جا چۆن نەنوسمَ!

جا چۆن نەنوسمَ!
لە بەیانیەوە کە لە دەوامم لەگەڵ خۆمدا لە ململانێ و کێشمەکێشێکی دەروونیدام. لە دوو دڵیدا بووم نەک بترسم لە نوسینی. دوو دڵی لەوەی کە فەرمایشتەکەی جەنابی سەرۆک برزانی لەبەرچاو بگرم و نەنوسم یان بەھا و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان پاشگۆێ نەخەم. جەنابیان لە ڕاگەیاندنێکی فەرمی دا داوای لە لایەنگرانی کردبووی کە لەسەر جەنابیان وەڵامی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی چەواشەکار مەدەنەوە. بەڵام من ئەو گۆتارە نەک وەک وەڵام و بەرپەرچدانەوە دەنوسم، بەڵکۆ ئەمە وەک کۆڕە کوردێک و کەسێکی خاکی و ئاسایی و وەک ڕەخنەیەک دەنووسم نەک ھیچی تر و دەڵێم تو خۆا بۆچی حەیف و مخابنیمان نەبێ لەو ڕەفتارانەتان. ئەو نوسینە ھەروەھا وەڵامێکە بۆ د. ھۆگر تاھر توفیق سەرۆکی بەشی مێژوو لە زانینگەی زاخۆ کە لە کۆبوونەوە و دیبەیتێکی سیاسی لە ژێر دروشمی ( سنوورەکانی کە بە خامە دانرابوون بە خوێن ھەڵگیران)لە یادی سەد ساڵەی سایکس-پیکۆ دا لە( ١٦/٥/٢٠١٦) لە زاخۆ پرسیارێکی ئاراستەی کوردستانیان و مرۆڤایەتی کرد و لەوانەشە ئەو پرسیارە نەک تەنیا لایی ئەو دروست بووە بەڵکۆ زۆر جار ئێمە لە ناو خۆمان و لە زۆر مرۆڤی ئاساییش گۆێبیستی دەبین کە: بۆچی ئێمەی کورد کەسایەتیمان نیە و کەسایەتی سیاسی(شەخێیەتی سیاسی) لای ئێمە زۆر لاوازە و ئەو لاوازییە بە درێژایی مێژوو یەخەی بەرنەداوین؟ و من لە ڕێگەی ئەم گۆتارە بەشێکی وەڵامەکە دەگرمە ستۆ و بە جۆرئەتەوە دەڵێم: خەتای ئێمەشی تیایدایە و زۆر جار ئێمە لە شکاندنی ئەم کەسایەتیە درێغیمان نەکردووە. ھەڵبەت ھەمووی نە، ھێز و لایەنە ناوچەیی و جیھانیەکانیش ڕۆڵیان ھەبووە بەڵام نەک بەقەدەر خۆمان. ھەن لە کوردستانەکەمان زۆر جار ویستویەتی و دەیانەوێ ئەو کەسایەتیە بە ھێزە بۆ ئێمە دروست بکەن، بەڵام ناحەزانێکی زۆری ناوخۆیی لەبەر گرێ سایکۆلۆژییەکانیان بوونەتە ئاستەنگ و نەیانویستووە ئەو چەندە سەربگریتن. ئەوان بەو کارەیان تۆزقالێک لە ئێش و ئازارە دەروونیەکانیان بەم شێوەیە کەم کردووە. بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە ئەوەی خۆارەوەیە:
من ھەموو بەیانیەک بەر لە درەچوون لە ماڵ و چوونم بۆ دەوامی فەرمی کاتژمێرێک بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنا دەسووڕێمە و بەدواداچوونی ھەواڵەکانی کوردستان و ناوچە و جیھان دەکەم. ئەمڕۆ بەیانی دەمژمێر( ٧-٨ ) بەیانی ڕێکەوتی ( ٢٠/٦/٢٠١٦) لە بەرنامەیەکی ژێر ناو و نیشانی" ... کابینەی ھەشتەمی ھەرێمی کوردستان ..." کەناڵی (KNN) میوانی کەسێکی بەناوی " دانا عەبدۆلکەریم" ناوێک کردبووی و پۆستەکەشی