ئایا پێشمەرگە مۆرتەددە یان تۆ؟( خوێندنەوەیەکی سایکۆلۆژیای مێژوویی بۆ کەسێتی تاکی کوردی)

ئایا پێشمەرگە مۆرتەددە یان تۆ؟( خوێندنەوەیەکی سایکۆلۆژیای مێژوویی بۆ کەسێتی تاکی کوردی)
ئەو گۆتارە جگە لەوەی کە وڵامێکە بۆ ھاوڕێی بەڕێزم د.ھۆگر تاھیر سەرۆکی بەشی مێژوو لە زانکۆی زاخۆ و تیایدا نوسەر ویستوویەتی تیشکێک بخاتە سەر کەسایەتی و لایەنی سایکۆلۆژیای تاکی کوردی وەک وڵامێک بۆ ئەو پرسیارەی بەڕێزیان لە گفتگۆیەکی سیاسی-دیرۆکی ل ( ١٦/٥/٢٠١٦) و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی و لە ساڵیادی پەیماننامەی شوومی سایکس-پیکۆ ھاتبوو ڕێکخستن وئاراستەی ڕای گشتی و تاکی کوردستانی کردبووی، و ھەروەھاش ڕەتدانەوەیەکە بۆ نووسەری ئەو نامیلکەی ڕۆژانی کۆتایی مانگی ڕەمەزان لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری ھەولێری پایتەختی کوردستان بڵاو کراوە و تیایدا پێشمەرگەی کوردستانی بە " مۆرتەدد " پێناسەکردووە.
ئەی نوسەری ئەم نامیلکەیە نازانم ناوت چییە و چ کەسی، و نازانم ئەو گرووپە تووندڕەوەی کە لەگەڵیاندا کار دەکەی چ ناوێکی تڕۆھاتیان لێناوی، بەڵام من ناوت لێدەنێم(x) تا باشتر لێم تێبگەی و لەگەڵ یەکتری بە ھێمنی بدوێین. بەلێ ئەینابەڕێز (x)دڵت خۆش دەکەم و پێت دەڵێم کە من ھەموو ئەو جەژنە ئۆقرەییم نەبوو و حەسانەوەم نەما و دەھان سەرچاوەم نۆری بۆ ئەوەی وڵامێکی پڕ بە پێستی نامیلکەکەت بۆ بدۆزمەوە، بۆیەش جەژنم لە خۆم حەرام کرد و کەسم نەبینی و سەردانی ھیچ کەس و شوێنێکم نەکرد تا ئەو کاتەی ئەوەم بۆت نووسی و ھیوادارم بیخوێنی و بیکەی بە ئەڵقەیەکی زێڕین و لە گۆێچکەکانت ھەڵواسی بەر لەوەی کە ببێ بە درەنگ و حەزرەتی ئیزراعیل(س) مۆڵەتت پێنەداتن و لە ( دونیا و لە ئاخرەتیش ) بێ بەش ببی و خێزانەکەت لە نێو کەس و کار دا شەرمەندە و ڕووڕەشی مێنتالیتە( ئەقلیەتی) تۆ ببن.من زیاتر لەو کەسانەی کە تۆیان کەر کردووە لە خەمی تۆ دام. من تەمەنم بەسەر چووە و لەم جیھانەش نە چاوم لە کۆچک و تەلارێک و نە ئۆتۆمۆبێلی ( ئاخیر مۆدێل و فوول مواسیفاتم ) ناوێ، و بۆ گەیشتن بۆ ھیچ دەستکەتێک و پارە و پۆل و پۆست و پلە و پایەیەکی کۆمەڵایەتی و کارگێڕیش ھەڵنەستاوم بەو کارە و بانگەشە بۆ خۆم و عەشیرەتەکەشم ناکم و پالێوراوی ھیچ لایەنێکی سیاسیش نیم. من جەرگم بەوە سووتاوە کە لە بڕی ھەبوونی مێنتالیتە( ئەقلیەتی ) وەک تۆ بە درێژایی چەندین ھزار ساڵە ئێمە ھێشتا و پاش تێپەڕبوونی ھزاران ساڵ بەسەر شارستانیەتدا و لە کاتێکدا کە ساڵانە ھەن شارۆچکە و گۆند و عەشیرەت لە جیھاندا دەبن بە دەوڵەت و وڵاتی خۆیان ئاوا دەکەن بەڵام منی کوردستانی، ئەو نەتەوە ئارییەی کە بیست و چەند سەدە لەمەو بەر یەکێک لە دەولەتە زلھێزەکانی ناوچەکە و جیھان بووم و شارستانیەتەکەم وێردی زۆبانی خەڵکانێک بوون کە لە بیابانەکان تەنھا کللۆیان بۆ خۆاردن دەست دەکەت، و ئەمڕۆ ئەوان دەھا وڵاتیان ھەیە و کەچی ھەر ئەوان مافی ژیانەوەشیان لە بۆ من بە ڕەوا نابینن، و ئەمڕۆ لە چەرخی بیست و یەکەمدا ھێشتان لە ژێر ھەڕەشەی ئەنفال و جینۆساید و کێمیابارنکردن و داعش و بەعس و تۆرانیزم و وەھابیەت و برا شێعەکانی سۆننە و شێعە دام، و تۆ ئەمڕۆکە دھۆڵ و زۆڕنایان بۆ لێدەدەی و ژێر بە ژێر چەپڵەیان بۆ لێدەدەی، بەڵام بێ ئاگای لەوەی کە ئەوان زۆر لەوە لووتبەرزترن کە منەتیان پێت ھەبێ و تۆ تەنھا بە ڕیشی باوکت پێدەکەنی و ڕووڕەشی خۆت و نەتەوەکەتی.
