ترس لەسەربەخۆیی پەكەكە لەپشت بەرد دێنێتە دەر

ترس لەسەربەخۆیی پەكەكە لەپشت بەرد دێنێتە دەر
ئەوەی ئەمڕۆ پەكەكە دەیكات‌و دەیڵێت بەرهەمی چەندین ساڵەیی ئەو ئایدۆلۆژیا خالی لە كورد بوونەیە كە رێكخستنەكانی ئەو حیزبە دەرخواردی هزری گەریلاكانی دەدات, بەو تێگەیشتنەیان لە رابردوودا مێژوویەكی پڕ لە ململانێی ناشەریفانەی ناوەخۆی كوردستانیان بەڕێكرد, هەرچەند لەباكورەوە دروستبوون لێرە كەم حزب هەیە لولەی تفەنگەكانی تێنەكردبێت‌و رۆژگارێك كێشەی بۆ دروستنەكردبن, بەرپێگرتنی حزبەكانی رۆژهەڵاتیش لە ساڵی رابردوو لە ناوچە سنوریەكانی رۆژهەڵات‌وباشوور لەكێكی دیكەیە بە یەخەی پەكەكەوەیە, بۆ رۆژئاواش تەنگی سیكلدانی ئەو حزبە دەبینین لەهەمبەر پارتە كوردیەكانی دیكە لە چ ئاستێكە.
هەروەك ئێمە سپی تر لەو رەشەی هەیە لە سیاسەتی پەكەكە چاوەڕێ ناكەین, دەركەوتنی رێزان جاوید‌و هاوبیرانیان لە كاتێكدا كە قسە بە پارتی‌و بارزانی دەڵێت لە چاوەڕوانی ئێمەیە, چونكە سەربەخۆیی كوردستان ئەوەی ئەوان بەدرێژایی دروست بوونیان سەنگەریان لێی گرتووە ئەمرۆ پارتی‌و بارزانی هەوڵی بۆ دەدەن, ئەوەی ئەوان چەندین ساڵە لەپشت بەرد سیاسیەتی چاو شاركێی لەگەڵ دەكەن‌و نایانەوێت یاخوت ناوێرن بیڵێن, ئەمڕۆ پارتی ‌و بارزانی لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ وڵاتانی دەرەوە دەیخەنە روو, لە ئێستای پڕكێشەیی كوردستانیش پارتی (سەربەخۆیی ‌و ریفراندۆم ) وەك پێشمەرجی سیاسی بۆ یەكخستنەوەی نێو ماڵی كورد بەكاردێنێت.
بیریشمان نەچێت ئەوەی جاویدی گوتی نەبان نیە بەئەخلاقی پەكەكە‌ومۆدێڵێكی تازەی سیاسەتی ئەوان نیە, لە كاتێكدا كە دەزانین جاوید لەكوێ‌ فودراوە چۆنیش دەتەقێت.
Top