ئەوەی تاوەكو ئێستا گۆڕان و یەكێتی لێی تێناگەن.....

ئەوەی تاوەكو ئێستا گۆڕان و یەكێتی لێی تێناگەن.....
فیدرالی لەعێراق كۆتای هاتووە، هۆكاری چەق بەستووی و تەواوی قەیرانەكان لە فەشەڵی سیستەمی ئەو وڵاتە هاتووە كە پێی دەگوترێت عێراق. رێگا چارەی چارەسەری قەیرانەكان، یەكخستنی هێزەكانە، بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەك لەدەرەوەی فیدرالی و سنوری یەكپارچەی خاكی عێراق، ئەویش تەنها لەدەوڵەتی كوردستاندا بەرجەستە دەبێت، ئەمەش هەر روودەدات، دژایەتی خواستی پارتی، و سەیركردنی دەوڵەتی كوردستان بە پرۆژەی ئەوی تر و دژایەتی كردن، كورد لە قەیرانی داری ناباتە دەرەوە، قەیرانە سیاسیەكان چارەسەر ناكات، بۆیە قەرەبووی 19ی ئاب لەلای گۆڕانە و دەبێت بیكاتەوە بۆ دروست كردنی متمانەی سیاسی، یەكێتیش دەبێت ئەو قەرەبووە بكاتەوە، مەگەر نا سەروەری دامەزراندنی دەوڵەتی كورد بۆ حزبێك و كەسێك دەبێت و ئەوانیش دەچنە بەر نەفرەتی مێژوو.. بۆیە چارەسە لە بەرژەوەندی گۆڕان و یەكێتی دایە، ئەم چارەسەرەش لە قەرەبووی هەڵەی 19ی ئابەوە دێت، لەكۆبوونەوەكەی بارزانی لەگەڵ لایانەكانەوە دەست پێدەكات.....
رێكان سەباح
24ی 6ی
Top