********
ڕاستە کە ئەوە بەشێکە لەو جەنگە سایکۆلۆژیایەی تۆ و مامۆستایەکانت لە کوردستان و جیھان لە دژی ھێز و خۆڕاگری نەتەوەیەکی ماندوو و بریندار ڕاتانگەیاندووە و ھەروەھاش ئێمە باش دەزانین ئەوە نەک یەکەم جەنگی لەو جۆرە و نەک کۆتاییەکەیەتی. بە درێژایی مێژووی تاڵ و خوێناوی کوردستانیان ئەوە و ھزاران نموونە و جار و ساڵە کە ئێوە بە شێوازی جیاواز شەڕی دەروونیمان لەگەڵ دەکەن، جا چ لەشکەری بێ یان ئابووری و سیاسی و کەلتووری و فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و ... ھتد، بەڵام خۆت و مامۆستایەکانت بینیتان و دەبینن ئێمە بە بنەما و پرەنسیپ و ڕێبازە سیاسی و نەتەوەییە پیرۆزەکانی وەک ڕێبازی بارزانی نەمر و زۆر سەرکردەی نەتەوەیی تر گوش کراوین و بەرگەی ئەو جۆرە و زۆر جۆری قورستری جەنگی سایکۆلۆژی لەو شێوازەش بەقەد سەر دەرزییەک لە ھیمەت و خۆڕاگریمان کەم ناکاتن. ئێمە ھەروەھاش پەروەردەی قوتابخانەی زەردەشتی شەھیدین کە ئێمەی ئاریاییەکانی فێری ڕێزگرتن لە نەتەوە و نەژاد و مرۆڤەکانی تر کردووە و ھەمیشە داکۆکی لە بیروباوەری جیاواز گرتووە و ئێمەی ئاریەکانی ھان داوە کە جگە لە داواکردن و پاراستنی ئازادی و سەربەخۆیی خۆمان ڕێز لە ئازادی خەڵک و نەتەوەکانی تریش بگرین. بەلێ ئەوە پەیامی ئەو زەردەشتە شەھیدەیە کە زیاتر لە بیست و چەند سەدەیەکە بە ئەرکی چاکسازی کۆمەڵایەتی لەم ناوچەیە ھەڵساوە و خێر و بەرکەتی ئەم چاکسازییە سەدان و ھزاران ساڵ پەرژینی پاراستنی کەسایەتی کوردستانی و خەڵکانی تری ژێر دەستھەڵاتی ئارییەکان بووە.
*********
جێگەی داخ و پەژارەیەکی گەورەیە کە قوتابخانە و ڕێبازە پیرۆزەکەی محەمەد (س)، نموونە و سیمبۆلی ڕۆەشت بەرزی، وەک یەکێکی تر لە چاکسازە گەورەکانی کۆمەڵایەتی لە سەدەکانی شەشەمی زایینی، گەمژەی وەک تۆی تیایدا ھەڵکەوتووە. ئەم قوتابخانەیە سەنتەری پێگەیاندنی مرۆڤەکان بووە لەسەر جوانترین بنەماکانی مرۆڤایەتی لە ھەموو سەردەمەکانی دواتر، وەک یەکسانی و دادپەروەری و سادەیی و خاکیبوون و بڕوا و ترس لە خوای گەورە و میھرەبان و ... ھتد.