شتێکی لە بابەتی " ... ژووری حکومەت ... پەرلەمان ... گۆڕان ..." بوو. تاکۆتایی چاوپێکەتنەکە تەماشەم کرد، ھەرچەندە خەریک بوو لەسەر ئەو چەندە لەو پاسەی کە ئێمەی فەرمانبەرانی زانکۆ دەگۆازێتەوە دوا بکەوم!. نازانم یان من زۆر گێڵم یان بە ھەڵە لێی تیگەیشتووم. ھیچی لێ حاڵی نەبووم، زۆرم ھەوڵد بەڵام دیسانەوەش لە قسەکانی ھیچ تێنەگەیشتم. سەرتاپای وشە بریقەدارەکانی ھیچ تام و چێژی نەدەدایە بیستەر و کەسی چاوپێکەوتنەکەی ئەنجام دەدا ھەر ئاگرەکەی خۆش دەکرد بەڵام کەبابەکانی ھەر بێتام بوون. ئەوەی لای من لە ھەمووی سەیرتر بوو وشەی " خەباتی مەدەنی ... خەباتی مەدەنی ... " بوو کە زۆر بەکار دەھێنرایەوە! ئەگەر بە زمانی سایکۆلۆژیا بابەتەکە ڕوون بکەم دەبێ بڵێم ناوبراو ھەر لە خۆیەوە ھاواری دەکرد " خەڵکینە من دووانیزمم!" لە فەرھەنگی دەروونناسیدا چەمکی دووانیزم واتا کەسێک کە ( ئیزدواجیەتی) کەسایەتی ھەیە و قسە و کردەوە و رەفتارەکانی یەک ناگرن و ھاوسەنگ نین و پێکەوە ناگۆنجن. ناوبراو ئەو ھەمووە گرنگی دەدایە وشەی بریقەدارەکەی " ... خەباتی مەدەنی ... " وەک وابێ ئەمە یەکەم جارە و تەنھا خۆی لە دیرۆکدا ئەم چەمک و زاراوەیەی داھێنا بێ. بەڵام ھەر لە دوای ئەو وشەیە، وەک چۆن ئێمە زۆر جار نان دەخۆین و دواتر لەبیر دەکەین چمان خۆاردووە، لە بیری دەکرد باسی یەکێک لە بنەما و بەھا جۆانەکانی کۆمەڵکای سەردەم دەکات. ئەو زۆر بە ناشرینی و دوور لە بنەماکانی کاری ڕاگەیاندن و کۆمەڵایەتی و کوردەواری و لە ھەمووی گرنگتر " ... خەباتی مەدەنی..." ئەو کاتەی دەگەیشتە ناوی پیرۆزی جەنابی سەرۆک بارزانی بە جۆرێک ھەڵسوکەوتی دەکرد و دەیگۆت وەک بڵێی ناوی منداڵێک دەێنیتن( حاشای جەنابیان). ئەوەندە دوور لە ھەموو داب و نەریتێکی فەرمی و مەدەنی و مرۆڤایەتی بوو کە ھەر لە خۆیەوە کابرا خۆی و پیشە و کەسایەتی و ئاستی ڕۆشنبیری و کەلتووری و فەرھەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی پێناسە دەکرد و پیشانی دەدا. بەڵام بە پێچەوانەوە کە دەگەیشتە " ... یوسف محەمەد ..." وەھا وشەی " بەڕێزی" دەھێنا و دەبرد، وەک بە بادینی دەڵێن " حەفت تام ژ دەڤی دەردکەتن"! جێگەی داخە بۆ ئەو جۆرە کەسانە لە گۆڕەپانی سیاسەت و دیپلۆماسیەتدا کار و چاڵاکی دەکەن و ئەلفبای دیپلۆماسیەتیش نازانن. ئەو لە بیری دەکرد کە ھەرزەکارێکی وەک ئەو کەسەی کە [ە " بەڕێز" ناوی دێتن تەنھا چەند دەمژمێرێکە ھاتووتە نێو گۆڕەپانی سیاسەتدا و ئەگەر لە ئەلفبای سیاسەت و نەتەوایەتی و کوردایەتی و کوردستانیبوون و ڕەنج و ماندیبوون و قۆربانیدانەکانی کورد و کوردستانیان شتێکی بزانیبایە، بێگۆمان، دۆخەکەی نەدەگەیاندە ئێستا!
