پارتە سیاسیەکان یەکبگرن ئەگەرنا وەکو لەگ لەگتان لێ دێت !

پارتە سیاسیەکان یەکبگرن ئەگەرنا وەکو لەگ لەگتان لێ دێت !
دەگێرنەوە روژێک لە روژان (حاجی لەگ لەگێگ) لە یەکێک لە گوندەکانی مەسیحی نشین لە سەر بورجی ناقوسی دێرێک (کەنیسە ) ھێلانەی دروست کردبوو . ھەموو روژێک حەوش و ناقوسی ئەم کنیسەیەی بە جیقنەکانی ( پیق) پیس دەکرد ، ئەم کارەی ببوە ھوی بێزاری قەشەی کەنیسە ، چەندین جار ھەولی دەرکردنی دەدا ، بەلام بێ سود بوو ، داوا لە زانایانی گوند کرد کە چارەسەرێک بدوزنەوە بو گرتن یان دەرکردن یان لە ناو بردنی ئەم (حاجی لەگ لەگە ). یەکێک ووتی : ئەمە زور ئاسانە من دەتوانم ئەم حاجی لەگ لەگە بگرم ، کەروێشکەکی ھێنا و تەژی ناو زکی شرابی کرد لە ناو ھێلانەی حاجی لەگ لەگی دانا پاش خواردنی ئەم کەرویشکە حاجی لەگ لەگ لە ھوش خوی جوو ، قشەی کەنیسە بە ئاسانی گرتی دەستی دایە ملی لە پێش چاوی خەلکی ئاوایی ھەر دەھەژاند و پێ ووت : ئەی حاجی لەگ لەگ ئەگەر تو لە سەر دینی موسی پێغەمبەری ، ھەرگیز گوشتی کەرویشکت نەدەخوارد
ئەگەر لە سەردینی عیسی پێغەمبەری، ھەرگیز دیوارو ناقوسی کەنیسەت پیس نەدەکرد
ئەگەر لە سەر دینی محمد پێغەمبەری، ھەرگیز مشروبت نەدەخواردەوە
لە کاتی ئەم پرسیارانە زورتر ئەشکەنجەی دەدا تا کوشتی .
ئێمەی دانیشتوانی کوردستان کە پێک دێن لە کومەلێک لە نەتەوە وئایین و پارتە سیاسیەکان با پەندێک لەم چێروکە کورتە وەر بگرین .
ئەگەر ئێمە کوردستانین با دەست لە ناو دەست بە ھەموو پێھاتەکان کە ئێستا باشترین دەرفەتە بو ریفراندوم و گەراندنەوەی ناوچە ناکوکەکان ئەوانەی دەرەوەی سنوری ھەریمی کوردستانن و بەجی بە جی نەکردنی دەستورو مادەی ١٤٠ ، خودزینەوەی حکومەتی عێراق لەم مادەیە و ئێستا پاش ھاتنی داعش و داگیرکردنی چەندین شارو شاروچکە و پاشان بە قارەمانی ھێزی پولاینی پێشمەرگە و دانی خوێنی چەندین شەھیدی قارەمان لەم ناوچانە و ئازاد کردنیان و گەراندنەوەی ئەم ناوچانە بو سەر ھەرێمی کوردستان کە بە زۆر لە سنوری ھەرێمی کوردستان جیا کراون و ئێستا لە دەستی ھێزی پێشمەرگە دان ئەمە باشترین دەرفەتە بو ریفراندوم پاش بەرێوەچونی ئەم پروسەیە ھەول بدرێت بو دروست کردنی دەولەتێکی کوردی کە مافی ھەموو پێکھاتەکان تیا دەستەبەر و پارێزراو بیت .
ئەگەر ئێمە ھەمومان خەلکی ئەم وەلاتەین و نیشتیمان پەروەرین و خەباتمان کردوە و شەھیدی زورمان داوە بو گەیشتن بە سەربەخویی با خوێنی شەھیدانمان لە بیر نەکەین و بە فێرو نەچێت ئێستا لە بەر چەند ھویەک وەکو تێک چونی بارودوخی دولەتی عێراق لە بەر ھاتنی ھیزیکی دەرەکی وەکو داعش و داگیر کردنی چەندین شارو شاروچکە و خراپ بونی بارودوخی سیاسی نێوان سنە و شیعە و شەرو ئاژاوە شەلەژانی بارودوخی ناوەخوو لە عیراق لە سوریا کەجەنگ بەروکی گرتوە و خەریکە دەبێتە ویرانە و چەندین جار باسی دابەش کردنی دەکرێت ، دەولەتی تورکیا بە ھوی کودتا سەربازیەکەی شلەژاوە و دەولەتی ئیران بە ھوی کیشە ئەتومیەکەی و بارودوخی ناوچەکە ناتوانیت زیاتر لەوەی ھەیە دەست بداتە کاروبارەکان و لە ھەموی گرنگتر قارەمانی ھێزی پیشمەرگە و ناوبانگی گەلی کورد لە ھەموجیھان و شەرکردنی لە گەل ھێزیکی درندەی وەکو داعش وسەرکەوتنی گەورە و کوتایی ھاتنی پەیماننامەی سایکس بیکو ئیستا زەمینە لە بارە بو راگەیاندنی دەولەتی کورد .
ئەگەر کوردین ھەمومان دلسوز و خەمخوری ئەم وەلاتەین دەبێت واز لە جاشایەتی و نوکەرایەتی و پیلانگیری بھێنین لە جیاتی پەیمان بەستن لە گەل نەیارانمان بێن دەستی دوستی وتەبایی بو یەکتر درێژ بکەین و چارەسەری ھەموکێشە چەق بەستوەکان بکەین و کینە و دوبەرەکی بەلاوەوە بێنین وەکو برا ھەولی چارەسەی بدەین و دوستایەتی لە گەل دوژمنانمان نەبەستین و پێشوازی لە نان براوەکانمان نەکەین .
بەسە با ئەم وەلاتە زیاتر پیس نەکەین گەلی کورد لە مێژەیە ھەول وخەبات دەکات ئەگەر بە مێژوی خەباتی گەلی کوردا بچینەوە دەبینین کە ھەمیشە دوبەرەکی نێوانیان و خەیانەتی ھندی لە کەسەکان بویتە ھوی لە ناو چون و نەگەیشتن بە ئارمانجەکانمان با ئێستا بەس بیت ھەمو پێکەوە دەست لە ناو دەست خەباتمان بو رزگاری و بە جی گەیاندی ئارمانجی چەندین سالەی گەلی کوردبیت کە خەونی لە مێژینەی ھەمومانە دامەزراندنی کیانەکی سیاسی و دەولەتێکە بو گەلی کورد با ئێستا بە پیر بانگەوازی سەروک بارزانیەوە بچین بریاری چارەنوسساز بدەین و ھەولی دروست کردنی دەولەتی کوردی بدەین ئەگەر نا ئەم دەرفەتەشمان لە دەست دەچێت دوژمنانمان ھەمویان لە بوسەدان بو نەھێشتن و لە ناو بردنی ئەم دەرفەتەش ، پیویستە گەلی کورد ھوشیار بیت دەست بداتە ملی خەیانتکارو خوفروشان و نەھیلن ئەم کوردستانە پیس بکەن ئەو دەرفەتە کە بە قوبانیدانی زور وخەباتی بی وچان بە خوینی ھەزاران شەھید ھاتوتە کایەوە لە دەست بچیت .



Top