نابەڕێز (x) تۆ یەکەم کەس نیت بۆختان بە مرۆڤایەتیەوە دەنێی. بەر لە تۆش مامۆستایەکانت ئەو کارەیان لەگەڵ زۆر پێغەمبەری مەزن و لە وانەش محەمەد(س) کردوویانە و لەتاو ڕەق و کینەی خۆیان و دامرکاندنی ئاگر و بلێسەی ئێش و ئازارە دەروونیەکانیان ناویان لەو مرۆڤە مەزن و دادپەروەر و ڕەوشت جوانە نا بوو ( إبن ڕبی کبشە ). من نازانم واتای وشەکە چیە بەڵام دەزانم کە ئەوان بۆ مەبەستی سوکایەتی پێکردنی ئەو نموونە جوانەی مرۆڤایەتی ئەو ناوەیان لە دژی بەکار ھێناوە.ئەوان تەنیا بەوەندەش نەوەستاون و گڕی ڕق و کینەی خۆیان لە ئایین و بیروباوەرە جوانەکەی ئیسلام تەنیا لەسەر پێشەوایەکەی بەتاڵ نەکرد بەڵکۆ ئەوەی لەگەل لایەنگرانی و شوێنکەوتوانە وەفادارەکەشی بەکارھێنا. ئەوەتا لە لاپەڕەکانی مێژوو دا دەبینین کە خەلیفەکان و یارانی دڵسۆزی وەک عەماری کۆڕی یاسری یەمانی و خاوەنی سێ شەھیدی گەورە لە ڕێگەی گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام و زۆر کەسی تریش وایان کرد و ناو ناتۆرەی ھاوشێوەیان لێ ناوە. تۆ و مامۆستایەکانت بە درێژایی مێژووی ئیسلام و بۆ ئەوەی ھەموو بەرپرسیارەتیەکان لە ملی خۆتان ھەڵگرن و بۆ کەمکردنی پلە و پایەی ئەو ( ێحابیە ) گەورەیە و بۆ شاردنەوەی فرت و فێڵ و پیلانە بۆگەنەکانتان و شکاندنی بەسەر کەسانی تر دا بەردەوام خەتاکانی خۆتان خستووتە پاڵ عەماری یاسر و بۆ ئەوەی کە لە نەکەونە بەر لەعنەتی محەمەد (س) و کەسانی تر ناوێکی دەستکرد و ساختەتان بۆی دروست کرد و ناوتان لێنا ( إبن سبڕ ). و ھەمیشە ئەو مرۆڤە پاک و خاوێن و دڵسۆزەکەی ڕێبازی محەمەد (س) بە جوولەکە ھەژمار کردووە، کەچی ئیسلام ھەتاھەتایە قەرداری خۆی و خێزانەکەیەتی.بۆیە ئەی نابەرَێز (x) لێت ناگیرێتن. خەتای تۆ نیە. خەتا لە مامۆستایەکانتە کە تۆیان فێرکردووە و لەسەر ئەم شێوازەی بیرکردنەوە و مێنتالیتە گەوجە پەروەردەیان کردووی.
*********
بەڵام باش بزانە میللەتانی کوردستانی زگیان بە نەزانی و گەمژەیی تۆ دەسووتێ. چونکە زۆر " نەمەک بە حەرامی"! و لەگەڵ ئەوە دەبێ چیمان پێبکرێ.قۆربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان و بەتایبەتی لە دوو ساڵی ڕابردوو لەبەر چوت نیە، بەڵام داخباری بەوەی کە ئەوان وەک مامۆستایە ئەمەوییەکانت و لە سەرووی ھەموویانەوە ( موسی نێیر ) و خەلیفە عەباسی و ئۆسمانییەکانت ژن و کەنیز (جاریە) و پارە و زێڕ و زیوت بۆ لە ئەندەلۆس و ئەفریقیا و ئێران و ئەورۆپا ڕۆم و شوێنی تر ناھێنن تا بە سەر ھی وەک تۆ دابەش بکەن. یان وەک برایە خوێنمێژەکانت لە داعشیان و بۆکۆحەرامەکان لە سەدەی بیست و یەک کچانی کورد و ئەفریقایی بێنن و بەشی تۆیان نەداوە.
