چیان ده‌گوت و ئێستا چی ده‌كه‌ن!
June 13, 2016
وتار و بیروڕا
پارتی حزبی بنه‌ماڵه‌یه، به‌ڵام له ماوه‌ی 70 ساڵ خه‌بات و قوربانیدانی بێ‌وچان، تاكه یه‌ك كه‌سی بنه‌ماڵه بێ وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی كۆنگره پێی نه‌ناوه‌ته ناو سه‌ركردایه‌تی.
یه‌كێتی كه له هه‌موو حزبه‌كان زیاتر ده‌هۆڵی حزبی بنه‌ماڵه‌ی كوتا، ئێستا خۆی بۆته حزبی دوو خوشكه، ئه‌رێ پێمناڵێن دوای بوونی دوو جێگری سكرتێری گشتی و سێ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، هێرۆخان چۆن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و ئه‌منی و كارگێڕیه‌كانی بۆ خۆی قۆرخ كردوون؟
نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌كه‌ی به موزایه‌ده‌ی گۆڕانخوازی و غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی ده‌یگۆڕین، خه‌و و خۆراكیان له خه‌ڵك حه‌رام كردبوو، كه‌چی ئێستا بۆته بزووتنه‌وه‌ی خه‌زوور و زاوا، ئه‌رێ به‌ڕاست خۆ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیمی زاوای رێكخه‌ری گۆڕانخوازان به‌شداری كۆنگره‌شی نه‌كرد، ئه‌گه‌ر به یاسای زاوا و خه‌زووری نه‌بێ، پێمناڵێن چۆن و به چ یاسایه‌ك كرایه‌وه به ئه‌ندامی جڤاتی گشتی و كه‌سی سێیه‌می بزووتنه‌وه‌كه؟
كۆمه‌ڵه‌كه‌ی عه‌لی باپیریش به ده‌ردی بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا چووه و بۆته كۆمه‌ڵی خه‌زوور و زاوا، ئه‌میری و شوورایی و په‌رله‌ماتاری و وه‌زیری تا نه‌بێته به‌رماوه‌ی خه‌زوور و زاوا، كه‌س بۆی نییه تامی بكات.
یه‌كگرتووی ئیسلامی به موزایه‌ده‌ی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات مێشكی سه‌ریان بردین، راسته به پێی رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته مامۆستا سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستاوده‌ست كرد، به‌ڵام دوای چوار ساڵ و به هه‌مان رێككه‌وتن به لاقه‌ولاق ده‌سه‌ڵاتی لێوه‌رگرته‌وه.
ئه‌رێ به‌راست حزبی بنه‌ماڵه باشتر نییه له حزبی دوو خوشكه و زاوا و خه‌زووران و فێڵی لاقه‌ولاق كردنی ده‌سه‌ڵات؟؟؟