عه‌بادی و وه‌فدی هاوبه‌ش و قووت و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان

عه‌بادی و وه‌فدی هاوبه‌ش و قووت و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان
له‌ زنجیره‌ سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌مڕۆ 26ی حوزیران خۆیان به‌ به‌غدای پایته‌ختی به‌عس و داعش و حه‌شدی شه‌عبیدا كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌فدی هاوبه‌ش و عه‌بادی له‌ كه‌شێكی ئارامدا به‌ڕیوه‌ چوو، دوای ‌شرۆڤه‌یه‌كی چڕی سیاسی و زانستی و فه‌له‌كی بۆ بارودۆخی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و مشتومڕ و هێنان و بردنێكی زۆر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ درا.
1ــ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دابه‌ش كردنی عێراقی خۆشه‌ویست.
2ــ جێبه‌جێ كردنی كۆی خاڵ و به‌نده‌كانی ده‌ستوور و به‌ سه‌روه‌ری كردنی یاسا.
3ــ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ‌ سه‌ر خاكی كوردستان.
4ــ ته‌مبێ كردنی ئیسڕائیل و هه‌موو ئه‌و وڵات و رێكخراوانه‌ی باسی دابه‌ش كردنی عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌و لایه‌نه‌ كوردیانه‌ش كه‌ هه‌ڵگری په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی كوردستا‌نن.
5ــ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هۆشداری توند درایه‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌ده‌ن به‌ ئێران و ئه‌مه‌ریكاشه‌وه‌.
6ــ هه‌وڵێ جددی بدرێ بۆ ده‌سگیر كردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و سپاردنی به‌ دادگایه‌كی عادیلانه‌ كه‌ عه‌بادی وه‌فده هاوبه‌شه‌كه‌ له‌سه‌ری ره‌زامه‌ند بن.
‌7ــ ئازاد كردنی ده‌ست به‌جێی چوار پاسه‌وانه‌ ونكراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار.
8ــ گێڕانه‌وه‌ی قووتی خه‌ڵكی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
9ــ پێكهێنانی وه‌فدێكی تری هاوبه‌ش له‌ نێوان وه‌فدی هاوبه‌ش و عه‌بادی بۆ چاره‌سه‌ری كۆی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی ناو عێراق.
10ــ به‌ تیرۆریست ناساندنی داعش.
11ــ ئارام كردنه‌وه‌ی دوزخورماتوو و ناوچه‌كانی تر و ئه‌ركی پاراستنیش به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سپێردرا.
12ــ پێكهێنانی فه‌رمانده‌ییه‌كی سه‌ربازی سێقۆڵی بۆ رزگار كردنی موسڵ و پاككردنه‌وه‌ی له‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
ئه‌مانه‌ و چه‌ند خاڵێكی تریش كه‌ له‌به‌ر باری ئه‌منی و بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ باش زانرا به‌ نهێنی بمێننه‌وه‌، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا بۆ كارا كردن و چاودێری جێبه‌جێ كردنی خاڵ و به‌نده‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنرێ.
وێنه‌یه‌ك بۆ...
به‌ڕیز كاك نه‌وشیروان میسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ری ئه‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌.
به‌ڕیز داده‌ هێرۆ له‌ باتی جێگرانی سكرتێری گشتی.
به‌ڕێز قاسم سوله‌یمانی سه‌رۆكی ئه‌ودیو په‌رده‌ی به‌غدای پایته‌خت و ئوستانی سوله‌یمانی.
تێبینی: هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ بۆیان هه‌یه‌ بێنه‌ ناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه‌، به‌ مه‌رجێك ئه‌و لایه‌نه‌ دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پارێزه‌ری یه‌كپارچه‌یی خاكی عێرق بێ و (OK) قاسم سوله‌مانی له‌گه‌ڵ بێت.
Top