ئه‌گه‌ر گۆڕان یان یه‌كێتی بام

ئه‌گه‌ر گۆڕان یان یه‌كێتی بام
له‌ كاتێكدا سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵه‌ سیاسی و دیبلۆماسی و هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌سه‌ر چنینه‌وه‌ی به‌ری ره‌نجی خوێنی شه‌هیدان و شۆڕشگێڕان چڕ كردوونه‌وه‌ و، لێبڕاوانه‌ كار له‌سه‌ر به‌دیهێنانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات، له‌ولاشه‌وه‌ گۆڕان و یه‌كێتی پشت له‌ بانگهێشتنه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و بێ بانگهێشتن وه‌فد به‌ره‌و به‌غدا رێكده‌خه‌ن و كۆبوونه‌وه‌ی حزبی ساز ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ داگیركاران بسازێن، ئه‌گه‌ر گۆڕان یان یه‌كێتی بام سێ به‌رده‌ی سیاسیم له‌ ئه‌نگوچكێ ده‌به‌ستن و پێم ده‌گوتن: به‌ هاوسه‌رگیری حزبی له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌چه‌ی بیژووی سیاسی ده‌خاته‌وه‌.
ئێستا پارتیم و ئه‌گه‌ر سه‌رانی ئێستای گۆڕان یان یه‌كێتی یان هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی تر، كاریان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كردبا و پارتی وه‌فدی حزبی بۆ به‌غدا ناردبا، هه‌مان شتم به‌ پارتی ده‌گوت و به‌ سه‌رانی گۆڕان و یه‌كێتیشم ده‌گوت: من خزمه‌تكاری ئێوه‌م و ده‌ستتان خۆش و مێژووتان بۆ خۆتان تۆمار كرد و خه‌ونی له‌ مێژینه‌ی كوردیشتان به‌دیهێنا.
Top