گردی زه‌رگه‌ته و چاكی ئه‌نگۆزێ
June 24, 2016
وتار و بیروڕا
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌م وێكچوونێكی ته‌واو له نێوان ئێستای گردی زه‌رگه‌ته و چاكی ئه‌نگۆزێ هه‌یه، چۆن ئافره‌تان بۆ مه‌به‌ستی دووگیان بوون ده‌چوونه سه‌ر چاكی ئه‌نگۆزێ و بڕوای ته‌واویان به‌وه هه‌بووه كه دووگیان ده‌بن، ئێستا هه‌ندێ خه‌ڵك پێیوایه هه‌ركه‌سێكی گه‌نده‌ڵ سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته بكات و نه‌وشیروان مسته‌فای دوعای گۆڕانخوازی به‌سه‌ردا بخوێنێ، ئیتر له گه‌نده‌ڵیه‌كانی رابردووی پاك ده‌بێته‌وه و ده‌بێته گۆڕانخوازیش.
نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك پاڵه‌وانی شه‌ڕی ناوخۆ و كه‌سێكی دیلكوژ به لووتكه‌ی گه‌نده‌ڵی و خه‌تاكاری گه‌یشتوه، له‌وه‌ته‌ی چۆته گرده‌كه وه‌ك چاكی ئه‌نگۆزێ خۆی لێكردووینه چاكی پاككردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و له دوو قۆناغدا خۆی گوته‌نی یه‌كێك له دوو حزبه هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی كوردستانی له گه‌نده‌ڵی پاك كردۆته‌وه و كردوویه‌تی به گۆڕانخوازیش، له قۆناغی یه‌كه‌مدا نیوه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی له‌گه‌ڵی چوونه گردكه به سووكه ئاوڕشێنێك نه‌ك هه‌ر له گه‌نده‌ڵی پاك بوونه‌وه، به‌ڵكو بوونه گۆڕانخواز و كاراكته‌ری بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵیش، له قۆناغی دووه‌میشدا به ریككه‌وتنێك مشتوماڵێكی گۆڕانخوازی بۆ نیوه‌كه‌ی تریش كرد و ئێستا هه‌م شه‌ڕی گه‌نده‌ڵكارانیان پێده‌كا و هه‌میش شه‌ڕی كۆتایی هێنان به بڕیاری سیاسی تاكڕه‌وانه.
دواكه‌وتوویی كورد له‌وه‌دایه رۆژێك ئافره‌تێكی مۆمیاكراو ده‌كاته چاك و ئافره‌تان به مه‌به‌ستی دووگیان بوون زیاره‌تی ده‌كه‌ن، رۆژێكیش خه‌تاكارێكی سیاسی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فای لێده‌بێته چاكی سیاسی و گه‌نده‌ڵكاران به مه‌به‌ستی پاك بوونه‌وه‌یان له گه‌نده‌ڵی ده‌چنه سه‌ردانی، ئه‌وه‌ی سه‌یره هه‌م چاكه مۆمیاكراوه‌كه و هه‌م چاكه خه‌تا كاره سیاسیه‌كه جارێكی تریش له خاڵی خزمه‌تكردن و سوود گه‌یاندن به گه‌نده‌ڵكاران ده‌چنه‌وه پاڵ یه‌كتری، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد ئه‌وه‌ی له چاكه مۆمیاكراوه‌كه‌ی ئه‌نگۆزێ به ملیۆنێك دۆلار سوودمه‌ند بوو كۆنه گه‌نده‌ڵكار و له تازه گۆڕانخوازه‌كانی ئێستایه، ئه‌وانه‌ی ئێستاش له چاكه سیاسیه خه‌تاكاره‌كه سوودمه‌ند ده‌بن هه‌ر گه‌نده‌ڵكارانن، ئه‌وه‌تا ئه‌و چاكه سیاسیه خه‌تاكاره‌ی لێمان بۆته‌وه چاكی ئه‌نگۆزێ گه‌نده‌ڵكاران رۆژانه به مه‌به‌ستی پاك بوونه‌وه له گه‌نده‌ڵی سه‌ردانی ده‌كه‌ن و، ئه‌ویش به خوێندنی دوعای گۆڕانخوازی به سه‌ریانداله گه‌نده‌ڵیان پاك ده‌كاته‌وه و مه‌دالیای گۆڕانخوازیشیان پێده‌به‌خشێ.