حكومزسیۆنی* گۆڕان‌و كۆمەڵ

حكومزسیۆنی* گۆڕان‌و كۆمەڵ
خراپی نیەتی سیاسی لە بەرانبەر یەكترو كاوێژكردنەوە لەسەر رقە بەبەرد بووەكانی نێوانی یەكدی و موزایەدەو خۆنەدانە بن باری كێشەكانی هاونیشتمانیان‌و گۆڕی(قوربان) كردنی میللەت بەسیاسەتی لۆكالی حزبیان‌و سیاسەتی هەوڵدان بۆ پاشقۆلێگرتنی حكومەت, بەو مانایەیی تەگەرە بخەنە بەردەم كاروانی ئاوەدانی‌و پێشڤەچوونی سیاسی‌و, بەر فێل لە دەنگدەرانیان هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەلی ئیسلامی پشكداری حكومەت بوون.
ئەگەر مێژوو بۆ كابینەی حەوتەم بگەڕێنینەوە دەبینین ئەودوو حزبە لەژێر چەتری ئۆپۆزسیۆنی جۆرێك لە سیاسەتیان دەكرد كە زۆر بە سانایی دەركەوت كە قوتابی یەك قوتابخانەن, هەر بۆیەشە بەئەدایەكی شەلەل‌و پاشخان بەفیكرەی نەهێشتن‌و لەناو بردنی لایەنێكی دیكەی سیاسی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیانیان درێژەپێدا, تا وایلێهات ئۆپۆزسیۆن بونیان بەناشرینی خستە نێو ئایداو بەردیدی خەلك, ئەوان دوای بەشداری پێنەكردنیان لە حكومەت‌و فەشەلهێنانیان لە ئەداكردنی ئۆپۆزسیۆن تەنها چاوەڕوانی تێپەڕبوونی كاتیان دەكرد لەسەرحسابی تەمەنی كابینەی حەوتەوم, لەدوای هەلبژاردنەكانی هەشتەمین كابینەش بەتایبەت تر دووای واڵاكردنی دەرگەی پشكداری پێكردنیان و بانگەواز بۆ حكومەتی بنكە فراوان ماراسۆنی پشك وەرگرتنیانمان بینی كە چۆن‌و چیان دەكرد لەسەر پۆستەكانی حكومەت.
دوای دەركەوت كە ئەوان نە توانیان لەرابردوو ئۆپۆزسیۆنێكی چاك‌و نە حوكمدارێكی باش بن, هەر بۆیە لە دووڕیانی (حكومزسیۆن) وەستان دەیانەویست بەشداربن لە(حكومەت) بۆ پۆست‌ودەستكەوتی دارایی, (ئۆپۆزسیۆن)نیش بن بۆ رازی كردنی دڵی نەیارانی دەستكەوتەكانی حكومەت, بەڵام هێندەی نەبرد قەیرانی دارایی رووی لە هەرێم كرد ئەوان نەبان بوون لە حكومەت, تەنانەت ئەو پرسەیان وەك كارتێكی سیاسی دژ بەپێكهێنەری حكومەت بەكاردەهێنا, دەرفەتیان قۆستەوە قۆڵ لە چۆك پێدانانی حكومەت هەلبكەن, بۆیە هەمیشە بەدوای پرسیاری (هۆكاری ئەم قەیرانە چیە؟) دەگەڕان بۆئەوەی پارتی پێ تۆمەتبار بكەن, كەچی وەڵامەكەی روون بوو بە شێوەیەك كە ئەم وەڵامە لای حزبە هاوشارەكەیان ئاسان دەست دەكەوت.
ئەم دوو حزبە دوای فەشەلی حوكمڕانیشیان ئیمڕۆ هەڕەشەی كشانەوەو خۆنەدانە بن باری دۆخەكە دەكەن, بەو مانایەیی كە بەشێك نەبوونە لە دۆخە خراپەی كەهەیە, لە كاتێكدا ئەوان بە پێی قەبارەی خۆیان لە خراپەكاریەكانی بەڕێوەبڕدن بەرپرسیارن, دەپرسین ئەرێ‌ دوای چی لە بەر پرسیارێتی رادەكەن كە خەلكی باش دەزانێت.
سەركردەكانتان بە پلەی وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینن‌و دونیایەك داڵ‌و نەجمە خانەنشینی حكومیان هەیە لە ئاستی مەكتەبی سیاسی‌و كادرە باڵاكانتان, دوای چی دەكشێنەوە كە شەریفترینیتان لیوا خانەنشینە, هەریەكەتان بە سەتان رۆژنامەنووسی خانەنشین‌و فەرمانبەری بندیوار‌و دەست چەورتان هەیە بە قوتی خەلك, گۆڕان دوای چی دەكشێیتەوە كە بەر لە 2009 سەركردەی باڵای نێوكایەیی گەندەڵی‌و دوای 2009 گۆمی گەندەڵكارانە, ئاخر ئەو هەموو خراپەكاریەتان بەپیالە ئاوی كشانەوەتان لە حكومەت پاكنابێتەوە, بۆیە ئەوجارە پێتان دەڵێین پەتی گەوجاندنتان كورتە خەلكی كوردستان هۆشیارترە لەوەی دوای فەشەلی سیاسیتان بە دووعاكانتان بڵێن ئامین, بیریشمان نەچێت گۆڕان لە سالێ‌ رابردوەوە كشێنراوەتەوە, كەچی تازە دەڵێت دەكشێینەوە.
Top