ئەوانەی لەپاشەرۆژی خۆیان دەترسن بارزانیان شەهیدكرد
July 26, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو لە كەركوك بینرا, ئەشكەنجەدان تامردنو ئوتوكردنی جەستەو روشاندنی تا لاكەوتنی وێنەو دروشمە دڵخواستەكانی شەهید تاوانێك بوو ویژدان هەژێن, تا ئەو پەڕی نا مرۆڤانە, ئەگەر هەركەسو لایەنێك بە هەر بڕو بیانوێك ئەم تاوانەی كردبێت, بەر لەوەی تاوان بێـت دژ بە تاكێكی ئەم وڵاتە تاوانێك بوو دژ بە مرۆڤایەتی, دژ بە ئازادی بیرو بۆچوون لەوەها تاوانێك زۆر بە روونی دەتوانرێت هەست بە دڕندەی مرۆڤ بكەیت بەرامبەر مرۆڤێكی دیكە كە ئایدیۆلۆژیا یان نەتەوەیی جیاوازە.
كوشتن وئەشكەنجەدان تا مردنی بارزان موحەمەد لەناوچەیەكی كوردستانی لە ژێر دەسەڵاتی كوردی تاوانێكی چەتەگەری و مافیا ئاسایە تەنها ئەوانەی لە پاشەرۆژی خۆیان گوماندەكەنو دەترسن بەو شێوەیە تاوان دەكەن, بۆیە بێدەنگ بوون لێی رێگا خۆشكەر دەبێت ئەو دەسەڵاتە مرۆڤ كوژە ئاسانتر بەسەر لاشەی لاوە كوردەكانمان پاز بداتو دەستی پیسان زیاتر درێژ بكەن.
وەك تاوان ئەركی دادگایە ئەو كەیسە یەكلای بكاتەوە و بكەرەكەی دەست نیشان بكات, بەڵام بیرمان نەچێت ئەگەر ئەو كارە لە ئاسایشی یە كێتیش نەوەشێنینەوە, واقعەكە ئەوەمان پێدەڵێت كە ئاراستەی تاوانەكە بەشێكی زۆری رووی لە قاپی ئاسایشی یەكێتەیە لەكەركوك, چونكە وتەبێژەكەیان زۆر بەروونی دەلێت بەڵێ لای ئێمە دەستگیركراوە دوای ئازاد كراوە؟ بەڕێوەبەری ئاسایش دەلێت لای ئێمە بانگهێشتگراوە بۆچەند پرسیارێك دوای ئازادكراوە.
ئاخر ئەو دوو رستەیە مانای جیاوازیان هەیە, لەگەڵ ئەوەی كە بڕیارێكی دادگا بۆ دەستگیركردنی بارزان پالپشتی ئاسایشی یەكێتی نەبووە, جیاوازی لە دەربڕینەكان گومانەكە گەورەتر دەكەن.
دواترئەگەر بارزان محەمەد ئازاد كراوە, گریمان باندێكی مرۆڤ كوژ كوشتیان ئەو باندە چۆن هاو تەوقیتی ئاسایش بوو لە دەستگیر كردنی بارزان موحەمەد مەگەر ئەوانیش لەسەر موخەدەرات گرتبێتیان بەو جۆرەیان برد كە مرۆڤ شەرم لە مرۆڤ بوونی خۆی بكات.
دواجار بۆ ئەوەی ئاسایشی یە كێـتی لە كەركوك كە زۆرینەی رووی تاوانەكە ئاراستەی لەوانە لەخەیالدانی منوتۆو ئەو وەك چەتەو مرۆڤ كوژ وێنا نەكرێن دەبێت هاوكاربێـت لە لێكۆلینەوە لەو كەیسە, هەلچونو بەڵارێدابردنو بە سیاسی كردنی كەیسەكە لەبەرژەوەندی ئەوانو هیچ لایەنێك نیە.