زۆر پێی داخبار بووم. نەک لەبەر ئەوەی وەک ئەوان تووشی گرێ دەروونی بووبم، و وەک ئەوان ئازارە سایکۆسۆسیۆلۆژیکەکانی پرۆسەی " ڕاوستانی گەشەی" کەسایەتی و سایکۆلۆژیک ( واتە ئەو پرۆسەیەی کە دەروونناسانی وەک سیگمۆند فرۆید بە ناوی fixation دەدەنە ناسین ) ئەشکەنجەم بدەن، بەڵکۆ لەبەر ئەوەی ھەستم کرد وەک تاکێکی کۆمەڵگای کوردستان ستەم و زۆرداری لە من و تاکەکانی تری کۆمەڵگایەکەم و نەتەوەیەکی گەورە و گران لە ھەموو پارچەکانی کوردستان و نەتەوەکانی تری کوردستانیش دەکرێ بە کورد و مەسیحی و تورکمان و ئاشوری و کلدان و ئەرمەن و یەزیدی و مۆسڵمان و نامۆسڵمان و ...ھتد. ھاوشێوەی ھەمان ئەو زۆردارییەی پێشتر و ئێستا دەستھەڵاتدارانی بەغدا و تاران و ئەنکارا و دیمەشق و ... و داعشیان و ... لە ئێمەیان کرد و دەیکەن. چ جیاوازییان ھەیە؟ ھیچ. خۆ جەنابی سەرۆک بارزانی ھاوشێوەی مەلیک فەیسەل نیە کە لە سعۆدیە و بنەماڵەیەکی ھاشمی ھێنرابێتە کوردستان و لە سەر سفرەی ( حازری ) دانیشتبێ و سەپێنرابێتن. جەنابیان کۆڕی بنەماڵەیەکی ڕەسەنی ئەم کوردستانەن و بە زیاتر لە نیو سەدە لە خەباتی خۆی و زیاتر لە یەک سەدە قۆربانیدانی بنەماڵە سەربەرزە پیرۆزەکەیان ئەمڕۆ لە تەک وشەی پێشمەرگە پێناسەی نەتەوەکانی کوردستان و لە سەرووی ھەموویانەوە کوردەکانە، خۆ لە ھەموو جیھاندا و جیھان بە چاوێکی زۆر جوانتر و پیرۆزتر لە تۆ و سەرکردەکانت لە جەنابیان دەڕوانن. ئا ئەمەیە شێوازی " خەباتی مەدەنی" لای تۆیە کە لە بنەما سەرەکیەکانی بەیەک چاو تەماشەکردنی مرۆڤەکانە! جا تو خۆا ئێوەمانان شەرمتان بە خەبات و قۆربانیدان و ماندیبوونی خۆی و کۆڕەکانی و بنەماڵەکەی جەنابیانتان نیە کە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی جەنگی داعشن و ئێوە لە پەتای تیرۆر دەپارێزن، ھەر چەند ئێوە شایەنی ئەو چاکەیە نین بەڵام بەقۆربانی دایکی شەھیدان و ھەتیو و منداڵ و فرمێسکەکانیان بن. تو خۆا ئەوە لووتکەی " نەمەک حەرامی نیە؟" خۆ ئەگەر شەرمت لەوە نەبوو بەلایەنی کەم شەرمت بە خۆ بھاتبایە کە جەنابیان نزیکەی ( ٣٠-٤٠ ) ساڵ لە خۆت و یوسف محەمەدەکەت گەورەترە! ( و ئینشاء اللە خۆای گەورە و بەخشندە لە ڕقی ھاوشێوەکانی تۆ تەمەنی بەڕیزیان زۆر درێژتر بکات). بە پێچەوانەی مێنتالیتە( و ئەقلیەتە) بچوکەکەی ئێوە خەڵک وا بیر ناکاتەوە و لە بیرتان نەچێ جەنابی سەرۆک بارزانی نە مۆڵکی خۆیە و نە ھی بنەماڵەکەی بە تەنێ یان ھی عەشیرەتی بارزانە، بەڵکۆ مۆڵکی نەتەوە و کوردستانێکی ستەملێکراوە، کە وەک موسا (س) وەک فریشتەی نەجاتی قەومی بەنی ئیسرائیل بۆ ئێمە پەیدا بووە و ئێمەمانان بەو ئاسانیەی کە کەسانی ساویلکەی وەک تۆ بیری لێ دەکەن دەستبەرداری نابین. دەبێ کەسانی وەک تۆ مەمنوونی ئەو خۆایە بن کەسانی وەک جەنابی سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ بوونی خۆی ھەیە ئەگەینا پشتڕاست بە زۆرێک لەو سەرکردە و کەسانەی ھی وەک تۆ دڵیان پێ خۆش کردووە و شانازیی پێوە دەکەن تا ئێستا من و تۆ و کوردستانیان بە چەند دەست فرۆشتبایە و خۆشمان نەدەزانی دەستی چەندەمین!
