ناوەندی بڕیاری یەكێـتی فەشەلی بە كودەتایەكی ناوەخۆیی هێنا
September 1, 2016
وتار و بیروڕا
جگە لەوە لە سەر ئاستی ناوەخۆیی ئەو حزبە دەنگە ماندووەكانی نێو یەكێتی لەبەرامبەر گروپێكی توندئاژۆیی بنەمالەییو بەجۆرێك بێ بەهاكرابوون كە تەنانەت لەو سەرو بەندی ئالۆزی ناوچەكەو گۆڕانكاریەكانی هەرێم هیچ كامێك لەو دەنگانە نەدەبیستران, ئەوان هێندەی وەك كۆمەلێك ئەندامی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی خانەنیشین كراو مامەلەیان لەگەڵ دەكرا وەك دامەزرێنەرو ماندوانی نێو مێژووی یەكێـتی حساب بۆكراو نەبوون, كە ئەمەش دەكرێت وەك هەولی كودەتایەك بزانرێـت بەسەر ئەم سەركردانەی نێو یەكێـتی, راگەیاندنی ناوەندی بڕیاری یەكێـتی لەگەڵ ئەوەی سنوری پاوانخوازی ئەو گروپەی نێو یەكێـتی بەرتەسك دەكاتەوە, دەكرێت وەك خالی كۆتایی تەمەنی رێككەوتنەكەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕانو یەكێتی چاوی لێبكرێت, چونكە هەموو ئەو بڕیارانەی لە ژێر سێبەری ئەو هاوپەیمانیەتە دراون بە دڵی ناوەندی بڕیاری یەكێـتی نەبوونە.
یاد سرێشمەیی