شه‌وی رابردوو كه‌ناڵه بێلایه‌ن و بوێر و راستگۆكه‌ی NRT بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رمه میدیاییه‌ی له خۆپیشاندانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند به‌سه‌ر بێلایه‌نی و بوێری راستگۆیی خۆی هێنا، له به‌رنامه‌ی تاوتوێی شه‌وی رابردوو، عه‌لی حه‌مه ساڵحی له‌سه‌ر شاشه‌ی خۆی ده‌رخسته‌وه و درۆكانی رابردووی چه‌ند ساڵه‌ی پێ كاوێژ كردنه‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام عه‌لی حه‌مه ساڵح وه‌ك جاران له‌و به‌رنامه‌یه‌ش دوو فایلی پڕ له وه‌ره‌قه‌ی له پێش خۆی دانابوون و دوای ریز كردنی كۆمه‌ڵێك ژماره، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر شاشه ده‌ربخات ده‌ستی له فلیه‌كان ده‌دا و ده‌یگوت: ئه‌وه به‌ڵگه، ئه‌مجاره‌یان مۆبایله‌كه‌یشی كرده سه‌رچاوه‌ی پشت راستكردنه‌وه‌ی ژماره ریز كراوه‌كانی، لێره‌دا ته‌نها ئه‌و پرسیاره له عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌كه‌م، تۆ ده‌ڵێی له كوردستان شه‌فافی بوونی نییه، ئه‌گه‌ر وایه تۆ ئه‌و دوو فایله پڕ له به‌ڵگه‌یه‌ت چۆن و له كوێ ده‌ست كه‌وتن؟! خۆ (ویكلیكس) ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌به‌ر ده‌ست دانین هه‌موو دونیای به خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه، جا ئه‌گه‌ر فایله‌كانی ژێر ده‌ستی راست بن و به‌ڵگه بن، ئه‌وا هه‌رای نه‌بوونی شه‌فافی درۆیه، خۆ ئه‌گه‌ر خۆی گوته‌نی هه‌رای نه‌بوونی شه‌فافی راست بێ، ئه‌وا فایله‌كانی ژێر ده‌ستی درۆن و هه‌موو وه‌ره‌قه‌كانی ناویان شیعر و كورته چیرۆك و په‌خشانه شیعرن، كورت و كرمانجی كاك عه‌لی له‌و دوو بانگه‌شه دژانه یه‌كانی درۆیه.
با له‌وه گه‌ڕێین و بێینه سه‌ر سڵاوه‌كه‌ی NRT، كه‌ناڵی NRT بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵه غازێك له ماڵێكی شاری هه‌ولێر داوای دوو خوله‌ك مۆڵه‌ت ده‌كات، كه‌چی له خۆپیشاندانه دوو كاتژمێریه‌كی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند خۆی بێ‌ئاگا و بێده‌نگ ده‌كات!!! له‌وه‌ش سه‌یرتر NRTو عه‌لی حه‌مه ساڵح باسیان له دابه‌شكردنی زه‌وی له هه‌ولێر ده‌كرد و مه‌تر به مه‌تریان ده‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام باسیان له داگیركردنی (750) هه‌زار مه‌تر دووجای چاڤی لاند و بڕی ئه‌و پاره‌یه نه‌كرد كه به ساخته و قۆڵبڕێن له خاوه‌ن پشكه‌كانیان وه‌رگرتووه، باسیان له پشكی نه‌وشیروان مسته‌فاش نه‌كرد له داگیركردنی ئه‌و زه‌ویه چه‌ند مه‌تر دووجای به‌رده‌كه‌وێ، هه‌رچه‌نده یوسف گوته‌نی من خاوه‌ن بڕوانامه نیم و له ژمێریاریش زۆر كؤله‌وارم، به‌ڵام به NRTو علی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر پشكی نه‌وشیروان مسته‌فا له پرۆژه‌ی چاڤی لاند 25% بێ، ئه‌وا ته‌نها له زه‌ویه داگیركراوه‌كه (187) هه‌زار و (500) مه‌تر دووجای به‌رده‌كه‌وێ، له قۆڵبڕێنی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاندیش ئه‌گه‌ر (30) ملیار دینار بێ، ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و دزی و قۆڵبڕینه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاریش بڕێ (7)و ملیار و (500) ملیۆنی دیناری به‌رده‌كه‌وێ.
NRT سڵاو.. تكایه سڵاوم بگه‌یه‌نه به عه‌لی حه‌مه ساڵحیش