پاڵپشتی کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەروک بارزانی ئەرکێکی پیروزی نیشتیمانیە

پاڵپشتی کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەروک بارزانی ئەرکێکی پیروزی نیشتیمانیە
لە پێناو پاراستنی کەڕامەت و ناسنامە ی نەتەوەییمان و خاکی پیروزی کوردستان ئەرکێکی پیروزی نیشتیمانیە دەکەوێتە سەر شانی هەر کوردێکی دلسوزو نیشتیمان پەروەر کە بە هەمو شێوەیێک هاوکاری سەروک بارزانی و پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بن کە بەو پەڕی دڵسوزیەوە بە درێژڵیی ‌۱۲۰۰کم چوارگوشە بەرگری لەکوردوکوردستان دەکەن بەرامبەر وەحشیترین ودڕندانەترین ڕێکخراوێکی تیروریستی وەک داعش .

پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە خوێنی گەشی خویان هەتاکۆ ێیستا توانیویانە هەمو ئەو ناوچانەی کە داعش داگیری کردبون بگەڕێننەوە بە شێوەیێک کە ئەمڕو زوربەی هەرە زوری سنوری خاکی باشوری کوردستان لە ژێر کونتڕوڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دایە وبە تایبەت ناوچە کوردیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە دەبوایە لەلایەن حکومەتە یک لەدوایەکەکانی عیڕاق جا چ شیعە یان سوننە بە پێی بڕگەکانی بەندی ۱٤۰ ی دەستوری هەمیشەیی عیڕاق جێ بەجێ بکردبوایە بەڵام نەک هەر جێ بەجێییان نەکرد بەڵکو بەردەوام وبەجورەها شێواز کێشەیان بو ئەم ناوچانە دروست دەکردو و ئامادە نەبون بە ڕێگای دەستوری هەمیشەیی عیڕاق ئەم کێشە لە مێژینە چارەسەر بکەن چۆنکە دڵیابون لەوەی کە ئەم ناوچانە بە ڕێکاری دەستوری دەگەڕێنەوەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەی کورستانین نەک عیڕاقی بەڵکۆ عیڕاق نزیکەی سەدەیێکە ئەم ناوچانەی داگیر کردووە.
سیاسەتی ڕژێمە یەک لە دوایێکەکانی عیڕاق چ لە سەدەی ڕابردوو چ لە لە دوای ۲۰۰۳ وە بەرامبەر ئەم ناوچانە هیچ جیاوازیەکی نەبو لە ۲۰۰۳ وە هەمان سیاسەت بەرامبەر ناوچە کوردیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان گیرایە بەر لە کاتێکدا دەبوایە ئەم کێشەیە یەکلایی ببایە لە نێوان هەرێم و بەغدا دا و ئاوڕێکیان لە ڕابردو دابایەوە ئەوکات گەورەیی ئەم کێشەیە بویان بە تەواوی ڕون دەبویەوە وئەگەر بیانتوانیبا ێیڕادەی سیاسی خویان بە شێوەیێکی سەربەخو بەکاربێنن بێ دستێوەردانی دەرەکی لە بەرژەوەندی هەمو لایەک دا کێشەکە کۆتایی پێ دەهات و وعیڕاقیش دوچاری ئەم هەمو نەهامەتیانە نە دەهات کە ێیستا تێی کەوتووە.
کەرکوک و هەمو ئەو ناوچانە کوردیانەی دەرەوەی هەرێم کوردستانین و وئەگەر تا پێش پەلاماری داعش نە گەڕابونەوە سەر هەرێمی کووردستان دوای پەلاماری تیروریستانی داعش بوسەر خاکی کوردستان ێیستا لە ژێر کونتڕوڵی هێزی پێشمە رگەی کوردستاندایە و پێشمەرگە دەیانپارێزێت.
شایانی باسە ێیستاش لەم لاو ئەولا خەریکی پیلان و نەخشە داڕشتنن بو ئەوەی بتوانن ئەم ناوچانە لەژێر دەستی پێشمەرگەی کوردستان دەربێنن وهەوڵە کانی خویان بە هەمو شێوەێک جڕکردوتەوە لە م پێناوەدا هەم لە لایەن دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستانەوە و هەم لە لایەن بەغداوە بە هاوکاری هندێ کەس و هێزی ناوخووە و سیاسەتێکیان گرتوتە بەر کە دەیانەوێت بەر لە دابەش کردنی عیڕاق بە شێوەیێکی فەرمی هەم کەرکوک بکەنە هەرێمێکی سەربەخو وهەم بە بیانوی لامەرکەزیەت سلێمانی جیا بکەنەوە لە هەرێم ئەم هەوڵانە ئامڵژەن بو مەترسیەکی زور گەورە بو سەر جوگرافییای باشووری کوردستان نەک هەر نابێ قەبوڵ بکرێت بەڵکو دەبێ ئەم هەوڵانە بە توندی بەر پەرچ بدرێنەوە چونکە ئەمە گاڵتە کردنە بە خەبات و قوڕبانیدانی نەتەوەیێک کە دەریایێک خوێنی بەخشیوە لە پێناو خاکی پیروزی کوردستان دا.
بویە لە کوتایی دا ئەوە دوپات دەکەمەوە کە ئەڕکێکی پیروزی نیشتیمانیە پشتگیری کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هەمو شێوەیێک وهەروەها هاوکاری کررنی سەروک مەسعود بارزانی بو سەرخسنی پڕوژەی سەربەخویی باشوری کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لە هەمان کات دا.
Top