دوو ئیدارەی

دوو ئیدارەی
بێ چارەترین قسەی میدیای سلێمانی و هەرزە سیاسیەكانی نێو گۆڕان ئەوەیە، " پارتی هەرەشەی دوو ئیدارەی دەكات، یان پارتی دەیەوێت كوردستان بگەرێتەوە بۆ دوو ئیدارەی"
ئاخر ئەم قسەیە بۆ سەرلێشێواوەكانی خۆیان دەگونجێت، چونكە ئەوان جگە لە بەئاراستە بوونی ئەوان، زیاتر هیچی تر لە دونیا نازانن و هەركاتێك بیانوێتیش پەلامارێكی هاوشێوەی جاڤی لاند دەدەن، بەڵام بۆ خەڵكێك كە زاكیرەی لە ماسی زیاترە، دەزانێت كە ئەوە كێیە، رۆژ تا ئێوارە خەریكی تەشیر كردن و جنێودانە" بە پارتی و بارزانی" ئەوە كێیە، نەزەریەی " بەردێك لە ئاسمان بێتە خوارەوە پارتیە" لەناو سلێمانی دا كاری لەسەر دەكات، ئەوەكێیە لەهەموو كێشەیەك رۆڵی سەرەكیە لە بەرپرسیاریەتی لە پێشچاوی خەڵكیش خۆی لەژێر دژایەتی پارتی دا حەشار دەدات، جۆڕە نەوەیەكی دروست كردووە لەماڵەوە سەری دێشێت پەلاماری پارتی دەدات، دوو ئیدارەی پێش ئەوەی جودا كردنەوەی ئیدارە بێت كۆتای هێنانە بە پێكەوە ژیان سیاسی و بە ئەهریمەن كردنی هێزی سیاسی ، هەمووی دوو رۆژ تێناپەرێت هەموویان هەناسە سوار بوون كاتێك گولێكی زەردیان لەباوەشی ئاسۆ فەریدوون بینی، كەچی دێن دەلێن پارتی هەرەشەی دوو ئیدارەی دەكات... هەر لەو كاتەی گۆڕان سەری دەرهێناوە وەكو هێزێكی سیاسی لەسلێمانی خەریكی كوتین و سوتاندن و لەناو بردنی پارتیەكانی سلێمانیە، پارتی بوونیان وا وێنا كردووە، لەهەر دەرفەتێكدا بیانەوێت هێرش دەكەنە سەری و بارەگاكان بەكادیرەوە دەی سوتێنن، دوو ئیدارەی هەرەشە نیە، بەڵكو كار كردنە بۆ لەناو بردنی پێكەوە ژیانی سیاسیە، دوو ئیدارەی بریار نیە، بەڵكو هەوڵدانە بۆ لەناو بردنی حزبێك و شكاندن و دەركردنی هێزی سیاسیە لە پرۆسەی سیاسی وەك 23ی حوزەیران، دوو ئیدارەی ئەوەیە كە نەتوانی لەبەر بوونی جەماوەرە راهێنراوەكەت لەدژایەتی پارتی دا بتوانی لەناو حكومەت بیت لەتەك پارتی، دوو ئیدارەی رێك و رەوان زەمینەی ئەو ئەنتی پارتیەی سلێمانیە، كە هەركەسێك بۆنی پارتی بوونی لێ بێت یان رایەكی جیاوازی لێبێت، پەلاماری دەدرێت لەناوی دەبەن، ئەوە دوو ئیدارەیە.....
Top