نابەرَێز (x) کەسانی وەک تۆ نەک تەنیا لە فەلسەفەی ئاشتیخوازانەی ئیسلامی پیرۆز نەگەیشتووی، بەڵکۆ وەک مامۆستا و برا گەورەکەتان ( ئەبو جەھل ) بە ھەموو ھێز و توانایەکەوە دژایەتیشی دەکەن. دڵت زوور نەبێ ( ئەبوو جەھل ) مامۆستایە کۆنەکەتانە و ئێستا فەرخەکانی خۆیان لە کوردستان و زۆر شوێنی تری ئەو جیھانە حەشار داوە و وانەی ھاوشێوەی ئەوتان پێدەڵێن. گۆناە لە ئێوە نیە. سروشتی ھەر مرۆڤێک وەھایە. ئەگەر ھەر مرۆڤێکی ئاسایی، ھەر کەس و لایەنێک و ئایینێکیتر لە بەرژەوەندی ئەو دا نەبن یان لێی سوودمەند نەبێ، بە بێی ویستی خۆی دڵی لێی زوور دەبێ و بەڵکۆ لە پێچ و پەنا یان ڕاستەوخۆ بۆختانیشی پێبکاتن. جا ھی وەک تۆ گەمژە و ( جاھیل) لەبابەتی ئایینیش دا ئەوھان. تۆ داعشیەکانت پێ مۆجاھیدە، چونکە وادەزانی و بیروباوەرت وایە کە ئەوان ھاتوون ئێمەی کوردستانی بکەن بە مۆسڵمان. باشە ئێمەی کورد نزیکەی ھزار و چەند سەد ساڵ لەمەوە بەر و لە پاش فارسە ئارییەکان، دووھەم نەتەوەین کە ھاتووین ناو ڕیزەکانی ئیسلام و فەخر و شانازیی پێوە دەکەین، بەڵام لەو کاتەوە و تا ئێستاشی لەگەڵدا بێ داعشیانی تر ھزاران جار ویستوویانە بمانکەن بە مۆسڵمان! جا ئەوە چ جۆرە مۆسڵمان کردنە؟؟ محەمەد(س) پێشەوای دادپەروەری ھات تا خەڵکە نەزانەکەی ( جاھلیەت) و ئەرەبە بیابانیەکانی ( بەدەوی) ( ئاقڵ) بکات و لە لوتبەرزی و خۆپەرێستی و بەھایە نەشرین و نامرۆڤییەکان دووریان بخات و لە خۆای گەورە و یەکسانی و دادپەروەری و برایەتی نزیکیان بکات. بەڵام ئەوان نەک نەبوون بە مرۆڤ، بگرە گەمژەی وەک تۆشیان بە لاڕێ برد.
**********
نابەرَێز (x) باش بزانە کە دەبێ کەسانی وەک تۆ ( سۆجدە) و کۆڕنۆش بۆ گەورەیی خۆا ببەن و سوپاسی بکەن کە پێشمەرگەی کرد بە پەرژینی ئێمە کورد و کوردستانیان و جیھانیان و بە تۆشەوە، و ئیسلامیان لە لەناوچوون پاراست. ھەی بێدەماخ کۆا ئەو پێج سەد گەنجە نەزانە کوردانەی کە وەک تۆ لە ناوچە جیاکانی کوردستان، بەناوی پیرۆزی ئیسلامەوە، ھەڵخەلتێنران و چوونە نێو ڕیزەکانی داعشیان؟ تو بە شەرەفت سوێند بخۆ ئەوان ئەگەر لە شەڕی بەرگری لە کوردستان شەھید ببان بە شەرەفتر نەدەبوو لە جیاتی ئەوەی لە نێو داعشەکان و لەسەر دەستی پێشمەرگە تۆپێندران یان خودی داعشەکان بڕوایان پێنەبوو و دواتریش تۆپاندیان؟؟ ھیچ نەبۆایە ئەمڕۆ خێزان و دایک و باوک و کەس و کاری فەخر و شانازییان پێوە دەکرد کە لە ڕێگەی بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان شەھید کراون. نابەرَێز (x) لە یادت نەچێ نەک وەک تۆ بیری لێ دەکەی، بەلکۆ بزانە کە پێشمەرگەی ( مۆجاھید) بەرگری لە ( ناموس) و ( خیرەت) و ( کەرامەت ) و ( شەرەفی) خۆی و نەتەوەکانی کوردستان دەکات و ئەگەر کوژرا شەھیدە.