با ئامانجمان کوردایەتی بێت نەک حزبایەتی تەسک

با ئامانجمان کوردایەتی بێت نەک حزبایەتی تەسک
هەر حزبێکی سیاسی وەک قوتابخانەیێکە ئەندامان ولایەنگرانی خوی پێویستە بەشێوەیێک پەروردە و ئاراستەیان بکات وڵات و نەتەوەی خویان لە هەمو شتێک خوشتر بوێت واتە سەرەتا وەلایان بو نیشتیمان لا دروست ببێت ێینجا ئەو حزبەی کە تیایدا ئەندامە ویان لایەنگریەتی وهەروەها بەرژەوەندی گشتی وڵاتەکەی و نەتەوەکەی لە سەرەوەی هەمو بەرژەوەندیەکی تر دابنێت واتە کوردایەتی ئامانجی سەرەکی بێت نەک بیر کردنەوەی تەسکی حزبی چۆنکە تاکە ڕێگا بو سەرکەوتنی دۆزی ڕەوای کورد خەبات کردنە لە سەر بنەمای کوردایەتی نەک پێچەوانەکەی..

بەهێز کردنی بیرو باوەڕی کوردایەتی لە ناخی ڕوڵەکانی گەلەکەمان دا نەک هەر بو ئەم قوناغەی ێێستامان زور گرنگە بەڵکو کورد لە هەمو قواغەکاندا پێویستی بە ئەوە هەبووە کە بیرو باوەڕی کوردایەتی بە هێزتر بێت لە هەمو وەلایێکی تر وە بە تایبەت وەلا بو حزبەسیا سیە کان چونکە لە دەرەوەی بیرو باوەڕی کوردایەتی لە وشوێنانەی کە بیروباوەڕی سیاسی جیاوازیان هەیە دەبێتە مایەی دروست بوونی لە یەکترازانی سیاسی شتێک نامێنێت بە ناوی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی لە نێو وڵات دا ئەمەش وادەکات لە دواجاردا بەردەوام وڵات لە ژێر هەڕەشەومەترسیەکانی دوژمنان و ناحەزانی دابێت واتە ئاسایشی نیشتمانی بکەوێتە ژێر هەڕەشەی دوژمنانیدا.

زور جار لە ووتارەکانی پێشوم دا ئاماژەم بە ئەوە داوە کە گەلێکی بە هێز ئەوگەلەیە کە یەکگرتوو وە یەک هەڵوێست بێت تاکۆ بتوانێت بە ئاسانی ڕوبەڕوی کێشەو قەیرانەکان ببێتەوە بە پێچەوانەوە بیرکردنەوەی تەسکی حزبیمان دەبێتە بەڵا و موسیبەتێکی زور گەورە و جارێکی تر وڵات دە گەڕێنێتەوە دوخی ناڵەباری جاران و هەمو کارەسات و تراژیدیاکانی جاران بو کورد و کوردستان دوبارە دەبنەوە و هەرچی دەرفەت کە بو ێێمەی کورد ئەمڕو هاتونەتە ئاراوە لە دەست دەدەین بویە پرەنسیبی کوردایەتی و بەهەند وەرگرتنی ئەم پرەنسیبە ئەرکی سەر شانی هەمو لایێکە ولە سەروی هەموشیانەوە ئەرکی سەر شانی حزبەسیاسیەکانە بێ جیاوازی.

بە داخەوە ئەوەی کە ئەمڕو لە وڵاتەکەمان سەری هەڵداوە ڕێک پێچەوانەی ئەو پرەنیسبەی کوردایەتیە کە هندێک کەس و لایەن لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبی خویاندا ئامادەن لە یەکترازانی سیاسی قوڵتربکەنەوە و بو وەدی هینانی بەرژەوەندی تەسکی حزبی هەمو شتێک بکەنە قوڕبانی کە ئەمەش خوی لەخویدا نەک هەر خزمەت بە دوزی ڕەوای گەلەکەمان ناکات بەڵکۆ هەمو شتەکان لە ئاراستەی ئاسایی خوی دباتە دەروەو دەرفەتە کەش لە بار دەبەن و زەرەرمەندی یێکەمیش هەر کوردو کوردستان دەبێت.

ئەمڕو کورد زیاتر لە هەمو سەردەمێک پێویستی بە وەهەیە ماڵی خوی یەک بخاتەوە و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست هەنگاو بەرەو پێشەوە بهاوێژێت ئەگینا لە بارترین و گنجاوترین دەرفەت کە ئەم قوناغەیە لە دەستی دەڕوات و مەحاڵە جارێکی تر بگەڕێتەوە بویە نابێ کورد کات بە فیڕو بدات هەروەک گوتراوە کات وەک شمشێر وایە گەر نەی بڕی ئەت بڕێ.

لە کۆتایی دا بە زەرور دەبینم ئاماژە بو ئەوە بکەم ڕوڵە دڵسوزەکانی نەتە وەکەمان نابێت لە هیچ کەس و لایەنی سیاسی قەبوڵ بکەن گاڵتە بە ئایندەو چارەنوسیان بکرێت بە هیچ شێوەیێک وبێگومان چارەنوسی هە ر تاکێکی کورد پەیوەستە بە و پڕوژە پیروزەی سەروک بارزانیەوە کە لە پێناو سەربەخویی و سەرفیرازی کوردو کوردستان دا هەوڵی بوداوە و دەدات و پشتگیری کردنیشی ئەرکێکی زور مەزن و بەرزی نەتەوەیی نیشیتمانیە.
Top