هه‌وڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕیه‌كان بۆ هه‌ولێر شكستیان هێنا

هه‌وڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕیه‌كان بۆ هه‌ولێر شكستیان هێنا
له‌ دوای رووداوه‌كانی 17ی شوباتی ساڵی 2011 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌رێگه‌ی پاكێج و پرۆژه‌كانی و، یه‌كێتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی بێ ده‌سه‌ڵات بێ به‌ ناوی پشتیوانی داواكاریه‌كانی خه‌ڵك و، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له‌ رێگه‌ی مینبه‌ری هه‌ندێ مزگه‌وت و مه‌لا ره‌وشت داعشیه‌كانیه‌وه‌، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون چۆن ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی سلێمانی بگوازنه‌وه‌ ناو هه‌ولێر و ئارامی هاووڵاتیانی هه‌ولێریش بشێوێنن.
كاره‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی سه‌ر كه‌ناڵی رووداو ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كۆمه‌ڵ و گۆڕان و زۆر جاران یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش، بۆ تێكدانی ئارامی شاری هه‌ولێر كاری تیرۆریستیش به‌ شووره‌یی نازانن، ئه‌وه‌تا دوای دانێدانی تیرۆریسته‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ كاره‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ناڵی رووداو، هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێن: هه‌موومان كۆمه‌ڵی ئیسلامین، یه‌كێتی نیشتیمانیش له‌ سه‌ر زاری به‌رپرسان و له‌ راگه‌یاندنه‌كانیان شه‌رمنانه‌ باسی كاره‌ تیرۆریستیه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئه‌وه‌نده‌ شپرزه‌ بوون هه‌ر جاره‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك لێدوان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت مه‌روان گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌رخستنی بێئاگایی كادیره‌كانیان له‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ ده‌یگوت: كارگێڕه‌كه‌ی مه‌ڵمه‌ندمان ده‌موچاوی به‌ تیرۆریست ناچێ و ئه‌دازیاریشه‌ و ناكڕی ئه‌ندازیار كاری تیرۆریستی بكات.
جا ئه‌گه‌ر تیرۆریست به‌ شكڵ و شێوه‌ی ده‌موچاو بناسرێته‌وه‌ و بووی بڕوانامه‌ش به‌ڵگه‌ بن بۆ دیاریكردنی تیرۆریستان، كه‌واته‌ ئوسامه‌ بن لادنیش ئه‌ندازیار بوو و ناكرێ تیرۆریست بووبێ، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریش دكتۆره‌ و هه‌ر تاوانه‌ به‌ دكتۆر بگوترێ تیرۆریست، به‌و پێوه‌ره‌ی مه‌روان گه‌ڵاڵی كه‌ تیرۆریستانی پێ دیاری ده‌كات، ئه‌به‌وبه‌كر به‌غدادیش ده‌موچاوی به‌ تیرۆریست ناچێ و ده‌رچووی زانكۆشه‌ و ناكرێ تیرۆریست بێ.
Top