تێگەیشتن لە شەڕی حدكا دژی رژێمی ئێران......

تێگەیشتن لە شەڕی حدكا دژی رژێمی ئێران......
لە سیاسەتدا جوڵاندنی هێز هەمووكات بەمانای پاراستنی " نەتەوە" نایەت، هەموو كاتێش شەڕ بەمانای دۆزینەوەی دەسكەوت نیە بۆ نەتەوەی كورد، بەنموونە جوڵاندنی هێز لە 7ی حوزەیران لە كاتی سەركەوتنی هەدەیە، لەلایان پەكەكە" بووە هۆكاری داروخانی دەسكەوتی نەتەوەی و سەركەوتنە بەدەست هاتووەكانی كورد لە باكوری كوردستان، لەهەمانكاتدا جوڵاندنی هێز و شەڕ دژی ئێران، لەلایان حزبی دیموكرات كوردستان ئێران لەو كاتژمێرە سیاسیەدا، كە لەكاتێك دایە، رێژەی بێ كاری و زەختی ئێران بۆ سەر رۆژهەڵاتی كوردستان، مامەڵە كردنی بەردەوامی سەد ساڵەی رژێمی ئێران لەگەڵ جوڵانەوەكانی كورد لەو بەشە،بەرێگای سەركوت كردن و لەناو بردنی كورد بەهەمان دۆخی سەد ساڵەی رابردوو و تاوانەكانی ئێران دژی چاڵاكوانەكان و سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە ترۆپی بێ ویژدانی دا بەردەوامە، بۆیە هەڵبژاردنێكی سەرسورهێنەرە بۆ بەرپا كردنی شەڕ دژی ئێران، كەوایە لەو دوو نموونەیە بۆمان روون دەبێتەوە چەك و شەڕی چەكداری لە كاتژمێری سیاسی دا مانای سیاسی خۆی دەبەخشێت، ئەوە لەكاتێكدایە، بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان پێویستی بە بیناكردنەوە و پێناسەكردنەوە بوو، بۆیە لەو روانگەیەوە، قسەكانی بەرێز خاڵید عەزیز" هەڵەیەكی سیاسی و میتۆدێكی مەترسیدار بوو، كاتێك وتی ئێمە ناتوانین پێناسەی رووخانی رژێمی ئێران بە جوڵانەوەی هێزی چەكدارمان ببەخشێت، لێرەدا بەرێز خالید عەزیز بێ ئاگایانە بوو لەوەی " پێویستە جارێكی تر پێناسە و بینای بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان لەو بەشەدا بكرێت، بە میتۆدی بەهێز و پێناسەیەكی راچلەكێنەرانە بۆ ئەوەی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان چیتر لە ناو چەقی زولمی ئێران لە " شێوازی و جۆڕی سەركوت كاری كورد دا لەو بەشەی كوردستان نەمێنێتەوە، لەو روانگەیەوە هەڵبژارنی شۆرەشی چەكداری لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایان حدكا، هەم جارێكی تر نۆژەن كردنەوەی بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان و جوڵانەوەی كوردە بۆ بەدەست هێنانی مافی كورد لەو بەشەی كوردستان، بە هەڵقۆستنەوەی دەرفەتەكانی " لەنێوان ئەو جۆرە دژایەتیە محوەر بەندەی و ئاڵۆزیەی دەوڵەتانی ناوچەكە بۆ بەرژەوەندی كورد" بۆیە لەئێستادا حدكا قوڵتر و بەهێزتر دۆخەكەی دەخوێنێتەوە و باشتر واقیعە سیاسیەكەدا بۆ رۆشنە، كەوایە شەڕی چەكداری دژی ئێران بۆ حدكا هەم بیناكردنەوە و جارێكی تر پێناسەكردنەوەی " بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستانە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان، هەم بەدوا گەرانە بۆ دۆزینەوەی باشترین دەسكەوت لەو ئاڵۆزی و شەڕە میحوەر بەندیەی كە لەناوچەكەدا هەیە دژ بە یەك....
وێنەی شەهیدانی پێشمەرگەكانی حدكا.... كە من بە شەهیدی پێناسە كردنەوە و بیناكردنەوەی بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەبینم......

19ی 6ی
Top