كامیان براوه ده‌بێ؟
June 3, 2016
وتار و بیروڕا
ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دابه‌ش كردنی عێراق هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی جیاوازدا دابه‌ش كردووه، ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ش له كاتێكدایه هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه لهسهرئهگهی دابه‌ش بوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق كۆكن، هه‌ردوو لایان له راگه‌یاندن و بانگه‌شه و درووشمه‌كانیان سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیان خستۆته پێشینه‌ی كاره‌كانیان، هیچ لایه‌كیان نكوولی له‌و راستییه ناكات كه زینده به‌چاڵ كردنی (8000) بارزانی و، ئه‌نفال كردنی (182000) ژن و پیاو و گه‌نج و لاوی كورد و (5000) شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه، سیاسه‌تی راگواستن و به چۆڵه‌وانی كردنی وڵاتێك و رووخاندنی (4500) شار و شارۆچكه و گوند، ره‌نگدانه‌وه‌ی كار و كاردانه‌وه‌ی نێوان خه‌باتی ره‌وای كورد و خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و هه‌ڵپه‌ی سیاسه‌تی داگیركاری و ته‌وژمی فراوانخوازی عرووبه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار و ته‌نانه‌ت گومانیشه له‌سه‌ر میكانیزمی گشتپرسی و كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه ئاڕاسته و بۆچوونه جیاوازه‌كان ناڵێم: درووست ده‌بن، ده‌ڵێم: درووست ده‌كرێن.
عێراق هه‌ڵوه‌شاوه و بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تبوونی له ده‌ست داون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد له به‌ڕیوه بردنی عێراقدا نه‌ك شه‌ریك نییه، به‌ڵكو هه‌وڵی دوور خستنه‌وه و په‌راوێز خستنی ده‌درێ، میلیشیا حوكمی عێراق ده‌كات، داعش وه‌ك هێزێكی توندڕه‌و و تیرۆریستی سوننه‌گه‌رایی و حه‌شدی شه‌عبیش به هه‌مان خواستی تونده‌ڕه‌وی و تیرۆریستی شیعه‌گه‌راییه‌وه، له هه‌وڵی پاكتاوی ره‌گه‌زی و بوون و مانه‌وه‌ی كورددان وه‌ك نه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری ریشه‌یی پرسی كورد وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی و جیا بوونه‌وه له عێراق دایه، له هیچ كات و له هیچ قۆناغێكدا كورد وه‌ك ئێستا پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی لێنه‌كراوه، ئه‌وه قسه و را و بۆچوونی هه‌ردوو ئاڕاستهكهیه، به‌ڵام كه باس دێته سه‌ر پرسی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئاڕاسته‌یه‌كیان ئه‌و راستیانه نادیده ده‌گرێ و بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له مێژووی پڕ كاره‌سات و نههامهتیهمانی عێراقی بوونی كورد بكات، خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له گره‌وی حزبی ده‌نێ و ده‌ڵێ: سیسته‌مێكی بێ گرفت و گرێ و گۆڵێ هاوشێوه‌ی سیسته‌می عێراقمان ده‌وێ، یان ده‌ڵێن، به‌غدا پێشكه‌وتوو تره له كوردستان، ئه‌و ئاراسته‌یه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و چوونه‌وه ناو گێژاوی عرووبه‌دا ده‌بینێ، له به‌رامه‌ردا ئاڕاسته‌كه‌ی تر بوونی ئه‌وهه‌موو قه‌یران و گرژی و ئاڵۆزیانه و مایه‌پووچ بوونه‌ی عێراق له رووی سیاسی و سه‌ربازی و رووخانی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تبوونی عێراق، به ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی گشتپرسی و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌زانێ، ماوه‌ته‌وه بڵێین له‌و دوو ئاڕاسته‌یه كامیان گره‌وی نه‌ته‌وه‌یی ده‌باته‌وه و دوا سه‌روه‌ری مێژوو بۆ خۆی ده‌نووسێته‌وه؟ با چاوه‌ڕوان بین و داهاتوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان بداته‌وه.