ھی وەک تۆ وادەزانن بە دەمی تۆ سیمبۆڵی نەتەوەیەک و لە ھەموو پارچەکانی کوردستان و کوردستانیان پایەی دادەبەزێ. زگم پێتان دەسوتێ! ھەڵبەت بۆ خۆشمان چونکی ھی وەک تۆمان ھەیە و خەڵک و کەسانیش ھەن دەڵێن بۆچی کورد لە جیھاندا کەسایەتی و سەنگی خۆی نیە ! ناڵێن ھی وەک تۆ ھەیە بەڵکۆ لەبیریان دەچیتن. زگم بە مێنتالیتە( ئەقڵیەتە)کەت دەسوتێ: داوای " خەباتی مەدەنیانە" دەکەی و ئەوەش " مەدەنیەتەکەتە" و لە بەھا و بنەما و پرەنسیپ و ئەلفبای " مەدەنیەت" بەس ناو ونیشانەکەی دەزانی و نازانی گرنگترینیان " ڕێز گرتنە لە مرۆڤەکان بە بێ جیاوازی بیروباوەر و بۆچوونەکانیان". نەتەوەکانی تر وەک تۆن و ئەوھا باس لە سەرکردە سەربەرز و ماندوونەناسەکانیان و قۆربانیەکانیان دەکەن. ئەوەتا ئەو مەلیک فەیسەلەی ئێراقیەکان لەسەرتای سەدەی بیستەمدا لە نەجد و حیجاز ھێنرا و بەسەریاندا سەپێنرا زۆر لە تۆ زیاتر، کە بێڕێزی لە سەرکردەیەک ڕەسەنی کوردستان دەکەی، ڕێزی لێدەگیرا و کاتێک لە مێژوو دا ( ھەرچەندە من پشتڕاستم ھی وەک تۆ ھەرگیز چاو بە مێژوو دا ناخشێنن چونکە دەترسی کاریگەری ئەرێنی بەسەرت دا بکاتن و لە خزمەتکردنی ئاغاکانت پاشگەز ببی) چاو بە ئەو ( لەقەب ) و ناونیشانای کە بۆیان و لە پێش ناوەکەیان بەکار دەھێنرا سەرسوڕ دەما و ئەو نۆکتەیمان بیر دەھێنیتن کە دەگێڕنەوە: پاشایەکی ئێران بە بارودۆخێکی تایبەت لەگەڵ دوو سێ لە خزمەتکار و پاسەوانەکانی بۆ شوێنک دەچن. شەویان بەسەر دا دێتن و ئەوان لە ناچاری ڕوو لە کاروانسەرایەک ( و کاروانسەر ھاوشێوەی ھۆتێل و مۆتێلەکانی ئێستایە کە بۆ خزمەتکردنی کاروانیەکان لەسەر ڕێگا و تەنیشت گۆندەکان ھەبوون و زیاتر لە خانوویەک دەچوون بۆ ئەم مەبەستە) کەوت. یەک لە خزمەتکاران لە دەرگای خانووەکەی دا. کەسێک ( کە خاوەنەکەی بووە) لەو دیو پرسیاری ئەوی لێکردن کە کێن و چیان دەوێ. خزمەتکارەکە تێیگەیاند ھاتوون تا بەیانی لەوێ بمینن. خاوەنەکەش، بێ ئەوەی بیانبینێ، پرسیاری لە ژمارەیان کرد: ئێوە چەند کەسن؟ خزمەتکارەکەش وەک ڕاھاتن پێشتر ناوی پاشایەکەی ھێنا و چەندین لەقەب و ناونیشان و باب و باپیرەکانی پاشای یەک لە دوای یەک ڕیز و گۆتی و ئینجا ناوی خۆی و دوو کەسەکەی تریشی زیاد کرد. ھەر قسەکەی تواو نەبوو خاوەن کاروانسەرایەکە لێیان بە جواب ھات و گۆتی" ئاغا ئێوە زۆر بیست سی چل کەسن. ئێمە شوێنمان بۆ ئەو ھەموو کەسە نیە!"
