كۆخه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌فی تاران

كۆخه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌فی تاران
له‌ هه‌ولێر توند بكۆخی فراكسۆینه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو راگه‌یه‌نراوێكی چوار قۆڵی توندت له‌سه‌ر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح و سۆران عومه‌ر و ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی و عیزه‌ت سابیر كه‌ ماراسۆنێكی گشتگیر له‌سه‌ر ئه‌و كۆخه‌ تونده‌ به‌ناو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا ساز ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و گه‌فه‌ تونده‌كانی سوپای پاسداران غیره‌تی نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكیان ناجووڵێ و راگه‌یه‌نراوێكی نه‌رم و شلیش ئاراسته‌ی سوپای پاسداران و تاران ناكه‌ن!!!
Top