هه ردووڕژێمی ئێران وتورکیا،دووڕژێمی سەرسەختی داگیرکاری کوردستانن، ئەودوو وڵاتە،هه میشە هاوبەش بوون لەسەرپرسی سیاسی، کوردوکوردستان.بەڵام هه لومەجی نێودەوڵەتی وهاوکێشەی هێزوپەیوەندی هاوپەیمانی دژەتیرۆر،شوێپێی بە داگیرکەرانی کوردستان،لەق کردووە.ڕاستە تورکیاو ئێران، دووزلهێزی هه رێمین،بەڵام بۆڕێگاچارەی قەیرانەکانی ناوچەکە،هه م ناکۆکی قوڵییان لەنێواندا،هه م نەبوون بە هاوپەیمانێکی کارا،لەناوڕیزبەندی وڵاتانی هاوپەیمانی دژەتیرۆر.سەرەڕای ئەوانە هه موی ئێران،لەپێگەی دوژمنکاری دا،بووە بەهۆکاری ناسەقامگیری، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا،لەلایەکی تر،لەڕابەرایەتی جەنگی تایفی، دەکات.سوریا،لبنان،یەمەن،ئێراق، وەکونمونە؛ ناکۆکی سیاسی ومەزهه بی ،لە نێوان وڵاتانی هه رێمی ،لەوپەڕی تووندیدا؛لێرەوە خاڵە پێکناکۆکەکانیان، پترن،لەخاڵە هاوبەشەکانیان،بەواتاێکی ترئەوانەی جڵەوکێشی ڕووداوەکان دەکەن،هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژە تیرۆرە،نەک وڵاتی ئێران و تورکیا.ئەگەر تورکیاو ئێران، پێیان وابێ جوڵانەوەی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه ڵات و باکور،سەرکوت دەکەن،یاپێیان وابێ ڕێگا،لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی باشوری کوردستان دەگرن،پێیان ناکرێ وبە هه ڵە دادەچن؛ئەوەی پێیان دەکرێ تەنها فیتنەیی وناکۆکی دروست کردنە، لە نێوان باڵە کوردستانی یەکاندا،مخابن لەو هه نگاوەیاندا سەرکەوتوبوون.ئەگەر پەند وەربگرین،باتەنها گوێ،لەڕاوێژی دومنەکانمان بگرین؛ئەوەندەی بەرامبەریەکتر، دەم، هه راشین،نیوئەوەندە دوژمنەکانمان بناسین،زۆردەمێک بوو،ببووین بەدەوڵەتی سەربەخۆ...