ئاسایشی نیشتیمانی لە سەرەوەی هەمو مەسەلەیێکە

ئاسایشی نیشتیمانی لە سەرەوەی هەمو مەسەلەیێکە
بێگومان ئاسایش و ئارامی هەر وڵاتێک لە ڕیزبەندی یێکەم دا دێت و لە پێش گشت مەسەلەکانی دیکە وە دێت چونکە کاتێک ئەمنیەتی وڵاتێک بکەوێتە ژێر هەڕەشە ی دوژمنەکانی ئەگەر بێتو ڕێگری لێ نەکرێت و بە رپەرچ نەدرێتەوە لە کاتی خویدا ئەوا وڵات بە گشتی توشی دۆخێکی سیاسی ئاڵوز و ناهەموار دەبێت وهەمو شتە کان لە ئاراستەی ئاسایی دەچنە دەرەوە و لە ئەنجامدا ڕۆخان بە دوایدا خویدا دە هێنێت .

باشوری کوردستان هەڕەشەی جوراوجوری لە سەر بووە و لە سەرە ئەگەر لەم ووتارەدا زورنەگەڕێینەوە بو دواوە تەنها ئەم چەند ساڵەی کوتایی پێداچونەوەیێکی بو بکەین ئەوەمان بو ڕون دەبێتەوە کە ئەزمونی باشوری کوردستان تا چەند لە ژێر هەڕەشە ی دوژمنو ناحەزانی دا گوزەری کردووە هەم لە سەر ئاستی نێو خویی دا و هەم لە سەر ئاستی وڵاتانی دەوروبەر وە ئەو مەسەلەیەی کە لە هەمو مەسەلەیێک زیاتر بە ئامانج گیراوە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە و ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیە چونکە بە تێکچونی باری ئەمن و ئاسایشیی باشوری کوردستان دوژمنان و نە یارانی دوزی ڕەوای کورد بە ئاسانی دەتوانن هەرچی مەرامێکیان هەبێت جێ بەجێ بکەن و بەم شێوەیە گەورەترین زیان بە دوزی ڕەوای میللەتەکەمان بگەیێنن.

ئەوەی لە کوردستان ڕویدا لەم چەند ساڵانەی دواییدا شتێک نەبووەو نیە بکەوێتە نێوخانە ی دیموکراسیەتی ڕاستەقینەدا وە بە ململانیێ سیاسی تەندروست ئەژمار ناکرێت هەرگیز بەڵکو ئەمە دوژمنایەتیەکی سیاسی بوو هندێ لایەن پێی هەستان تاکو لە ژێر ناوی ئوپوزسیون دا ڕق و کینە مێژووییەکانی خویان بە سەر ڕکابەرەکانی خویان دا دا بڕێژن و بە تایبەت بە سەر بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دا وەک بە هێزترین پارتی سیاسی کە پارتی دەستەڵاتداریشە لە هەمان کات دا وە بە چەندین شێواز پەلاماری پارتی وبارزانیان دا چ لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیانەوە بە هەمو جورەکانییەوەواتە بینراو ،بیستراو ،ئەلکترونی،نوسراو ،

ململانێ سیاس تەندروست لە دیموکراسێەت دا مافێکی سروشتی هەر پارتێکی سیاسیەبەشێوەیێکی ئاشتیانەو شارستانیانە و لە چوار چێوەی یاسای وڵات دا بێت ،بەڵام کارەسات ئەوەیە ببی بە ئوپوزسیونێک هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵات دروست بکەیت لە کاتێکدا کە گەورەترین هەڕەشەی دەرەکی لەسەر خاک و میللەت هەبێت .

ئەرکی پارتی سیاسی بەرگری کردن و لەبەرچاو گرتنی ئەمنیەت و ئاسایشی وڵاتە پێش هەمو شتێک بەتایبەت لە و کاتانەدا کە گەلو وڵات لەبەردەم هەڕەشەی لەناو چون دا بێت نەک خوی ببێتە تەرەفێک بو تێکدانی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی وڵات وە ئەمە بە گەورەترین خیانەتی نیشتیمانی لە قەڵەم دەدرێت.

زور جار دەوڵەتان دە چنە ناو یەکیەتیە فیدڕالیە کان یان کونفیدڕالیەکان بو ئەوەی خویان لە هەڕەشەکانی دوژمنەکانیان بپارێزن ێێمەش دەبوایە لە مەترسی بارودۆخەکە و ئەو هەمو هەڕەەشانەی کە لەسە رمانن یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی خومان بپارێزرایە نەک پێچەوانەکەی.،ێیستاشی لە گەڵ دابێت ئەو باڵ و کەسانە وەک تابوڕی پێنجەم بەردە وامن لە سەر ڕە فتارە سیاسیە هەڵەکانیان و هەر جارەو بەشێوازێک هەوڵی تێکدانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی باشوری کوردستان دەدەن ووڵاتیان دوچاری لە یەکترار.زانی سیاسی گەورە کردووە کە ئە مەش بێجگە لە سود گەیاندن بو دوژمنانی سەربە خویی کوردستان هییچی تر ناگەیێنێت.
لە کوتایی دا پێویستە لەم ڕوو بە دواوە هەرگیز ڕێگا بەهیچ لایەک نەدرێت ئەمنیەت و ئارامی باشوری کوردستان بشێوێنن و بەپێی یاسا مامەڵەیان لە گەڵدا بکرێت و بەسزای عادیلانە ی خویان بگەیێندرێن لە هەر ئاستێک و و پلەو پایەی سیاسی یان کومەڵایەتی وهتد...دا بن.
Top