بەڵام داعشیان لە چ دەگەڕێن؟؟! ( فتوحات ) دەکەن؟ باشە ئەوان ھزار و چەند سەد ساڵە بە بەردەوامی کوردستان ( فەتح ) دەکەن ئیتر بەس نیە؟ ئەوان دەیانەوێ چەند جاری دیکەش ( فەتحی) بکەن؟ نابەرَێز (x) ئێوەی نەزان و گەمژە و کەسانی وەک تۆ بە بەردەوام دھۆڵ بە دوای خەڵک و ئیسرائیل و ئمریکا و ئەرۆپییەکان لێدەدەن و داوای نەمانی داگیرکەران دەکەن، کەچی خۆتان لەوان سەد ھزار جار خراپترن. ئێوەش بەناوی پیرۆزی ئیسلام ئەو کارە لەگەڵ میللەتانی مۆسڵمان و نامۆسڵمان دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا ئیسلام لەو کارەی ئێوە بێزار و دوورە. کەوات جیاوازیتان چییە لەگەڵ ئەوان؟ ئیسلام. بە نەفرەت بن ئێوە نەک ئیسلامن و نەک ئیسلام ئێوە بە ھی خۆی دەزانێ. نەخێر کەسانی وەک تۆ و مامۆستایەکانت لە نێو ئەلقاعیدە و داعش و تالیبان و بۆکۆحەرام و ئەلشەباب و ئەوانیتر جیاوازی ئەرد و ئەسمانتان لەگەڵ ئیسلامدا ھەیە و بەڵکۆ زیاتر و ھزار ھزار جارانیش لەوە زیاتر لێی دوورن.
***********
نابەرَێز (x) لێرەدا دەمەوێ مزگێنییەکی تاڵت پێبدەم. کەسانی وەک تۆ زۆڵمیان لە ئیسلام و پەیامە پیرۆزەکەی محەمەد(س) کرد. مێژوو و پێشکەوتنی زانست لە سەدەکانی ئاییندە دا مرۆڤ لە زۆر شت، کە ئیمڕۆ ھەن و بوونەتە کۆسپ لەبەردەم پێشکەوتنی مرۆڤی کوردستانی و جیھان، بێبەش دەکات. و یەکێک لەوانەش کەسانی وەک تۆن، کە بە مێنتالیتەیەکی دواکەوتوو ھەڵسوکەوت دەکەن و ھەر وشە و چەمکێک لە دەمی بن لادن و ئەبو مۆسعەب زەرقاوی و ئەبووبەکر بەغدادی و ئەیمەن زەواھیری و کەسانی دەرووننەخۆشی دەمارگیری وەک ئەوان دەردەچێ وەک تووتی و ( بەبغا) دەگێڕنەوە و بڵاوی دەکەن بێی ئەوی لێی تێبگەن و بێی ئەوەی بزان کێ لێی سوودمەندە و کێ زیانمەند.
***********
نابەرَێز (x) من نازانم لەو نامیلکەیە دا چیترت نووسیبوو، بەڵام زانیم کە پێشمەرگە، ئەو شێرە کۆڕانەی کوردستانیانت، بە ( مۆرتەد) زانیوە و ناساندووتە! و ھەروەھاش من نازانم چ پەرتووکێکت خوێندووە کە وا ھەڵخەڵەتێنراوی و کەر کراوی، بەڵام وەک بسپۆرێکی دەروونناسی دەزانم ھەن مێشکی تۆیان شوشتووە ( بە واتایەکی تر غەسل دەماغ کراوی)، و ئەوان ناھێڵن جگە لە چەند سەرچاوەیەکی دیاریکراو شتی تر بخوینی. بۆیە لە سۆنگەی ئەوەی کە دەمەوێت یارمەتیت بدەم و لە ئاگری دۆزەخ دوورت بکەمەوە داوات لێدەکەم دوور لە چاوی مامۆستاکانت و بە دزییەوە بۆ یەک جاریش بووبێ پەرتووکەکانی خوالێخۆشبوو عەلی وەردی، گەورە زانای کۆمەڵایەتی و مێژوویی ھاوچەرخ بخوێنی تاوەکو خۆت و شێوازی بیرکردنەوەی خۆت و مامۆستایە گەوجەکانت بناسی و بزانی و تێبگەی کە بۆچی ( جاھیلی) وەک تۆ پێشمەرگەی ( مۆجاھید ) بە ( مۆرتەد) ناوزەد دەکەن. و پشتڕاست بە تۆ لە نێو ھەموو