یه‌كڕایی
June 30, 2016
وتار و بیروڕا
پێچه‌وانه به‌هۆی كه‌می بڕوای نه‌ته‌وه‌یی و رووكردنه قازانجی ته‌سكی حزبی و گواستنه‌وه‌ی ململانێی ناوخۆیی بۆ بازنه‌ی ده‌ره‌وه، به‌شێك له حزبه‌كان، كه‌لێنی گه‌وره‌یان دروست كرد له(یه‌كڕایی و یه‌كڕیزی) كورد، ئه‌وه‌یشی مامه‌ڵه‌ی دروست ده‌كات، ئه‌و هێزه شیعیانه‌یه پێشوازی له‌وه ده‌كه‌ن، چۆن ئه‌و (یه‌كڕا)ییه‌ی كورد، به‌پشتیوانی ده‌بڕینێك بۆ رێكه‌وتنی نێوان دوو حزب بگه‌یه‌نن به ئاستی بێمتمانه‌ییه بتوانن لێكترزانه‌كه چاكبوونه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت بێ.
هێزی شیعه، به‌تایبه‌تی حزبی ده‌عوه، باشتر له ئێمه تێده‌گات، هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ر حزبێكی كوردستانی یان چه‌ند حزبێك، سودێكی كاتی پێده‌گه‌یه‌نێ و نابێته بنه‌مایه‌كی هاوبه‌شی كاركردن، چونكه ئه‌وان ته‌نیا بۆ قۆناغێك لێكترازانی نێوان حزبه كوردستانیه‌كانیان ویستووه، هه‌ر هه‌وڵێكی لێكنزیكبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ كورد، بۆ پێكهانی ئامانجێكی خۆیان بووه.
ئه‌وه‌ی له 13 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی شیعه چه‌شتوومانه، ئه‌گه‌ر كه‌م بووبێت له‌ڕووی زیانی گیانیه‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه‌ی به‌عس بووه به‌رامبه‌ر به داواكارییه‌كانی كورد و خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌م واقیعه به‌رده‌وام خۆی ده‌رخستووه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی شیعه.
هیچ حزبێكی كوردستان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی. زیانی پێناگات، قوربانی به به‌رژه‌وه‌ندی حزبی بدات، وه‌ك چۆن له‌مه‌یاندا زۆرترین قوربانی به‌خشرابێ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پێناو یه‌كڕایی نه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به به‌غدا. ئه‌مه نابێته منه‌تێك به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و حزبه‌كان، چونكه یه‌كێك له بنه‌ما پته‌وه‌كانی پارتی ئه‌وه‌یه به‌خشینی قوربانی بۆ ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی بووه.
ئه‌و رووداوه گرنگانه‌ی به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه هات، یه‌كڕای و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی له‌سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه، زۆر به روونی دیار بوو، پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ردا یه‌كڕیزی پاراست تا كوردستان نه‌كه‌وێته ده‌ست گرووپێكی تیرۆریستی داعش، ئێستا چ پێویست ده‌كات دوو حزب له‌پێناو ئامانجێكی بچووك، ئامانجێكی گه‌وره پشتگوێبخرێ و جۆرێك له لێكترازان له یه‌كڕایی به‌دیار بخه‌ن؟
ئایا چونه‌وه بۆ به‌غدا، به ئاڕاسته‌ی حزبیانه چ قازانجێك ده‌كرێ و ده‌چێته گیرڤانی كێیه‌وه؟
له‌و كاتانه‌ی كورد بیه‌وێ به‌یه‌كڕایه‌ك بچێته هه‌مان شوێن بۆ مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌تر و دانوستان بكرێ بۆ پرسی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه، دوو حزبیش بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن، جارێكی دیكه گه‌ڕێكی سیاسی ده‌ستپێبكه‌ن بۆ گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌رعیه‌تدان به ده‌سه‌ڵاتی شیعه. ئه‌مه نه‌قازانجه‌كه‌ی ده‌چێته سه‌ر مێژووی ئه‌و حزبانه، نه خزمه‌ت به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یشیان ده‌كات، ته‌نیا قازانجێك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌چێته گیرڤانی نه‌یارانی پرسی دۆزی كورد.