نه‌شیروان مسته‌فا ئاوا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت

نه‌شیروان مسته‌فا ئاوا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێك له‌گه‌ڵ خۆی راستگۆبێ ده‌توانێ سه‌ركه‌وتووبێ، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بازنه‌ و رایه‌ڵه‌كانی كاتێ گوتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆتایی به‌ بڕیاری تاكڕه‌وی سیاسی دێنین، كه‌ دیاره‌ مه‌به‌ستی بڕیاری تاكڕه‌وی سیاسی پارتی بوو، ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ش نه‌ما و ده‌ستم له‌وه‌ شوشت كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ تینیا جارێك دانووی له‌گه‌ڵ راستگۆیی بكوڵێ.
ئه‌و كاته‌ ده‌مگوت نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتنه‌ی دژ به‌ پارتی دای، بیگوتبایه‌: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆتایی به‌ سیاسه‌تی دووڕوانه‌ی یه‌كێتی دێنین، دوای ئه‌وه‌ش بیگوتبایه‌: هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆتایی به‌ سیاسه‌تی رشتنی كۆنه‌قینی خۆم دێنم و چیتر منداڵه‌ وه‌ردكه‌ هان ناده‌م هه‌ڵناكوتنه‌‌ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و كوڕی خه‌ڵك به‌ كوشت ناده‌م، هاوكات به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ناخی پڕ بوغزوكینه‌ی كردبا و به‌ر له‌وه‌ی پاكتاوی خواستی یه‌كخستنی ناوماڵی كورد بكات، پاكتاوی ڤایرۆسی ئاژاوه‌گێڕی و نانه‌وه‌ی ئاشووبی له‌ناو ناخی خۆیدا كردبا.
Top