ئەو دانەرانەی کە پەرتووکەکانیان دەخوێنی و مێشکی تۆیان تێکداوە و تۆ بەرەو ئێش و ئازاری دەروونی و ململانێ و دواتر نەخۆشیە کۆشندەکانی وەک شیزۆفرینیا ( پەنجەشێری دەروونی ) و دواتریش خۆکۆشتن پاڵ دەدەن، کەس وەک عەلی وەردی پەیدا ناکەی کە بۆ تۆ ( ئەمین ) و دڵسۆز و ڕاستگۆ و بێلایەن و دوور بێ لە دەمارگیری نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و ناوچەگەرایی. بۆیە دوو دڵ مەبە لە خوێندنی ھەموو بەرھەمەکانی ھەر چەندە کە پێیانەوە ماندوو ببی و دەمێکی زۆریشت لێ بستێنن چونکە ھیچ نەبێ ئەو پەرتووکانە ژیانت و ( دونیا و ئاخرەت) و کەسایەتیەکەت دەپارێزن و ئەو شتانەش ئەوە دێنن کە تۆ پێیانەوە ماندوو ببی. بۆیە لێت دەپاڕێمەوە ئەم پَشنیازەم لە یاد نەکەی تاوەکو منیش لە خێری ( ھیدایەتکردنی ) تۆ بێ بەش نەبم لەم جیھانە و جیھانەکەی تریش.
**************
نابەرَێز (x) تۆ بانگەشە بۆ ئەوە دەکەی کە پێشمەرگە ( مۆرتەددە). باشە با ھەندێک لە نیشتمانپەروەری دور بکەین و با تۆزێکیش لۆژیکانە و بە دیدی سروشتیانە بیری لێ بکەینەوە. لۆژیک بە ھەموو جۆرئەتەوە جۆری بیرکردنەوەی تۆ ڕەت دەکات و ئەویان بە پێوەرێکی کۆن و ئێکسپایێربوو و ماوەبەسەرچوو لەقەڵەم دەدات. خۆ من دژی ئیسلام نیم و ناشتوانم دژی بم.و بڕوا ناکەم ھیچ مرۆڤێکی ئاسایی ئەوەندە گەمژە و گەوج بێ کە نەزانێ کە مرۆڤایەتی چەند قەرداری ئەو ئایینە و پێشەواکەی و ئەو کەسانەن کە لە یەکەم ساڵەکانی سەرەتای پەیدابوونی بە خۆڕِاگری و گیانفیدایی مرۆڤەکانیان فێری وانە بڕوابەخۆبوون و خۆای گەورە و بیروباوەرە ڕاست و دروستەکانی و چەسپاندنی دادپەروەری و و یەکسانی و زۆر شتی جۆانی لەو بابەتە کرد. ئەگەر جاری وا ھەیە باس لە بنەماڵەی قۆڕەیش دەکەم مەبەستم قۆڕەیشە خراپەکانە. چونکە ئەگەر ئێمە مرۆڤێکی واقیعی بین و وردتر بە مێژووی ئیسلامدا بچینەوە بە ئاشکرایی دەبینین کە زۆربەی ھەرە زۆر ئەو کێشە و گیروگرفتانەی بەر و بەرسینگی ئیسلامی گرتبوون و دەگرن، ئەو کات و ئێستاشی لەگەڵ دا بێ، گۆناحەکانی لە ئەستۆی ئەو مرۆڤە خراپ و خۆپەرێست و زۆردار و لووتبەرزانەن. و ئەوە نەک تەنیا قسەی منە، بەڵکۆ زۆر زانای مۆسڵمانیش لەو بڕوایەدان.من کەسێکی ئەکادیمی و زانستی و بابەتیانەم. ھەر مرۆڤێکی ئەو جۆرە بۆ شرۆڤەکردنێکی بابەتیانەی مێژوو دەبێ بە دوو چاو سەیری ڕووداوەکان بکات: لایەنی خراپ و لایەنی باشەکانی. قۆڕەیش مرۆڤی نموونە بەرزی وەک محەمەد( س) و عەلی و ئەبووبەکر و عۆمر و خۆاترسی وەک ئۆسمان و شێرەپیاوی وەک عەباس و زۆری تری تیایدا ھەلکەوتووە کە مێژوو و ئیسلام و مرۆڤایەتی تا ھەمیشە شانازیان پێوە دەکات. بەڵام با لە یادمان نەچێ ھەر ئەو قۆڕەیشیانە لووتبەرز و ( جاھیلی ) وەک ئەبوو