پڕوژەی سەربەخویی و دوژمنەکانی
June 10, 2016
وتار و بیروڕا
کورد ئەمڕو دەبوایە یەکگرتوو بوایە نەک لە یەکترازاو ،لە یەکترازانی کورد هەمیشە ویست و ئەجیندای دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان بووە کە بە داخەوەئەمڕو دەبێنین لەنێو خودا تەبا و هاوهەڵوێست نین ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە هێشتا نەمانتوانیوە وانە وعبڕەت لە ڕابردومان وەربگرین و ئوباڵی ئەم قوناغەش گەربێتو وەک گۆنجاوترێن دەرفەت لە دەست بدەین دەکەوێتە سەرشانی ئەو باڵ و کەسایەتیە سیاسیانە ی ێیستا کە لێرەو لەوێ خەریکی گاڵتە کردنن بە چارەنوس نەتەوەکەمان وەک ستەملێکراوترین نەتەوە لە جیهاندا.
شایانی ئاماژە پێدانە ڕێزدار سەروکی کوردستان لە هەمو لایێکەوە و بە هەمو شێوەیێک هەوڵی دا پڕوسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و دۆزی کورد بەرە و پێشەوە بڕوات و هەنگاوی باشی بڕیبوو پڕوسەکە و پێگەی کورد واخەریک بوو لە باکوری کووردستان بە هێزبونێکی گەورە بە خویەوە ببینێ کەچی پارتی کرێکارانی کوردستان پڕوسەکەیان لە بار برد بو بەرژەوەندی دەوڵەتێکی هەرێمی و هاوپەیمانەکانی وە دوخی کوردیان بەم ڕوژە گەیاندو باکوری کوردستانیان خەڵتانی خوێن کردو وێرانکاری بەردەوامە هەتا ێیستا ئەمە لە لایێک و لەلایێکی تریشەوە سەروک بارزانی بو ڕزگارکردنی کوبانێ و ڕوژئاوای کوردستان بە گستی داوای پشتگیری نێودەوڵەتی کردو وهێزی پێمەرگەشی نارد بو پاراستن کورد و خاکی کوردستان لە بەشی ڕوژئاوا کە هەتاکو ێیستاش پاڵپشتی هێزی ئاسمانی بەردەوامە و اتە ئامانجی بارزانی هەمیشە بەرگریکردن بووە لە کوردو کوردستان بە بێ جیاوازی بەڵام پەکەکە لەولا و پەیەدە لەملا و هندێ کەس و باڵی باشوری کوردستانیش لە جیاتی ئەوەی شانازی بە هەوڵەکانی بارزانی بکەن کە چی وەک یە ک ئاراستە هەمویان بە یێکەوە و بە فیتی ئەو دەوڵەتە هەڕێمیە و هاوپەیمانەکانی لە عیڕاق و سوریا کەوتنە سەنگەر گرتن لە پڕوژەی سەربەخویی کوردستان کە تا حالی حازر بەردەوامن لە سەر بە جێ گەیاندنی فەرمانی فەرمانڕەواکانیان .
لە کوتایی ماوە بڵێم سەردەم سەردەمی دۆزی ڕەوای کوردە وئەو ڕوژانە بەسەرچوو دوزی کورد بگەڕێتەوە دواوە و ێیڕادەی سیاسی کورد سەردەکەوێت وهەرچەند هەوڵ بدەن کاروانی سەربەخویی کوردستان ڕابگرن بێ سودە وسەرکەوتن هەر بو پڕوژەی سەربەخوییی و شەرمەزاریش بو دوژمنانی دەمێنێتەوە .