له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایتی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتیمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرۆ ئیبراهیم وه‌ك دوو باڵاده‌ست ترین كه‌سی یه‌كێتی و گۆڕان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، به هه‌رێمكردنی كه‌ركوكیان ره‌تكرده‌وه، نازانم ئه‌و جوته باڵاده‌سته هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان ئه‌قڵ به سیاسه‌ت ده‌شكێ! یان گاڵته به خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان به تایبه‌تی ده‌كه‌ن، ئایا كێ داوای به هه‌رێمكردنی كه‌ركوكی كردووه؟ ئایا نه‌جمه‌دین كه‌ریمی ئه‌ندازیاری به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارێزگاری كه‌ركوك نییه؟ ئایا هێرۆخان تاكه بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كێتی نییه؟ ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر هه‌موو پرسه گرنگه‌كان له‌گه‌ڵ هێرۆخان رێكنه‌كه‌وتووه؟
ئه‌و ریككه‌وتنه ئاخیری خێر بێ، به‌ڵام رێككه‌وتنێك چۆن ئاخیری خێر ده‌بێ كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیه هه‌وبه‌شه‌كه‌یان درۆ له‌گه‌ڵ كورد و كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان بكه‌ن؟!