جەھل و زۆر کەسی تریشی تیادا ھەڵکەوتووە کە مێژوو و مرۆڤایەتی تا ھزاران ساڵی تر بە خراپە باسیان دەکات. خۆ ئەگەر مامۆستایانی ئایینی لە باس و خاسەکاندا زیاتر گرنگییان بە چینە باشەکەی قۆڕەیشیان داوە ھەڵەیان نەکردووە بەڵکۆ مێژوو و ئیسلام و مرۆڤایەتی قەرداری ئەوانە و مافی خۆیانە و باسکردنیان لەجێگەی خۆیەتی. بەڵام ئەگەر بە ھۆکارەکانی لایەنگیری یان ھەر ئەگەری تر چینە خراپەکەی ئەو بنەماڵەیە فرامۆش کراوە و پشت گێ خراوە، ئەویش زیانێکی گەورەیە. چونکی زۆر لە رووداوەکانی مێژوو بە گشتی و مێژووی ئیسلام ڕاستەخۆ یان ناڕاستەخۆ بەستراوە بە جۆری بیرکردنەوە و ھەڵسوکەوت و ڕەفتاری ئەو گرووپە. زۆرێک لەو تووندوتێژی و چەواشەکاری و زۆردارییەی بدرێژایی ئەو ھەموو ساڵانەی دور و درێژ لە جیھانی ئیسلام و جیھان بە گشتی روویانداوە بەرھەمی کاریگەری کەسایەتی و سایکۆلۆژیای ئەوان بووە. ھەتاوەکو ئەوەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوو خۆی لە گرووپە تووندڕەو و تیرۆریستیەکاندا بینیوە بەشێکن لە کاریگەری کەسایەتی ئەوان و زاڵبوونی بیروباوەرەکانیان بەسەر بیروباوەرە پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام. بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە ناوی ئیسلامە کە خۆی لە جوانترین بەھا و وشە و چەمکی " ئاشتی" دا دەبینێ کە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانی ھەموو ئایینەکان و بە تایبەت ئیسلام. بۆیە کاتێک کە مرۆڤەکان تەماشەی فەلسەفەی ئیسلام دەکەن و ڕێکخراوەکانی وەک داعش و ئەلقاعیدە و بۆکۆحەرام و ئەوانیتر دەبینن و گۆێبیستی ھەواڵی ڕەفتار و تاوانەکانیان دەبن سەریا سووڕ دەمێنێ و لە بەرامبەر ڕەخنەگران ھیچیان پێنامینێ و نازانن چییان بۆ بڵێن و چۆنیان بۆ شرۆڤە بکەن و بە چ شێوازێک ئەوان تێبگەینن کە ئەو ڕەفتار و تاوانانە لە ئیسلام دوورن و لێی ناوەشن. ئەوان ناھەقیان نیە ئەم ئلقەیە لە زنجیرەی بزاڤی ئیسلامی لە نێوان مامۆستایانی ئایینی و نەشارەزایی و پشتگۆێ خستن ون بووە و ھەموو کەسێک ئاگاداریشی نیە. بۆیە ھەڵە و گوناح نیە ئەگەر زۆرێک لە ڕەفتار و ھەڵسوکەوت و بڕیارە نەشرین و خراپ زیانمەندەکانی مێژووی ئیسلام، بۆێرانە بخرێتە ئەستۆی ئەوان. ئەو مافی ئەوانە. دەبێ باسی خراپە بکرێت و ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێن ھەرچەند تاڵ بن. و بە پێی توانا سزا بدرێن. ئەوە وەک مرۆڤ و وەک جیھانەکەی تر خۆای گەورە زۆر دادپەروەرترە کە خراپەکانی ئەوان لەوێ بەَ بێ سزا بھیلێتن و ئەوھا بە ئاسانی لە گوناح و تاوانە مەزنەکانیان خۆش بێ، چونکی ئەوان زۆر مرۆڤیان کردە قۆربانیی حەز و ئارەزوو و ویست و خۆپەرێستی و لوتبەرزی(غرور) و ( جەھالەتی) خۆیان.
