نه‌وشیروان مسته‌فا له كۆبوونه‌وه‌ی بازنه و رایه‌ڵكانی وڕێنه‌ی ده‌كرد
June 16, 2016
وتار و بیروڕا
جیا له‌وانه‌ش نه‌وشیروانێك له پێناو سه‌پاندنی بڕیاره تاكڕه‌وه سیاسیه‌كانی خۆی، درێغی له هیچ كارێكی تیرۆری و به‌ند كردنی ده‌نگه جیاوازه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی خۆشی نه‌كردووه، چۆن له رووی دێ تۆمه‌تی تاكڕه‌وی سیاسی بداته پاڵ خه‌ڵكی تر؟ ئاخر چوار ساڵ به‌ند كردنی مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر جیاوازی بۆچوونی سیاسی یه‌كیك نه‌بوو له هه‌وڵه‌كانی سه‌پاندنی یڕیاره سیاسیه‌كانی خۆی؟! جگه له‌وه‌ش هه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بوو له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له رێگه‌ی كۆمیته‌ی تیرۆری ناو شار و به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی بڕیاره سیاسیه‌كانی خۆی، شۆڕگێڕانی وه‌ك عه‌بدولی سۆران و عومه‌ر شه‌ریف و نوری حه‌مه عه‌لی و شه‌فیق لایه‌نه و فه‌تاح به‌گی كاره‌با و سه‌دیق ئه‌فه‌ندی خستنه ناو بازنه‌ی تیرۆر و دواتر هه‌ر خۆی ئه‌و كه‌سه‌ی تیرۆر كرد كه فه‌رمانه تیرۆریه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كردن.
ده‌بێ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و راستییه باش بزانێ، كه ناتوانێ چیتر خه‌ڵك بگه‌وجێنێ و به‌و موزایه‌ده مۆدێل كۆنه دریژه به سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری خۆی بدات، لای خه‌ڵكی كوردستان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فاش روونه له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سیسته‌می سیاسی و هه‌موو ئه‌و كێشه و پرسانه‌ش كه ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیان هه‌یه، كێ داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری خه‌ڵك و كێش داوای سه‌پاندنی بڕیاری سیاسی حزبی ده‌كات، به‌ڵام ده‌یه‌وێ به‌و چه‌واشه‌كاریه ئه‌و راستییه له‌بیر خه‌ڵك به‌رێته‌وه، كه ئه‌وه خۆیه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری خه‌ڵك گه‌مه‌ی سه‌پاندنی بڕیاره سیاسیه تاكره‌ویه‌كانی خۆی ده‌كات، ئه‌وه پارتیشه رێگری له سه‌پاندنی هه‌ر بڕیارێكی سیاسی ده‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری خه‌ڵك بێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه بۆ كۆمه‌ڵگه درووست ده‌كه‌ن و موسیبه‌ت به‌سه‌ر وڵات‌دا ده‌هێنن ده‌ده‌ینه دادگا، راستیان گوتووه كه ده‌ڵێن: تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر درووست كردنی كێشه بۆ كۆمه‌ڵگه و موسیبه‌ت هینان به‌سه‌ر وڵات‌دا له دادگا كه‌یسی بۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌رێ به راست.. رێنمایی دان به رفاندنی ئه‌ندازیار و كارمه‌ندانی كۆمپانیا بیانیه‌كان كێشه بۆ كۆمه‌ڵگه درووست ناكه‌ن؟! ئه‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانی سه‌ربازی بۆ ته‌قه كردن له كونسوڵگه‌ریه‌كان موسیبه‌ت به‌سه‌ر وڵات‌دا ناهێنێ؟! ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی ناچێته به‌رده‌م دادگا و ئه‌ستۆ پاكی خۆی بسه‌لمێنێ؟!
نه‌وشیروان مسته‌فا له درووست كردنی كێشه بۆ كۆمه‌ڵگه و موسبیه‌ت هێنان به‌سه‌ر وڵات‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌زموون كۆكردۆته‌وه، نه‌ك هه‌ر ده‌زانێ چۆن خۆی له‌و كه‌یسانه بدزێته‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات ده‌ستی چه‌وری تاوانكاری خۆی به سه‌ری ئه‌و كه‌سانه بسڕێته‌وه كه ئۆباڵی فریشته بوونی بۆ ناكێشن، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كاتێ باسی له كیشه‌ی كۆمه‌لگا و موسیبه‌تی وڵات و دادگا كرد، ته‌نها مه‌به‌ستی شاردنه‌وه و به لاڕێدا بردنی كه‌سی دادگایی كردنه‌كه‌ی بوو.
هه‌ر له دریژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هۆشداریه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌داته پارتی و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر پارتی پێشوازی له وه‌فدی هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان نه‌كات رێكاری تر ده‌گرینه‌به‌ر، ده‌بێ ئه‌و ریكاره چیبێ كه دژ به پارتی ده‌یگرێته‌به‌ر؟ ئه‌وه‌یان روونه و ئه‌و رێكاره ده‌گریته‌وه به‌ر كه له 17ی شوباتی ساڵی 2011و مانگی 10ی ساڵی رابردوو تاقی كردنه‌وه، ئه‌ویش نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه‌كی تر و دووباره هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گا و به كوشتدانی كوڕی خه‌ڵكه و هیچیتر.