بو ئەوەی هەنگاوێکی تر بو پێشەوە بهاوێژین
June 7, 2016
وتار و بیروڕا
کوردگەلێ هەورازو نشێوی بڕیوە وڕەوشی سیاسی ێیستای کورد هەروا بە ئاسانی نەهاتوتە کایەوە بەڵکو دەریایێک خوێنی بو ڕژاوە بویە ێێمەی کورد پێویستە ئاورێک لە ڕابردوو خوێناویەکەی خومان بدەینە و وانە لە و ڕابردووە تاڵە وەربگرین و خاڵە لاوازەکان و بەهێزەکان لێک بدەینەوە و بیانکەینە بەڕنامەیێکی گونجاو کە تەعبیر لە بەرژەوەندی گەل ووڵاتمان بکات پێش هەمو شتێک .
ئەمڕو دوزی ڕەوای کورد بە گوێرەی هەموئاماژەکان نزیک بوتەوە لە کوتا ئامانجی خوی بو پێکانی ئامانجەکەشمان پێویستیمان بە خیتابێکی سیاسی یەکگرتوو هەیە خیتابێک کە بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان تێیدا ڕەنگ بداتە وە دور لە بەرژەوەندی کەسی وحزبی کارکردنی پێکەوەیی بودەربازبوون لەم قوناغە هەستیارە بکڕلتە بەڕنامە تاکو ئەم هەنگاوەش وەک دوا هەنگاو ببێتە مایەی گەیاندنی کە شتیەکەمان بە کەناری ئارام کە ئەویش سەربەخویی و سەرفەرازی گەل و وڵاتەکەمانە بە یەکجاری.
بارزانی زەمینەیێکی گونجاوی بو دوزی نەتەوەیی کورد ڕەخساندووە بە هوی هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیە سە رکەوتووەکانی لە لایەک و لە لایێکی تریشەوە بە هوی ڕوڵ و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەسەرکردایەتی بەڕێزیان به سەر تیروردا هاوشانی گشت کوردپەروەران ودڵسوزان .
بویە لە کوتایی دا باشترین ئەلتەرناتیڤ بو دەبازبون لەم قوناغە هەستیارە ئەوەیە کە هاوشانی پشتگیری نێودەوڵەتی بو دوزە ڕەواکەمان ماڵی خومان ڕێک بخەینەوەو ویەکڕیزی و هاو هەڵوێستی خومان بپارێزین و هاوکاربین بوسەرخستنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان ئەو پڕوژەیەیەی کە هێژا بارزانی هەوڵی بوداوە و دەدات تاکو دوا هەنگاو بهاوێژین بەرەو سەربەخویی و ڕزگاربونی یەکجارەکی.