لۆژیکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی

لۆژیکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی
لۆژیکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی تایبه‌ت به‌ ده‌سگیر کردنی دوان له‌ ئه‌ندامانیان له‌سه‌ر هێرش کردنه‌ سه‌ر رووداو به‌ نارنجۆک له‌ دوو ڕوانین به‌ده‌ر نیه‌ ;
یه‌که‌م ; یان پێیان وایه‌ هه‌مو هێرشێکی له‌م جۆره‌ بۆسه‌ر هه‌مو دام و ده‌زگاو باره‌گایه‌کی ئه‌م وڵاته‌ ڕه‌وایه‌ و به‌شێکه‌ له‌و واجب و جیهاده‌ی که‌ ده‌بێت ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ جێبه‌جێ ی بکه‌ن یان هه‌ر که‌سی تر کردی ئه‌‌مان ده‌ست خۆشی لێبکه‌ن و پشتگیری بکه‌ن .
دووه‌م : یاخود هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ حه‌سانه‌ی حیزبی و دینیان هه‌یه‌ و هیچ دام و ده‌زگایه‌ک به‌هیچ بیانویه‌ک بۆیان نیه‌ ده‌ستگیریان بکه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌(قاف)ی تاوانه‌که شدا بگیرێن..
ئه‌م هه‌وڵ و هه‌ڵڵای به‌ سیاسی کردنه‌ی دۆسیه‌و لێپێچینه‌وه‌ یاساییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌ وامان لێده‌کات کۆی ئه‌و حیزبه‌ ئیسلامیه‌ سیاسیه‌ ئایدیۆلۆژیه‌ توند ته‌بیعه‌ته‌ بخه‌ینه‌ به‌ر گومانی ئه‌وه‌ی که‌ نیه‌ت و نه‌هجێکی شاراوه‌و ژێر به‌ژێری هه‌یه‌ بۆ کاری تێکده‌رانه‌و تاوان و ئاژاوه‌ کێڕی..
به‌ سیاسی کردن و‌ هات و هاوار دروست کردن له‌سه‌ر ده‌ستگیر کردنی تۆمه‌تبارانی روداوه‌که‌ی رووداو جگه‌ له‌ ده‌ست خۆشی کردنی ناراسته‌وخۆی کاره‌که‌ شتێکی دیکه‌ نابه‌خشێت ..

Top