دوو بۆمب و دوو باب مسته‌فا

دوو بۆمب و دوو باب مسته‌فا
دوای گرتنی وڵاتی كوێت و له‌ سه‌روبه‌ندی لێدانی عێراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌، سه‌ددام حوسێن دوو بۆمبی له‌ ده‌ست گرتبوون و ده‌یگوت: ئه‌و بۆمبه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ و ئه‌وه‌ش عێراقییه‌، هیچ جیاوازیان نییه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی بۆمبه‌ ئێمه‌ش خاوه‌نی بۆمبی هاوشێوه‌ی ئه‌وین، له‌ دوای لێدانی عێراق جیاوازی نێوان بۆمبه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ركه‌وتن، هه‌ر ئه‌و جیاوازیه‌ش بوو سه‌ددام حوسێنی له‌ مه‌نهۆڵه‌كانه‌وه‌ برده‌ ناو به‌ندیخانه‌ و دواتر به‌رده‌م دادگا و په‌تی سێداره‌ و دوا شوێن ناو حاویه‌ی مێژوو.
نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌ یه‌كێ له‌ دانیشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ گه‌وجێنراوانی ده‌ڵێ: مه‌سعود كوڕی مسته‌فایه‌ و منیش كوڕی مسته‌فایه‌كی ترم، هه‌ردووكمان باوكمان ناوی مسته‌فایه‌ و كه‌واته‌ هیچ جیاوازی له‌ نێوانماندا نییه‌، ئاخر مسته‌فای باوكی مه‌سعود وه‌ك قاره‌مان و سیمبولی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته‌ و پێشه‌وا و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لێكی ئازادیخواز، نه‌ك هه‌ر مێژووی كورد، به‌ڵكو میژووی مرۆڤایه‌تیش شانازی به‌ هه‌ڵگرتنی ناوه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات، مسته‌فای باوكی نه‌وشیروانیش مه‌گه‌ر به‌ هۆی خه‌تا و خیانه‌ت و ئاژاوه‌گێڕی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ ره‌شه‌كانی مێژوودا ناوی هاتبێ، ئه‌گه‌رنا كێ ده‌یناسی و كێ ده‌یزانی مسته‌فایه‌ك هه‌یه‌ و كوڕه‌كه‌ی ناوی نه‌شیروانه‌؟ بۆیه‌ ده‌ڵێم: خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی سه‌ددام حوسێن بۆ جیاوازی نێوان دوو بۆمبه‌كه‌ سه‌ددام حوسێنی به‌ چ ده‌ردێك برد، خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاش بۆ جیاوازی نێوان دوو مسته‌فایه‌كه‌، نه‌وشیروان به‌ هه‌مان ده‌رد ده‌بات و ئه‌ویش وه‌ك سه‌رددام حوسێن دوا مه‌نزڵگای حاویه‌ی مێژوو ده‌بێت‌.
Top