كات به خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت
July 4, 2016
وتار و بیروڕا
پێم وایه هه‌موومان وه‌كو پێویست كات و توانای خۆمان بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌رخان نه‌كردووه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا ململانێ و دژایه‌تییه سیاسییه بێ ماناكان باڵی ڕه‌شی خۆی به‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی هه‌رێم دا كێشاوه ، به‌لكو هزر و بیری زۆر له ئێمه‌ی كوردستانیانی تا ئه‌و ئاسته به خۆه‌وه سه‌رقاڵ كردووه كه پرسی سه‌ربه‌خۆی لای هه‌ندێ كه‌س به شتێكی لاوه‌كی هه‌ژمار ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س دژایه‌تی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنن ، ته‌نانه‌ت ئاره‌زوی داگیركردنی كوردستان له لایه‌ن داگیركه‌ران ده‌كه‌ن ، به‌داخه‌وه مه‌یل و حه‌زی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌دا بن نه‌ك كوردێك به ئاشكرا و به ده‌نگی به‌رز ڕاده‌گه‌ێنن ، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه و ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه به‌رهه‌می داگیركاری دوژمنان و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی پارته سیاسییه‌كانی كوردستانه و پێكه‌وه ژیان و ئاسایشی نیشتمانمان ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی ڕاسته‌قینه.
ده‌بێت ئه‌وه بزانین بڕیاری ئه‌مڕۆی ئێمه ، كاری ئه‌مڕۆی ئێمه ، كاریگه‌ری هه‌تاهه‌تایی ده‌بێت له سه‌ر ئازادی و به‌خته‌وه‌ری نه‌وه‌كانی داهاتوو، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و ئێمه‌مانان بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له كوردستانی باشور ڕه‌خساوه هه‌رگیز بۆ باب و باپیرانمان نه ڕه‌خساوه ، مه‌رجیش نیه به له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌رفه‌تی له‌و شێوه‌یه بڕه‌خسێت ، بۆیه بڕیاری هاوبه‌شی ئه‌مڕۆی ئێمه ، كار و تێكۆشانی پێكه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه، ته‌نیا بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و خوشگوزه‌رانی نه‌وه‌ی ئێستا گرنگ نیه ، به‌ڵكو كاریگه‌ری هه‌میشه‌یی له سه‌ر ئایه‌نده‌ی نه‌وه‌كانی داهاتووشدا ده‌بێت ، هه‌ر بۆیه پێم وایه ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه له هه‌ر ئاست و پله‌یه‌ك دابین ئه‌و ڕاستییه بزانینن و له به‌ر چاو دیده‌مان بێت كه به‌رپرسیاره‌تی مێژوویمان له‌سه‌ر شانه بۆ ئه‌وه‌ی نێو ماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ین ، دژی هه‌ر جۆره بیرۆكه و هه‌وڵی تێكده‌رانه و لێكترازان بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێكه‌وه كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یێنین، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به وازهێنان له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی و به بیركردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی باڵایی گه‌ل و نیشتمان و به میهره‌بانی ده‌كرێت ، نه‌ك به ڕق و كینه و یه‌كتر شكاندن .