به‌ره‌و كوێ؟

به‌ره‌و كوێ؟
به‌ درێژایی مێژوو كورد له‌ دووڕیانی مه‌رگ و خوێن و خه‌بات و تێكۆشاندا بووه‌، نه‌ خه‌بات و تێكۆشانه‌كه‌ توانیویه‌تی بیگه‌یه‌نێته‌ دوا ئامانج و كۆتایی به‌ مه‌رگ و خوێنه‌كه‌ بێنێ، نه‌ مه‌رگ و خوێنه‌كه‌ش توانیویه‌تی دستبه‌رداری دوا ئامانج و خه‌بات و تێكۆشانه‌كه‌ی بكات.
به‌ درێژایی مێژوو كورد له‌ دووڕیانی دڕنده‌یی دوژمنانی و لێبوورده‌یی و گیانبازی خۆیدا بووه‌، نه‌ دڕانده‌یی دوژمنان توانیویه‌تی كورد ببه‌زێنێ، نه‌ لێبورده‌یی و گیانبازیه‌كانیش تونیویانه‌ دوژمنان ده‌ستبه‌رداری دوژمنكاری بكه‌ن.
ئێستا رووداو و گۆڕانكاریه‌ ناوخۆیی و هه‌رێمی نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كوردیان خستۆته‌ ناو دووڕیانێكی تر، ئه‌ویش دووڕیانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و باوه‌شی پڕ دڕكوداڵی به‌غدا، جا ئه‌گه‌ر به‌ كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی رێگای سه‌ربه‌‌خۆیی بگرێته‌ به‌ر، ئه‌وا ده‌گاته‌ دوا ئامانج و كۆتایی به‌ مه‌رگ و خوێن و دوژمنكاریه‌كه‌ی دوژمنانی دێنێ، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌رخۆی به‌ش به‌ش بكات و ئه‌م به‌ش و ئه‌و به‌ش ریگای چوونه‌وه‌ به‌غدا هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا جارێكی تریش ده‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌ر رێگای مه‌رگ و خوێن و ناو غه‌زه‌بی دوژمنكاری دوژمنه‌كانی.
ئه‌و دووڕیانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌م كورد دایه‌ دووڕیانێكی هه‌ستیاره‌ و پێویسته‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌ژێر رۆشنایی مێژوودا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، چونكه‌ له‌ قۆناغێكی وا هه‌ستیاردا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ له‌وه‌ دایه‌: كورد به‌ر له‌ رێكخستنی ناوماڵی خۆی شاندی تاكلایه‌نه‌ بنێرێته‌ به‌غدا و حزبه‌كان هه‌وڵی توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی حزبی بده‌ن، ده‌بێ ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی دوور له‌ كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ریگای به‌غدا ده‌گرنه‌ به‌ر، بۆ‌ خه‌ڵكی كوردستانی روون بكه‌نه‌وه‌ به‌غدای سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن و دوای سه‌ددام حوسێن چ جیاوازیه‌كیان هه‌یه‌؟! جگه‌ له‌وه‌ی سه‌ددام بۆ كوشتنی كورد ده‌ستكراوه‌ تر بوو، ئه‌و هیزه‌ سه‌ربازی و پشتیوانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ی له‌ سه‌ددام حوسێن ده‌كرا، له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای به‌غدا ناكرێ، ئه‌گه‌رنا له‌ ئه‌قڵ و پاوانخوازی و حه‌زی چه‌وسانه‌وه‌ و كوردكوژیدا هیچ جیاوازیه‌كان نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ دوورتر بڕوانن و واز له‌ سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی و ئینكاری حزبی بێنن و یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بدوێنن، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌ر بۆچوونێكی سیاسیان هه‌بێ و هه‌ڵگری هه‌ر ئایدیایه‌ك بن، به‌ زمانی هێز و ئه‌قڵی عرووبه‌ كورد ده‌دوێن،
Top