مریه‌م و سۆران عومه‌ر و جووته‌ پاریزگاكه‌ی زۆنی سه‌وز و نیلی

مریه‌م و سۆران عومه‌ر و جووته‌ پاریزگاكه‌ی زۆنی سه‌وز و نیلی
له‌ هه‌ولێر كه‌سێك خه‌ونی ناخۆش ببینێ سۆران عومه‌ری سه‌رۆكی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رگا به‌ ده‌رگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێ و ده‌ڵێ: پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ ده‌كرێ و تۆمه‌تی پێشێلكاریه‌كه‌ش ده‌خاته‌ پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌ی سه‌رۆكی مافی تیرۆریستان، خۆ مریه‌می كچه‌ ون بووه‌یه‌ كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دوو جار مافی هه‌یه‌، یه‌كه‌میان وه‌ك مرۆڤ و دووه‌میان وه‌ك ونبوویه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌! ئه‌ی بۆ نایه‌ ده‌نگ و به‌رگری له‌ مافی ئه‌و كچه‌ ماف پێشێلكاروه‌ ناكه‌ی؟ ده‌ك عه‌مری خۆت و لێژنه‌ی مافی مرۆڤ و په‌رله‌مانه‌كه‌شت نه‌مێنێ.
ئه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری وه‌ستای قسان و كۆڵه‌واری ده‌ستان، ئه‌ی گۆڕانخوازی موزایه‌ده‌چی سه‌ر شاشه‌ی (تی ڤی)یه‌كان، تۆ له‌ كوێی؟ ئه‌ی ناڵێی غه‌در له‌ سلێمانی ده‌كرێ؟ ئه‌ی خۆت نه‌كردووه‌ به‌ پارێزه‌ری سلیمانی و سلیمانیه‌كان؟! ئه‌ی تۆ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگاری داهاتووی سلێمانی نیت؟! بۆ هێشتت جارێكی تریش هه‌ولێر غه‌در له‌ سلێمانی بكا و مریه‌می هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ خۆی بگرێ؟ ئێستا ده‌ڵێم: هه‌زار جار ئافه‌رین كاك مه‌لا بختیار راستت فه‌موو كه‌ گوتت: ناهێلێن هه‌ڵه‌وه‌رێكی كۆنه‌ به‌عسی هه‌یبه‌تی سلێمانی بشكێنێ.
ئه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و جه‌نابی پارێزگاره‌كه‌ی، مریه‌م هاوشاریتان بوو، 28 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ناو دوكه‌ڵ و غوباری كیمیا له‌ كه‌سوكاری داده‌بڕا و وه‌ك سه‌دان منداڵی ونبووی تر، دوور له‌ سۆزی دایك و باوكی رۆژانی پڕ له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ڕێكرد، ئه‌ی بۆ له‌ شاره‌كه‌ی خۆی میوانداریتان نه‌كرد؟!
جه‌نابی پارێزگاری سلیمانی.. تۆ له‌وانی تر به‌ ویژدان تر بووی، چاك نییه‌ تۆ وه‌ك په‌نابه‌رێك رێزت له‌ مریه‌م گرت و وه‌ك ئاواره‌یه‌ك له‌ خێوه‌تگای ئاواره‌كانی سیته‌ك بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خیوه‌تێكت به‌ هه‌دیه‌ پێبه‌خشی، وه‌ڵڵا مریه‌م له‌ هه‌مووتان لیزانتر و وریاتر و به‌ شه‌ره‌ف تریش بوو، هه‌ر زوو مه‌ڵبه‌ندی به‌ ده‌نگه‌وه‌ چوونی كوردانی لێقه‌وماوی دۆزییه‌وه‌، هه‌ر زوو زانی نێچیرڤان بارزانی برای راسته‌قینه‌ی كچ و كوڕانی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌موو كچ و كوڕانی كوردستانیشه‌.
Top