خەباتی بەرچاو و باگرەوەندی بەرزە :

خەباتی بەرچاو و باگرەوەندی بەرزە :
لە خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان کە بە پێی ڕێکەوتنی سایکس بیکو دابەش کراوە تائێستاچەندین پارتی رامیاری سەریان ھەڵداوە و ھەر یەکێک لەم پارتانە بە پێ پەیرەو و پروگرام و ئایدولوژیا و بیرو باوەڕی تایبەتیان خەباتیان کردووە و ھەمویان دور و نزیک خویان بە پارتی نەتەوەیی ناساندوە و دروشمیان ڕزگاری گەلی کورد لە بن دەستی و بەچێ گەیاندنی خەونیان دامەزراندنی دەولەتێکی کوردی بووە و ھەمیشە دروشمەکانیان ئەوە بووە کە گەلی کورد پێویستە مافی خو بەڕێوە بردنی ھەبێت و خوی بێتە ئاغای خوی و لە بن دەستی ڕزگار ببێت ، بەڵام ئێستا لە ناوەڕوک و ھەڵسوکەوتی پارتایەتی و وتەکانی ھەندێ سەرکردەکانیان ئێمەی دەخاتە گومانەوە کە خەبات و تێکوشانی ئەم پارتانە بو ڕزگاری گەلی کورد و ئازادی و سەربەخویی کوردستان بێت .
دەبینین کە سەرکردەی ھەندێ لە و پارتانە و دارو دەستەکانیان لە پارچەکانی کوردستان دژایەتی ئاڵای کوردستان و ڕیفراندوم و خەباتی نەتەوەیی ودامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان دەکەن .
ئەم جورە پارتانە لە ڕواڵەت و بەرچاو و دروشمەکانیاندا پارتی نەتەوەیی و ڕزگاریخواز دیارن بەڵام باگرەوەندی نھێنی و ژێر بە ژێریان ئەو نیە و خەباتیان بو ڕزگاری گەلی کورد نیە بەڵکو بو دژایەتی گەلی کوردە ،نایانەوێت گەلی کورد بە ئامانجە نەتەوەییەکانیان بگات ، ھەر بو نمونە پارتی کرێکارانی کوردستان پ. ک ک لە دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٧٨ و دەست پێکی خەباتی چەکداریان لە شاخ ساڵی ١٩٨٤ و ھاتنی ھیزەکانیان بو باشوری کوردستان تا ئێستا ھەمیشە بەربەستیان دروست کردووە و دان بە ھیچ ھێزیکی تری ڕامیاری دانانێن لەپارچەکانی کوردستان .
کردنەوەی بارەگاکانیان پاش ڕاپەرین ساڵی ١٩٩١لە ھەولێر پاشان دەستیان کرد بە ڕفاندنی مێرد مندال و دژایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پاشان ھێرشیان کردە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەست بەسەرداگرتنی چەندین بارەگای پارتی لە کاتی ئاگربەست و بەدیل گرتنی چەندین پێشمەرگە و سوتاندن و شەھید کردنی چەندین خەڵکی سڤیل لە گوندەکانی ناوچەی بارزان و سوتاندنی مندال لە ناوبیشکە( لاندک ) و ھەڵگیرساندنی شەری براکوژی و دروست کردنی گیرو گرفت بو ناوچەی شنگال دروست کردنی بەربەست بو پارتی دیموکراتی کوردستان ئێران و نەھیشتنی گەرانەوەی برا پێشمەرگەکانیان بو ناوچەکانیان وبەردەوامی دان بە خەباتی چەکداریان لە روژھەلاتی کوردستان تا وای لێھات حکومەتی ئێران بلێت :پارتی کرێکارانی کوردستان پ.ک ک پاسەوانی سنورەکانی ئێمەیە ، رێگریکردن لە گەڕانەوەی پیشمەرگەکانی ( روژ ) بو روژئاوای کوردستان خەباتیان دژی ڕژێمی سوریا ، وتە بی ماناکانی عبدالرحمانی حاجی ئەحمەدی سەروکی پژاک کە بالەکی پ.ک ک یە لە روژھەلاتی کوردستان سەبارەت بە ئاڵای پیروزی کوردستان و یادگاری کوماری مھاباد کە دەلێت : ئەمە ئاڵای کوردستان نیە ئاڵای بنەمالەی بارزانیە ، وەتەکانی جەمیل بایک ھاوسەروکی کوما جڤاکێن کوردستانی (کە جە کە ) کە دەلێت : ڕیفراندوم پروژەی دەوڵەتی تورکیایە پارتیش بریارەکانی ئاکەپە و ئەردوغان جیبەجی دەکات ، و پاشان دوران کاڵکان ئەندامی سەرکردایەتی (کە جە کە) دەلێت : ئەگەر ڕیفراندوم بکرێت کوردستان دەکەینە گومی خوێن ،و ئێستاش سالح موسلیمی ھاو سەروکی پەیەدە دارو دەستەی ڕژیمی ئەسەد لە سوریا دەلێت :دژی دەولەتی سەربەخۆین و بەغدایش دەروازەی ستراتیژێکی کوردە ، ئەمانە و چەندین شتی تری شاراوە کە ئێمە لێ ئاگادار نین لە ژێراو ژێر چی دەگوزەرێت بەڕاستی سەیرە ھەمویان دروشمی کوردبون و نەتەوەیی بەرز دەکەنەوە و لە پەیرەوە پروگرام پارتی نەتەوەیین بەلام لە باگرەوەند و ھەڵسوکەوتی سیاسی و وتەکانیان دژایەتیان بو نەتەوە ئاڵا و دەوڵەتی کوردی زورترە و پەیرەو پروگرامیان و کارکردنیان بو ڕزگاری نەتەوەیی لە گەل ھەڵسوکەوتیان جیاوازی ھەیە تەنھا دامەزراندنیان وەکو پارتێکی ڕامیاری کوردی دروشمەکانی نەتەوەیین ، بەڵام لە ناوەروک و ژێر بەژێر و باگرەوەندا کارو کرداریان دژایەتی ئاڵاو نەتەوە و ڕیفراندوم و دروست بونی دەولەتی کوردستانە، بوینە دارو دەستە و جێبەجێکاری بڕیارەکانی حکومەتە ھەرێمیەکان کە پڕوژەی ھەمویان دژایەتی دروست بونی دەوڵەتی کوردستانە کە خەونی لە میژینەی گەلی کوردە .

Top