ریفراندۆم و خەونی گەلی کورد

ریفراندۆم و خەونی گەلی کورد

لە ڕۆژی سی شەممە رێکەوتی ٢٦/١/٢٠١٥لە کوبونەوەی سەرۆک بارزانی لە گەڵ لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان باسی خالەکی ھەرەگرنگ و چارەنووس ساز و گریدای بە سیستەمی بەرێوەبەرایەتی ھەرێمی کوردستان کە راپرسی بو سەربەخویی ھەرێمی کوردستانە کراوە ، ئەم باسە بویتە باسی سەرەکی ئێستا لە ناو کومەلگای کوردیدا و ھەموو ھاولاتیان و ھێزە سیاسیەکان باسی دەکەن ، ھندێ ھێزی سیاسی دژایەتیان دەربریوە و ھەندێکیان بێ لایەنی و ھندێکیان لایەنگری و ئامادەیان نیشان داوە بو ئەم راپرسیە .
ریفراندوم - گشتپرسی میژویەکەی دەگەرێتەوە بو سالی ٥٠٨/ی پێش زایین ، جاری یەکەم یونانیان ئەم سیستەمەیان پەیرەو کردووە بە ناوی دەستھلاتی گەل (دیموکراسی ) کە پێک دێت لە دو وشە ، دیمو +کراسی ، دیمو واتە گەل ، کراسی واتە دەستھلات ، واتای ھەر دو وشە پیکەوە دەبێتە حکمی گەل .
پاشان ھندێ وشەی تر وەکو ریفراندوم پەیدا بون ، با بزانین ریفراندوم چییە؟
وشەی ریفراندوم ، واتە گشتپرسی (Referendam ) لە وشەی (Torefer )ھاتوە واتە گەرانەوە بو رڕی خەلک لە پرسە گرنگەکان و چارەنوس سازی وەلاتدا ، وەکو پرسی دەستور یان جیابونەوە یان سەربەخویی وەلات ،٠٠٠٠
پێویستە ئامانج و مەبەستی ریفراندوم دیار بیت ، شێوەکەی دەست نیشان بکرێت بو ئەوەی ھاولاتیان ئاگادارییەکی تەواویان لە سەر ئەم پروسەیەیان ھەبێت.
ریفراندوم کارێکی ناوازە نیە ، لە ھەمو وەلاتانی جیھان لە سەر پرسە چارەنوس سازەکان ریفراندوم دەکرێت و دەگەرێنەوە بو رڕی خەلک ، وەکو وەلاتی سوید کە سالانە چەندین ریفراندوم لە وەلاتەکەی ئەنجام دەدات بەبێ ئەوەی ھیچ ئاژاوە یان گرژییەک دروست ببیت.
ترسی بە ئەنجام گەیاندن یان نەگەیاندنی ریفراندوم پێویستە بە لاوە بدرێت ، زور بوێرانە بچینە ناو ئەو پروسەیە و ھەول بدەین زورترین ھاولاتی بەشدار بیت .
گەرانەوە بو رڕی گشتی ھاولاتیان لە پرسە گرنگەکان یەکێکە لە کارە ھەرە باشەکان، پێویستە لایەنە سیاسیەکان پشتگیری ئەم پێشنیارەی سەروک بارزانی بکەن بو رێخوش کردن و ئەنجام دانی ئەم راپرسیە
لە بیری نەکەین پاش بە کوتا ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم لە سالی ١٩٢٠ لە پەیماننامەی سیڤەر لە مادەی ٦٢ دا مافی دابوە گەلی کورد کە راپرسی بکەن و زەمینە خوش بکەن بو دامەزراندنی دەولەتی کوردی لەو ناوچانەی کە کوردنشینن ، بەلام پاش ھاتنی سەر کاری کەمالیەکان لە وەلاتی تورکیا و مور کردنی پەیماننامەی لوزان لە سالی ١٩٢٣ ئەو خەونەی گەلی کورد لە گور نرا و کەمالیەکان بونە رێگر لە جێ بە جێ کردنی خالەکانی پەیمانی سیڤەر .
پاش سەرھەلدانی سالی ١٩٩١ گەلی کورد و پێک ھێنانی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بریاری فیدرالی بو گەلی کورد لە ٣٠ کانونی دووەم سالی ٢٠٠٥ لە گەل ھەلبژاردنی نوێنەرانی پارلەمان راپرسیەکی نا فەرمی بو سەربەخویی گەلی کورد ئەنجام درا و پتر لە ٨٠%لە خەلکی کوردستان دەنگ بە سەربەخویی کوردستانیان دا .
ریفراندوم مافەکی سروشتی ھەر مللەتێکە کە لە ناو وەلاتێکدا دەژین بیجگە لە ھاولاتیانی ئەو وەلاتە، کەس و لایەنەکی تری دەرەکی بوی نیە بلێت ریفراندوم باشە یان خراپە ، بکرێت یان نەکرێت
ھاولاتیان و کاربەدەستانی وەلاتەکە خویان دەتوانن بریار بدەن ، ئیستاش گەلی کورد مافی خویەتی بو کارە گرنگەکانی بگەرێتەوە بو ریفراندوم و ھاولاتیان بە بی دودلی بەشداری لەو ریفراندومە بکەن .
ئەمە دەرفەتەکە بو گەلی کورد ، پیویستە زور بە باشی سودی لێ وەربگرێت بە ھەمو ھێزیکەوە بچیتە ناو ئەم پروسەیە و ھەولی جدی بدریت زور ترین ھاولاتی بەشداری تیا بکەت و دەنگی بەلێ پێ بدریت ، ئەو لایەن و ھێزە سیاسیانەی دەبنە ریگر و بەربەست دروست دەکەن بو بە ئەنجام نەگیاندن و یان سەر نەکەوتنی پروسەی راپرسی دەکەونە بەر نەفرەتی مێژوو و گەلی کورد، دەبنە جێ بە جێ کاری بەرنامە و پیلانی وەلاتانی دژی گەلی کورد و دژی سەربەخویی کوردستان ، ئەوان دەیانەوێت راپرسی ئەنجام نەدرێت دوبارە گەلی کورد بگەرێتەوە بو دوخی جاران بە بن دەستی بژێت و نەھێلن خەونی لە مێژینەی گەلی کورد کە دەولەتی سەبەخوی کوردستانە بھێتە دی مێژوو دوبارە ببیتەوە چون پیشتر کەمالیەکان نەیان ھیشت خەونەکەیان بھیتە دی .


Top