،مالیکی و پاشکۆکانی لەڕێگای نان، بڕین و برسی کردنەوە،دەیانەوێ ئیرادەی گەلەکەمان تێکبشکێنن؛ئەگەر خاک وئاسمانی کوردستان،سەربەخۆبێ.کواداگیرکەران،دەوێرن؛تخونی سنورەکانمان بکەون؛ژێرخانی کوردستان ئەوەندە دەوڵە مەندە،بۆ سەدان ساڵی تر،پێویستمان بەهاوکاری هیچ وڵاتێک نابێ.ڕوحانی و هاوبیرەکانی ئەزانن؛ کاتێ کوردستان سەربەخۆبێ چی دەقەومێ؟!!ئەوسا، خاک وژێرخانی داگیرکەران، ژێرەوژووردەبێ؛ژیان فێری کردوین تاڵی و ژانی، ژێردەستەیی، چۆنە؛گەلێک، سەدان ساڵە،خوێن، لێ دەڕێژێ،شەرمە، هیچی تر قەبوڵی بکات ، ژێر دەستە بێ .مافی سەربەخۆیی ،وەکوشیری دایکمان حەڵاڵە.باداگیرکەرانیش هه رلە گوپی خۆیان بدەن.