31 ی ئاب مێژوویەكی پڕ لە سەروەری تۆمار كراو.
August 31, 2016
وتار و بیروڕا
لەشكركێشی ئێران بە رێ روونی یەكێتی بۆ ناوچەكانی سەری بەردوو حەسەن بەگ , كەلكەسماقو كۆیە, دەربەندی گۆمەسپانو دۆڵی بالیسان, راستی ئەوەمان بۆدەسەڵمێنن كە پارتی لەهەمبەر سیاسەتی دوژمنهێن چ سیاسەتێكی حەكیمانەی پەیڕەوكرد.
ئەمە جگە لەوەی كە لە سەر ئاستی ناوەخۆ, پەرەسەندی رێگری و جەردەیی لە ناوچەكەو بوونی دەسەڵاتێكی پڕ لە بگرەو ببڕەی ئەو كاتی هەولێر بە تێگەیشتن لەو ژیانە كولە مەرگیەی ئەو كات كە تەنانەت تایەیی ئۆتۆمبێل لە ژێر ئۆتۆمبێل دەردەهێنراو دەدزرا, دەزانین بە وەدەرنانیان لە هەولێر پارتی چ سەر وەریەكی تۆمار كرد.
بەكار هێنانی هێزی دوژمن بۆچەند كاتژمێرێك لە دژی دوژمن دەرهاویشتەی سیاسەتی حەكیمانەی پارتی بووكە دەری خست لە هەموو حالەتێكدا لە پێناو گەڕانەوەی كەرامەت بۆگەڵی كورد نەخاسمە خەلكی هەولێر چ سودێكی لە دوژمن بینی دژ بە دوژمن.
هەموو ئەو رووداوانەی سەرەوە پێمان دەڵێن پارتی لەبەرامبەر تۆپەكانی ئێران و وتە تۆماركراوەكانی نۆشیروان كە ( هەولێر كوێی پیرۆزە تا شەڕی تێدا نەكرێت) سیاسەتێكی دروستی پەیڕەوكرد, وە هەر كەسێك 31ی ئاب بە خیانەت دەزانێت با چەند كاتژمێرێك بەر لە 31ی ئاب بخاتەوە نێو خەیالدانی وشكی كە دەستگرتنی ئێران بۆ ناو خاكو رێ روونی بۆ كردنی دژ بە پارتی هۆكاری لە دایك بوونی 31ی ئاب بوو. بەلێ سبەی 20 ساڵ بەسەر رۆژێكی پڕشنگدار تێدەپەڕێت سبەی 31ی ئابە.
یاد سرێشمەیی