بارزانی وکوردایەتی
June 14, 2016
وتار و بیروڕا
دوژمنان و ناحەزانی کورد کوردستان زورباش لەوە بە ئاگان ودەزانن ئەگەر بێتو پێگەی بارزانی لە کوردستان بتوانن لاواز بکەن زەمینە ی دەستێوەردنانەکانیان لە کوردستان زور بەرفراوانترو ئاسانتر دەبێت چونکە ئەوان دەزانن تاکە کوسپ ڕێگر لە بەردەم دەستێوەردانەکانیان لە کوردستان سەروک بارزانیە .
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی بە درێژایی قواغی چەکداری و شارستانی کوردایەتی خویان سەلماندووە لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا بە گشتی مێژوی سیاسی ێێمە پڕە لە شاازی و سەروەریەکانی ،هەڵوێستەکانی بارزانی لە گشت قوناغەکاندا وەک هەڵوێستی نیشیمانی و نەتەوەیی بە ڕونی دیارن وهیچ لایەک وهیچ کەسێک ناتوانێت نکۆڵیان لێ بکات و وەک سومبولی کوردایەتی ئەژمار کراوە و دەکرێت وهە ر کوردێکی دڵسوزو کوردپەروەر لە هەر شوێنێکی جیهاندا بێت شانازی بە خەبات و قوڕبانیدانەکانی پارتی و بارزاایەوە دەکەن .
پارتی و بارزانی سەروەریەکانیان ئەوەندە زورن بویە لەم کورتە ووتارەدا تەنها چەند لایەنێکی زور کەم دەخەینە ڕوو بە م شێوەی خوارەوە:
یێکەم: لە سەرەتای ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوو بارزانی بە هەستکردن بە بەرپرسیایەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی دوای نەمانی شوڕشو ڕاپەڕینەکانی کوردستان شوڕشی گێڕانەوەی ئومێدو هیوا بو نەتەوەکەی بەرپا دەکات و وەلای تاکی کورد بو دوزە ڕەوایەکەی گەڕاندەوە و کوردو کوردستانی لە ژێر سێبەری ڕێکخراوێکی سیاسی وەک پارتی دیموکراتی کورد،کوردستان دا کو کرانەوە ویەکڕیزی و تەبایی سەتاسەری کوردستان هاتە ئاراوە ئەمەش بووە هوی ئەوە کە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیخوازیکوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی لە نێوان ساڵانی چلەکان دا تاکۆ ساڵانی حەفتاکان گەورەترین دەستکەو ت و سەرکەوتن بو کورد تومار بکات دوزی کورد ببێتە دوزی سیاسی ڕەوای نەتەوەیێک و ڕەوایەتی نێوخویی و نێودەوڵەتی وەربگرێت .
دووەم: بە هاناچونی بارزانی بو پشتگیری کردن لە کوماری کوردستان و بەرگری کردن لە کوماری کوردستان چۆنکە لای بارزانی کوردستان یەک کوردستانە و لە هەرکوێ دوزی کورد هەنگاوێک بەرە و پێشەوە ڕویشتبێت لەوێدا ئامادەیی هەبووە و بە هەمو شێوەیێک بەرکری کردووە لە پێناو سە رکەوننی کوردستاندا.
سێییەم: بارزانی هیچ کات موساوەمەی لە سەر بستێک لە خاکی پیروزی کوردستان نەکردووەو نایکات و شوڕشێکی مەزنی وەک شوڕشی ئەیلو ل بە قوڕبانی شاری کەڕکوکی خوشەویست کرد،کاتێک شاندێکی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ بو دانوستاندن دێنە لای بارزانی بە سەرپەرشتی وەفیق سامڕایی ئەوکات وەفیق سامڕایی دەڵێت کێ لە ێێوەوە دەڵێن کەرکوک کوردستانیە من دەڵێم نەخێر کوڕدستانی نیە هەر ئەوکات زور بە توندی بارزانی وەڵامی دەداتەوە و پێی دەڵێت بەڵێ کوردستانیە و ێێوە داگیرتان کردووە .
چوارەم: سەروک مەسعود بارزانی لە سەر ئەم ڕێبازە پیروزە بەردەوامە وهەمو هەوڵێکی داوە کوردو کوردستان سەرکەوێت وڕزکاری بێت لە ژێر دەستی و کوێلایەتی هەر لە باکوری کوردستانەوە هەوڵدانی بەڕێزیان بو سەرخستنی پڕوسەی ئاشتی لە وێدا ،هەروەها بە هاناوە چۆنی بو ڕۆژئاوای کوردستان وناردنی هێزی پێشمەرگە بو ئەوێ ،داوا کردنی پشتگیری نێودەوڵەتی بو هەردو بەشەکەی کوردستان باشورو ڕوژئاوا ،هەوڵدان بو ڕێکحستنەوەی ماڵی کوردی ،هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی بەرامبەر هەمو ئەجیندا ی سیاسی دوژمنان و ڕێگری کردن لە خو سەپاندنیان چ ڕاستەوخو یان ناڕاستەوخوو کەواتە بارزانی هەڵگری دوزی نەتەوەی کوردە و لە هەڵوێستەکانی دا کوردایەتی دەخوێندرێتەوە بەس.
پێنجەم: دوژمنانی بارزانی واتە دوژمنانی کورد ،دوژمنانمان زور هەوڵیان داوە بە جورەها شێواز ،ئابوری ،سیاسی، سەربازی، ئەمنی هتد...ڕێگا بو جێ بەجێ کردنی مەرامەکانیان خوش بکەن و دەست و پەنجەکانیان بە کارهیناوە و دەهێنن بو ئەم مەبەستە چ لە باشور یان باکور یان ڕوژئاوای کوردستان کە تاکە ئامانجیان شکەستدانی دوزی کوردە کە نزیک بوتەوە لە سەربەخویی وەک هەوڵدان بو بە هەرێمکردنی کەرکوک و هەوڵدان بو جێ بەجێ کردنی پڕوسەی دوو ێیدارەیی و هێڕشی ڕاگەیاندن لە هەو لایێکەوە بو سەر پارتی و بارزانی وەک هێڕشێکی ناڕەوا و هاوتەریب لە گەڵ ئەجیندای دوژمانمان
دژی پڕوژە پیروزەکەی بارزانی بو سەربەخویی کوردستان .
هەمو ئەمانە دەیان هەوڵی تر بو ئەوەیە کە بەرەی کوردایەتی بە سەروکایەتی بارزانی لاواز بکرێت بەڵام لە کوتاییدا هەروەک چۆن لەڕابردودا دوژمنانی کورد لە بەرامبەر ێیڕادەی کورد و کوردستانی و بارزانی شکەستیان خواردو شەرمەزاریا ن بو مایەوە ئەمڕو لە داهاتوش دا هەر کوردایەتی سەردەکەوێت.