پرسی سەربە خۆیی و هە ڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران؟.

پرسی سەربە خۆیی و هە ڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران؟.
بەڕاشکاوی وئاشکرا،بەرپرسەباڵاکانی کۆماری ئیسلامی،ڕایانگەیاندووە،بەقەولی خۆیان دنیا، ژێرەوژووردەبێ،سەربەخۆیی باشوری کوردستان،ڕابگەیەنرێ؟!!ئەوهه ڵوێستەی ئاخوندە سەرەخۆرەکانی کۆماری ئیسلامی،جگە لەدژایەتی کوردوکوردستان،هیچ لێکدانەوەێکی تر هه ڵناگرێ.هه ڵبەت هه ڕەشەی سەرانی تاران،هاوکاتە لەگەڵ دەست تێوەردان وتێوەگلانی ئەو وڵاتە ،لە تەواوی کێشەو قەیرانەکانی ڕۆژهه ڵاتی ناوەڕاست.سەرانی دەست ڕۆیشتوو،تووند ئاژۆکانی تاران،بەردێکی ئەوەندە گەورەیان هه ڵگرتووە،هیچ گومانی تێدانی یە،خۆیان دەکەنە ژێرییەوە و سەری خۆیانی لەسەردادەنێن.چونکە ئەوانە پەنجەیان لەپەنجەی باڵاترین هاوپەیمانی دنیاو ڕۆژهه ڵاتی ناوەڕاست داوە.نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی،بە هێزترین وفرەوانترین، وڵاتەکانی ناوچەکە ،پێک دێنن. لەڕووی ئابوری وسەربازی وپەیوەندییە دەرەکییەکانەوە،ئاسمان وڕێسمانیان،نێوانە.لێرەوە سەرەداوەکانی هاوسەنگی ململانێکان دەرکەوتوون.لەبەرهه ندێ بەرەی کۆماری ئیسلامی دۆڕاوە؛ئەوانەیش پشت،بەو وڵاتە دەبەستن،دووجارئەدۆڕێن،جارێک نەتەوەو گەلەکەیان ئەدۆڕێنن، جارێکی ترلەژێرپێی پۆخەڵییەکانی خۆیان لە لایەک، ئاخوندەکان،لەلاێکی تر دەپڵیشێنەوەو ڕیسوادەبن.مێژووفێرمان دەکات،هه رکاتێ پشت بەداگیرکەران بەسترابێ،دەرئەنجامەکەی شکەست وتێداچوون بووە...
Top