ئێوە ناتوانن و چاوتان ھەڵنایێ ڕێز لە کەسانێکی وەک جەنابی سەرۆک بارزانی و تەمەنیان و خەبات و قۆربانیدانەکەی بگرن. خەتای ئێوە نیە خەتای ئەو کەسەیە تۆیان وا پەروەردە کردووە و پێگەیاندووە. بە ڕاستی لە خێزانی کوردەواریدا وەک تۆ ڕێز لە گەورەتر دەگرن. بارەکەلا! ئافەرین! ئێوە نەک تەنیا ڕێزی لێ ناگرن بەڵکۆش لەبەر خاتری گوشاری گرێ دەروونیەکانتان ھەوڵی ھەمە جۆر دەدەن لە دژی جەنابیان بوەستن، چونکە بەرژەوەندییەکانی ئێوە و ئاغاکانتان وا دەخۆازێ. ئەی باشە ئەگەر ئێوە لەگەڵ کەسانێکی ماندوو و خاوەن قۆربانی ئەوھا بن، دەبێ ئێمەی خەڵکی ئاسایی و ھەژار و ڕەش و ڕووت و بێ دەستھەڵات و مووچەخۆر و خانەنشین و کرێ نیشن و گۆندی و ھەتیو و داماوەکان چۆن بڕواتان پێبکەین؟ دەبێ ئێوە چی بە ئێمە بکەن ئەگەر لە دەستھەڵاتدا بن و لە دەستان بێ؟ ھیچ گۆمانی تێدا نیە وەک مامۆستایەکەتان بە چەکی کۆمەڵکۆژ و کێمیا و خەردەل جینۆسایدمان دەکەن وەک جاری جاران. ئێمە لەوە پشتڕاستین و دەتانناسین. ئێوەمانانێک کە لە پەیکەر و پێکھاتەی سایکۆلۆژییەوە بەو شێوەیە و لەسەر بنەمای خانەکانی(خلایا) " گرێ دەروونییەکان یان psychological complexes " بینا و ئاوەدانکراون، بۆ سەرکردەیەکی دڵسۆز و ماندووی کوردستان ئەوەندە بێ منەت بن، دەبێ ئەو کاتەی دەگەنە دەستھەڵات چی بە ئێمەمانان ڕەوا ببینن و بکەن؟؟؟ وای بە حاڵی ئێمە! ئا بەو شێوەیە چۆن دەبێ ئێمە لە جیھاندا چاوەرَێی ئەوە بین خەڵک ( حیسابمان ) بۆ بکات و بە ( شەخێیەتمان) بزانن؟ کاکە تۆ و ھاوکۆفانی تۆ ناھێڵن. ئەوەیە وەڵامی مامۆستایانی ئەکادیمی وەک دکتۆر ھۆگر تاھر و زۆر کەسی تر. ئەی باشە ئێوە لە خۆتان ناترسن لە ژێر باری ئەو ھەموو گرێ دەروونیە لە ئاکامدا تووشی نەخۆشی کۆشندەی دەروونی وەک دڵەڕاوکێ و شیزۆفرینیا و خۆکوشتن نەبن؟؟!! خۆ ئەوانەی تووشی ئەو نەخۆشیانە دەبن بە ھەمان قۆناغدا ڕۆیشتوون.
