دیداری سە رۆک بارزانی و ئەگەرو پێشهاتە کان؟

دیداری سە رۆک بارزانی و ئەگەرو پێشهاتە کان؟
جوڵانەوە ێکی نا ئاسایی، هه رێمی و نێو دەوڵەتی، لە گۆڕێیە.کرۆکی کێشەو قە یرانە کانی ناوچە ی ڕۆژهه ڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتە خۆ.
بانگهێشتی سەرۆک بارزانی، بۆ تورکیا، کۆبونەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە،بۆگفتوگۆکردن لە سەربابەتە گەرمەکانی ناوچەکە،بە هه نگاوێکی نوێ دادەنرێ،چونکە تورکیا، هه میشە بەچاوێکی دوژمنکارانە،لەدۆزی کوردوکوردستان، دەڕوانێ.
هه رلەوڕووانگەوە،لە گەڵ ڕژێمە یەک،لە دووای یەکەکانی ئێراق،دەدووا.بەڵام ئێستا کە هاوکێشە ی هه رێمی و نێودەوڵەتی،گۆڕانکاری تێداکراوە و ئەزمونی کوردستان،وەکو دیفاکتۆی ناوچەکە دەرکەوتووە، ئەزمونی کوردستان ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێ لە سەقامیگیری ناوچەکە، لە جەنگی دژە تیرۆردا دەوری یەکلا کەرەوە دەبینێ.
لە بەرهه ندێ ڕاوێژکردن بە سەرۆک بارزانی،بە تایبەتی لە سەرپرسە گەرمەکانی ناوچەکە.لە ناوییاندا ئەو بابەتانەی سە خت وپڕقەیرانی ڕۆژگارەکەن، وەکو زیندوکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی ،لە باکوری کوردستان.پێگەو سەنگی سەرۆک بارزانی و ئەزمونی کوردستان دەردەخەن.
گە لی کوردستان،بەگشتی، بەقۆناخێکی هه ستیارو چارەنوسسازدا دەڕوات.لێرەوە پێکادان وهاوپەیمانی ،کۆک و دژەکان، دەست پێ دەکات.ئەوانەی لەڕووی سیاسی و دیبلوماسی، ناتوانن پێگەی کاریگەریان هه بێ،پێویستە لەڕووی مەیدانی یە وە ، خۆیان بگونجێنن، لەگەڵ ڕەوتی ڕووداوەکان،کە ناکۆک نەبێ لەگەڵ ئەونەخشە ڕێگایەی سەرۆک بارزانی،ڕابەرایەتی دەکات.(پ.ک.ک وپە یە دە)دوو هێزی کاریگەری دووپارچەی کوردستانی ڕۆژ ئاواو باکورن.تائێرە پەڕگیرو پشتڕێ بوون، لە گەڵ هێڵی نەتەوەیی، سەرۆک بارزانی نەگونجاوبوون.ژیان سەلماندی سیاسەتی ئەوان، نەک هه رهه ڵە بوو، بە ڵکو ترسناکیش بوو، بۆسەر کۆی دۆزەکە.
ملدان بە تیخی گەمەی مخابراتی وڵاتانی هه رێمی، خۆ کوشتنە !!ئەوەی دۆزەکە، دەپارێزێ،کودەنگی، نەتەوەیی و سیاسەتی دروستی کوردستانیانە یە،نەک فریوخواردنی پیلانی دەوڵەتانی هه رێمی...
Top