کۆا مامۆستایانی زانکۆ؟

کۆا مامۆستایانی زانکۆ؟
مامۆستایانی زانکۆ لە جیھان سەرچاوەی بیروباوەر و داھینان و دەستکەوتە ھەر نەتەوەیەکن . زۆر لە ڕاپەرین و سەرھڵدانەکانی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و ئابووری و سیاسی لەسەر دەستیمامۆستایانیزانکۆ سەردەگرن کە بە توێژێکی ڕەوشنبیری کۆمەڵگا دەناسرێن. یەکێک لە ھۆکارە سەرەکیەکانی سەرکەوتنی ئەمریکیەکان لە جەنگی دووھەمی جیھانیدا، جگە لە تواناییە سەربازی و لۆجستیەکان، مامۆستایانی زانکۆ بوون کە ھەموو ھێز و توانایان خستەگەڕلە پێناو سەرکەوتنی ئەمریکا لەو جەنگەدا.
ئەمڕۆ لە کوردستان وا نیە. کوردستان بە دۆخێکی ھەستیار دا دەگۆزەرێ. تیرۆریستان لە ناوچەکە تەڕاتێن دەکەن. حکومەتی ناوەندی ھەر جۆرە چەک و چەنگێکی ئابووری و سیاسی و سایکۆلۆژی لەگەڵ کوردستانیان بەکار دەھێنێ. نەیارانی کوردستان لە ناوچەکەدا ھەموو توانایان خستوتەگەڕ بۆ سەرنەکەوتنی ئەزموونەکەمان. ھزاران و سەد ساڵ بەسەر ئازار و مەینەتیەکانی کوردستانیان تێپەڕ دەبێ. بەڵام ھەموو ئەوانە بەس نەبوون خۆشمان لە دژی ئەو ئەزموونە قیت بووینەتەوە. ئایا ھەموو ئەو ڕووداوانە ھەستیمامۆستایانیزانکۆی نەجوڵاندووە؟ ئەمڕۆ ڕۆژی ھەمووانە. دەبوایە ھەر یەکە و لە لای خۆی دەنگ ھەڵبڕێ. ئێمە ھەموومان لە ناو یەک کەشتیدا دەژین. دەبۆایە ھەموو توێژ و چینەکان لە دژی ئەو لایەنانەی کە خەریکن بە " بزمار ئەو کەشتیە کۆن دەکەن" بە جواب بێن. ئەگەر چاوێک بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دا بخشینین دەنگی زۆر کەس و لایەن دەبیسترێ، بەڵام ھیمامۆستایانیزانکۆ زۆر کەم و بەڵکۆ بە دەگمەن تێایدایە! ئەوە نیشانەی چیە؟ ئایا ئەوان لە ناو ئەو کەشتیە دا نین؟ ئایا ئەوان لە بە ژێر ئاو کەوتنی ئەو کەشتیە لە خۆیان و ماڵ و منداڵەکانیان ناترسن یان گۆێیان لەوە نیە؟ ئایا ئەوان لێرە مۆڵک و خانوو و ئەرز و شتیان نیە؟ ئایا ئەوان ھیچ تیایدا بەشدار نین؟ ئایا ئەوان خۆیان بە خاوەنی دەستکەوتەکانی نازانن؟ ئایا ئەوان لێرە میوانن؟ ئایا ئەوان نایانەوێ ھیچ خزمەتێک بە کۆمەڵگیان بگەینن؟ ئایا تەنھا گۆتنی چەند وانەیەکی ڕۆتین و نوسینی چەند توێژینەوەیەکی زانستی بە زمانی نە-کوردی و بۆ نێو ڕەفەکانی پەرتووکخانە و تۆزیان لێ نیشتن بۆ ئەوان بەسە؟ لە کاتێکدا کە ئەگەر خەڵک بە چاوێک تەماشەی دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسی و سایکۆلۆژییەکانی کۆمەڵگای کوردستانی دەکەن، دەبۆایەمامۆستایانیزانکۆ بە چۆار چاو ئەو کارە بکەن و ھەڵیبسەنگێنن. ئەوان دەبێ زۆر وریاتر و وردتر بن لە ھەر کەسێکی تری ئاسایی ناو کۆمەڵگا. ڕاستە مووچە لەو پەڕی خراپەدایە، بەڵام ئەگەر ئەوان چاڵاک نەبن مووچە گۆڕانی بەسەر دێت.ئەگەر بڵێن کەس بە گۆێمان ناکات، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤ قسەی خۆی ھەبێ. مامۆستایانی ئایینی بە ھزاران ساڵە خەڵکی لە خراپە دوور دەخەن بەڵام ھێشتان دزی و گەندەڵی و تاوان و ھزاران کاری خراپ ھەر دەکرێ. بەڵام مامۆستایان سەربڵندن کە ئەرکی خۆیانیان ڕاپەراندووە. نوح (س) نزیکەی ھزار ساڵ ( قەومی ) خۆی ( ھیدایەت) کرد بەڵام تەنھا چەند کەسێکی کەم بە گۆێیان کرد. بەڵام ئەو سەربڵندە کە لە پێناو چاکە و ڕاستی درێغی نەکردووە.
ھەموو ئەوانە پێمان دەڵێن کە بۆچی ئەو پرسیارە نەکەین ئایا کوردستان مامۆستای زانکۆی لێیە؟ ئەگەر ھەن کۆا ئەوان؟ کۆا پێنوسەکانیان؟
*مامۆستای ئەکادیمی/بسپۆری زانستەکانی سایکۆلۆژیا و پێداگۆگی/ زانستگەی زاخۆ




Top