لێرەدا خوێنەر مافی خۆیەتی ئەو پرسیارەی لە مێشکدا گەڵالە ببێ ئاخۆ بۆچی بەدرێژایی ئەو ھەموو ساڵە ئەو بابەتە ونھێنییە ون بوو یان باشتر بڵێن شاردرا بوو و کێ ئەوە کارەی کردووە؟ ھیچ گۆمانی تێدا نیە زۆر کەس و لایەن دەستیان لە شاردنەوەی ئەو نھێنییە دا ھەبوو. دەستھەڵاتداران، ڕۆشنبیران، نووسەران، مێژوونووسان، مامۆستایانی ئایینی و یاسایی، و زۆر کەسی تر، و ھۆکارەکەشی بۆ نەشارەزایی و تا ڕادەیەکی زۆریش بۆ ئەو دەگەڕێت کە زۆرێک لەو لایەنانە کەم و زیاد لێی سوودمەند( مستفید) بوون و ئەگەر ئاشکرایان بکردایە دوور نەبوو ئەوەیان لە کیست بچووبایە. ھەڵبەت ئەو گوناحێکی گەورەیە و ھەوانتە لە لای خوای گەورە بزر نابێ و مافی کەسانی قۆربانی نافەوتێ. دوزینەوەی ئەو نھێنییە بۆ زانای گەورە و بەناوبانگ عەلی وەردی ( ١٩١٣-١٩٩٥) دەگەڕێتن کە لە ڕێگەی شرۆڤەکردنی پێکھاتە و ستراکتووری کەسێتی بیابانیی ئەرەبی ( بەدەوی) و لە نێوبازنەی ھەوڵ و بزاڤەکانی بۆ خوێندنەوەیەکی بابەتیانە و زانستیانەی سایکۆلۆژیای ئەو چینە و نەتەوەیە کە ئێمە بە تیۆرییەکی سایکۆسۆسیۆلۆژیک لەقەڵەمی دەدەین ئەو خەسڵەتانە بدۆزێتەوە و ئەو داھێنانە، ئەگەر مرۆڤ ڕاستگۆیانە بڕیاری لەسەر بداتن، دەچێتە چوارچێوەی یەکێک لە داھێنانە ھەرە گەورەکانی مێژووی زانست و بەتایبەت لە زانستی سایکۆلۆژیادا و بەھایەکەی ھیچ کەمتر نیە لە دۆزینەوە ( کەشف) کەی گەورە زانای دەروونناسی، سیگمۆند فرۆید. ئەو دۆزینەوە سایکۆلۆژیایە ئێستا دەرگایەکی تر لەبەردەم وەسف و شرۆڤەکردنی زۆرێک لە دیاردە کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژی و بڕیارەکانی سیاسی و ئایینی و یاسایی لە ناوچەکە و زۆرێک لە ڕووداوە ناخۆش و تاڵەکانی دەکاتەوە و ھاوکاریمان دەکات لە ئەگەر و نھێنییەکانی پشت پەردەیان تێبگەین. ئیتر ھەموومان دەتوانین لە نھێنی دەرکەوتن و پەیدابوونی ڕێکخراوە تووندڕۆە تیرۆریستیەکانی وەک داعش و ئەلقاعیدە و بۆکۆحەرام و ڕەفتارە ناوازە و نەشرین و دڕندانەیان تێبگەین. ئیتر نھێنییەکان لێرەدا جێگەیان نابێ. چونکە زۆرێک لە ڕەفتارەکانی مرۆڤە ئاسایی و یان سەرکردە و دەستھەڵاتداران و پیاوانی یاسایی و ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچەکە کەم و زیاد بەستراون بەو خەسڵەتانەی کە کەسایەتی ئەرەبی بیابانی و بە تایبەت خەسڵەتە نەشرین و دور لە پیوەرە مرۆڤیەکانی قۆڕەیشیانی ھاوشێوەی ( ئەبوو جەھل ) و ئەوانی تر ھەیانبوو و کاریگەرییان بەسەر بیرکردنەوەی ئایینی ئیسلامی پیرۆز دا کردبوو. مرۆڤ ھەتاھەتایە قەرداری ئەم دۆزینەوە گەورەیەی عەلی وەردییە، و دەبێ پسپۆران بە دوای دۆزینەوەی ناوێک بۆ تیۆری و بیردۆزە پڕبەھایەکەی دا بگەڕێن. و لەوانەیە ناوی "قەیرانی سایکۆلۆژی کەسێتی بیابانی " (psychological dissert cries ) بۆی ناوێکی پڕ بە پێست بێ.دەکرێ ئەو دۆزینەوەیە و ئەڵقە ونبووە وەک فۆسیلێک لەو فۆسیلانە ھەژمار بکەین کە زانایانی وەک چارلز دارڤین س?
Top