گشتپرسی بەریتانیا و جیابونەوە لە یەکیەتی ئەوڕوپا و کاریگەریەکانی.
June 24, 2016
وتار و بیروڕا
ئەنجامدانی ڕیفراندوم لە بەریتانیا لە پئنا و جیابونەوە ویان نەبونەوە لە یەکیەتی ئەوڕوپا کە ئەنجامەکەی بە دەنگدان لە سەر جیابونەوە یەکلایی بویەوە زورینەی هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە دەنگیان بو جیابونەوەدا سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتی ئەم وڵاتە و لەوانش دیڤید کامیڕون دژی ئەم جیابونەوە بوو بەڵام خەڵکی بەریتانیا بڕیڵری کوتایی خویان دا و ێیڕادەی سەربەخوی خویان بە کار هینا وهەرخوشی لە دواجاردا بەرپرسیاری هەڵدەگرێت بە پلەی یێکەم.
هوشیاری سیاسی گەلانی ئەوڕوپی زور جار وا دەردەکەوێت کە هوشیارترن لە نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی وڵاتەکانیان تا ئەو ئاستەش جاری واهەیە بڕیارێک لە حکومەت دەردەچێت بەڵام گەل ئاراستەی بڕیارەکە دەگۆڕێت .
بێکومان لە پشت ئەم بڕیارەی گەل بە دەنگی بەڵێ بو جیابونەوە کۆمەڵێک هوکار هەبووە و هەرچەندە پێشبینیەکان زیاتر بو مانەوە بوون لە گەڵ یەکیەتی ئەوڕوپادا یەکێک لەو هوکارانە مەسەلەی حوپاراستنە لە تیرور کە ێیستاکە بە لێشاو خەڵک ڕوو لە ئەوڕوپا دەکات ولە پەنای ئەمەوە تیروریستەکانیش سود لەم پڕوسەیە وەردەگرن وخویان دەگەینە نێو جەرگەی وڵاتانی ئەوڕوپی کە ئەمەش بە مەترسیەکی گەورە دەژمێردرێت بو سر ئەمن و ئاسایشی بە شێوەیێکی گشتی وە سەبارەت بە کاریگەری ئەم بڕیارە لە سەر ئازادی گواستنەوە و نیشتەجێ بوون و لەسەر ئابوری و بازرگانی هەردولا دا ،هەردو لا بە پێی بوچونەکان و شڕوڤەکان لە بەرژەوەندی خویاندا دەبینن ووای بو دەچن کە کاریگەری نابێت ،یەکیەتی ئەوڕوپا وای دەبینێت و دەڵێت خو سوسڕا ئەنام نیە ڵە یەکیەتی ئەوڕوپادا بەڵام پەیوەندی سیاسی و ئابوری بازرگانی زور باشمان هەیە پێکەوە لە گەڵ بەریتانیاش دوای جیابونە وە هەمان شتە،ئەمەو سەرەڕای ئەوە بەریتانیاش دەتوانێت لە کەڵ زورێک لە یەکیەتیەکانی دیکەی دونیا پەیوەندیەهەمە لایەنەکانی خوی بە هێز بکات وهاوکات لە گەڵ یەکیەتی ئەوڕوپادا ئەو پەیوەندیانەی کە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بەیێکەوە گرێییان دەدات زیاتر پەرەی پێ بدەن بویە شڕوڤەکاران کارێگەریەکەی ئه رێنیتر دەیننن هەتاوەکو لایەنە نەڕینیەکەی.
لە کوتایی دا هیوادارم گەلی کوردیش ێیڕادەی سیاسی خوی بە کار بهێنێت لە سەر ئەم مە سەلە چارەنوسازە بو بڕیردان لەسەر سەربەخویی کوردستان یان بڕیار نەدان وە ئەم دوخە سیاسیە بە بەرژەوەندی دوزی ڕەوای خوی بشکێێتەوە .