سێ فاكتەری سەرەكی هەیە كە پارتی زۆر بەهێز دەكات...

سێ فاكتەری سەرەكی هەیە كە پارتی زۆر بەهێز دەكات...
*تەیار بوونی پارتی لەسەر ئاستی ناوەخۆی بۆ پرۆسەی سەربەخۆی، مۆركێكە كە هیچ كات ناكرێت و ناشتوانرێت" سەربەخۆی بێ ناوهێنانی بارزانی " دروست بێت، چونكە هەم دژایەتی سەربەخۆی و هەم بەتاكتیك مامەڵە كردنی هێزە نەیارەكانی پارتی و بارزانی سەلماندویانە، كە پارتی و بارزانی خاوەنی ئەو ستراتیژەن، لەئێستاوە تاوەكو هەزارەی سێهەم" كە بەخەوەنی شاعیرانە" تێكهەڵشێلاوە، لەخیتابی نەیاری بارزانی دا ناتوانرێت بێ ناو هێنان، ئەو سەروەریە نەتەوەیە تۆمار بكەن ئەمە یەكڵا بوەیەوە لە هەرێمی كوردستان و باشوری كوردستان بگرە لە پارچەكانی تریش.
*لەسەر ئاستی ئابووری و چاكسازی، جارێكی تر پارتی بەگروتینێكی زۆرەوە لە گۆڕەپانی چەواشەكاری چاكسازی و خیتابە پۆپۆلیستەكەی هێزە لۆكالیەكان بەزاندوو، بەدەیان لێژنەی یاسای و چاودێری دروست كردوو دەستی كرد بە چاكسازی، ئەو جۆر لە چاكسازیەی پارتی و بارزانی نیازی پارتی لەرووی چاكسازی دا چەسپاند، بۆیە پارتی لەوەشدا توانی هەنگاو پراكتیكی بنێت بەكەمترین مزایەدە و قسە كردنی هەنگاوە كان بنێت.
*پارتی لەسەر ئاستی شەڕی داعش ئەفسانەی دبلۆماسیەتی خۆی وەك ئەستێرەیەكی درەوشاوە پێشانی نەتەوەی كوردستان لە سەر ئاستی چوار پارچە دا، بەوەی توانای جوڵە پێكردنی دۆستەكانی هەیە بۆ پارێزگاری كردن لە هەرێمی كوردستان، ئەمەش تەنها لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نا بەڵكو پەڵهاوێشتنی ئەو جوڵانە سیاسی و دبلۆماسیەی و سەربازی پارتی لە ئاسمانی رۆژئاوای كوردستانیش درەوشایەوە لە كۆبانێ،
بۆیە هیچ هەوڵێك ناتوانێت پارتی لەو بینا كردنە بەهێزەی دا بروخێنێت، بەتایبەتی بەو میتۆدە ناشرین و قێزەونەی لەرێگایـی " تەشیر و جنێو ناو زراندن" بەخەونی رووخان كلاو كلاوانێ دەكات ....
Top