نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر وابووه‌

نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر وابووه‌
له‌وه‌ته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یه‌ ئه‌مڕۆ جنێوی به‌ دوێنێی خۆی داوه‌ و سبه‌یش جنێو به‌ ئه‌مڕۆی خۆی ده‌دات‌، له‌ كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كاتێك به‌ پشتیوانی لێبڕاوانه‌ی مام جه‌لال بوو به‌ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ و هه‌زاران كه‌سی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ بوون و كۆمه‌ڵه‌ نه‌بوون كوشتن و به‌ كوشتی دان، كه‌چی دوای چه‌ندان ساڵ له‌ بیروه‌ریه‌كانیدا نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ: له‌ ژیانمدا بڕوام به‌ ماركسیه‌ت نه‌بووه‌ و له‌به‌ر خاتری مام جه‌لال پۆستی كرتێری كۆمه‌ڵه‌م وه‌رگرت.
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ سه‌رده‌می خه‌باتی شاخدا زۆر جاران له‌سه‌ر قورئان خوێندن و نوێژكردن سووكایه‌تی به‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌دا كه‌ له‌ شاخ ده‌رده‌چوو نووسیویه‌تی: عه‌ره‌ب چی پیرۆزی بۆ ئێمه‌ هێناوه‌ له‌ قورئانه‌كه‌ زیاتر، ئه‌ویش كه‌ری كوردستانیان پێوه‌ ماندوو ناكه‌ین و به‌ حوشتری خۆیاندا بۆیان ده‌نێرینه‌وه‌، كه‌چی له‌ ساڵی 2009 (به‌رماڵ)و قورئان به‌ دیاری وه‌رده‌گرێ و ماچیان ده‌كا و ده‌یانخاته‌ سه‌ر سه‌ری.
له‌ ساڵی 2009 به‌ درووشمی چاكسازی و ده‌یگۆڕین له‌ یه‌كێتی هاته‌ده‌ر و چی نه‌شیاوه‌ به‌ یه‌كێتی و خودی مام جه‌لالی كرد، كه‌چی دوای حه‌وت سال هاتوهاوار و گه‌وجاندن و چه‌واشه‌كاری خۆی به‌ هه‌مان گه‌نده‌ڵستاندا كرده‌وه‌ كه‌ خۆی گوته‌نی ده‌یگۆڕی و گه‌نده‌ڵكاره‌كانی ده‌دانه‌ دادگا، تاكه‌ شتێك كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا لێی په‌شیمان نه‌بووبێته‌وه‌ و تا ئێستاش له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێ، ئه‌و كلتووری جنێوفرۆشی و ناوزڕاندنی خه‌ڵكه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1969و له‌ گۆڤاری رزگاریه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ئێستاش له‌ كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن)و میدیا سێبه‌ره‌كانی له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌.
Top