ئەگەر وایە و لەو کاتەدا دەبێ ئەو دیمۆکراسیەتە خەیاڵپاڵاویەی ئێوە بانگەشەی بۆ دەکەن چی بێ؟ و خەباتە مەدەنیانەکەتان چی؟ و خەمخۆریتان بۆ کوردستانیان چی؟ و قسە بریقەدارەکانتان چی؟ ئەو یۆتۆپیایەی کە ئێوە دەتانەوێ ئاوەدانی بکەن ھاوشێوەی ئەو وتە بەنرخەیە کە باب و باپیرانمان گۆتوویانە:" بەردی گەورە نیشانەی نەھاویشتنە"! ئێوە یان خۆتان لە گێڵی دەدەن یان لە بیر خۆتانی ناھێنن. بەڵام من دەڵێم ھەر دوو کیان دروستن. چونکە وەک زانستی دەروونناسی دەڵێ کاتێک مرۆڤ تووشی ھەڵوێستێکی ناخۆش دەبێ سادەترینی ڕێگایەکان ھەڵدەبژێرێ. بۆیە بۆ ئێوە سادەتر و خۆشترە کە خۆتانی لێ لە گێڵی بدەن و ساویلکەتر بکەن و بیرخۆتانی ببەنەوە کە کوردستان چ ناوچەیەکی جیۆپۆلیتیکی ئاڵۆزە و دوژمنانی ئەوەندە زۆر و بەھێزن کە بەرگریکردن لێی و لەگەڵ ئەو دوژمنانە دەستەویەخەبوون کاری ھەر کەسێک نیە، و بەتایبەت ئەو کەسانەی لە جیاتی بەھا و نۆرم و پرەنسیپەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و شتی جوان، ڕق و کینە و تۆڵەسەندنەوە و بێڕیزیکردنی بەرامبەر و کەمکردنی سەنگ و بەھا و پلە وپایە و کەرامەت و قۆدسیەت و مرۆڤبوونی مرۆڤ و سەرکردەکانتان ( و ئەمانە ھەمووی سەدان ھێما و نیشانە و خەسڵەتی " پیسبوونی سایکۆلۆژی"ن)، دەرخۆاردتان دەدەن. لە کاتێک دا ئێوەش و نەتەوەی کورد و کوردستانیان و جیھانیش باش لەو ڕاستیە گەیشتوون کە جگە لە جەنابی سەرۆک بارزانی کەسی تر ناتوانێ خۆی لە قەرەی ململانێیەکانی ئەو ھەموو دوژمنانە بداتن و بەتایبەت کە ئەمڕۆ تیرۆر وەک پەتایەکی کۆشندە ڕەشماڵە پیسەکەی لە تەنیشت کوردستان ھەڵداوە. و ئێوەش لە جیاتی بیرکردن لە ھەموو لایەنە ئەرێنی و باشەکان و ھەموو دەستکەوت و کێشە و گرفت و ئامانجە پیرۆزەکان و خەونی ھزاران ساڵەی شەھیدان و دایکان و ژن و منداڵە بێ سەرپەرەشتەکانیان ھێشتان لە ئاگری ڕق و کینە و تۆڵەسەندنەوەدا دەکۆڵن و دیارە ئۆقرەیتان نابێ تا ئەو کاتەی یان قۆڕ بە سەری خۆتان دەکەن یان ئێمەی کوردستانیان! ئینشالا ئەھوەرامەزدا و خۆای گەورە و دادپەروەر لە کۆڵ ئێمەتان بکاتن.
ئەوەی لە سەرەوە نوسیومە نە شەڕپێفرۆشتنە و من مرۆڤێکی ئاسایی و خاکیم و تەنھا پاڵدەری نوسینەکەم ھەستکردنە بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە مێژوو و نەتەوەکەم و کوردستانیان و خۆای گەورە و بەخشندە، و وەک قسەیەکی دێرین ھەیە دەڵێ:
" کە دەبینی کۆێرێکە و لەسەر ڕێگایەتی چاڵێک گەر بێدەنگی بنوێنی ھزار گوناحە و گوناحێک"!
*مامۆستای ئەکادیمی/بسپۆری زانستەکانی سایکۆلۆژیا و پێداگۆگی/ زانستگەی زاخۆ

Top