مەترسیەكی تری نزیك لەسەر كورد

مەترسیەكی تری نزیك لەسەر كورد
تێگەیشتن لە تاكرەوی پەكەكە لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان، لەوە نەماوەتەوە تەنها لە ملهوری و تاكرەوی پەیەدە و یەپەگە سەیر بكرێت، بەڵكو لەئێستادا بۆتە بابەتێك ئەگەر زوو كورد فریای نەكەوێت، ئەوە دوژمنانی كورد لە بابەتی پەكەكە بەیەك دەگەن، جارێكی تر و جەوڵەیەكی تر كورد دەبێتەوە قوربانی، ئێستا ئەردۆگان بەتەواوی ئامادەی هەر جۆرە رێكەوتنێكە كە ببێتە هۆكاری سنور دانان بۆ پەكەكە و یەپەگە و پەیەدە لەسوریا، ئەمە نەك تەنها مەترسیە لەسەر رۆژئاوای كوردستان، بەڵكو مەترسیە بەسەر تەواوی دەسكەوتەكانی باشوری كوردستان و باكوری كوردستان، چونكە ئەگەر هەر رێكەوتنێك بێتە كایەوە، لەنێوان " رووسیا و ئێران و توركیا و سوریا" ئەوە بێ هیچ شكو گومانێك رێكەوتنەكە دەپەرێتەوە، بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان وەك یەك پاكێجی سیاسی، ئەگەر پەكەكە+ پەیەدە، لەو تاكرەویەی بەردەوام بێت لەو گەمە عەسكەریە و سیاسیەدا باش مامەڵە نەكات، كوردستان لە گەمەی مخابەراتی و عەسكەری و سیاسی نەگوازێتەوە، بۆ بەرەیەكی كوردستانی رۆژئاواو هەموو هێزە كوردیەكان لە رۆژئاوای كوردستان بەشدار نەكات، ئەوە نەك ماڵی كورد بەڵكو ماڵی خۆشی وێران دەكات ئەگەر بەڵایەوە، گرینگ بێت، چونكە دەكرێت پەیوەندی ئێستا رۆژئاوای كوردستان و توركیا بەجۆڕێكی تر مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ئەوەش تەنها لەرێگای گەرانەوەی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان و هەڵوەشاندنەوەی كانتۆنیەكان و دروست كردنی بەرەیەكی سیاسی كوردی، كە تێیدا هەموو هێزەكان بەشدار بن، ئۆڤەرێكی تر سیاسی پێشكەشی توركیا بكرێت كە زامنی باڵادەستی پەكەكەی تێدا كاڵكرابێتەوە، ئەمە نەك تەنها دەبێـە هۆكاری پاراستنی رۆژئاوای كوردستان بەڵكو دەبێتە هۆكاری بەهێزی پێگەی رۆژئاوای كوردستانیش، مەگەر نا ئەو مانۆرە سیاسیە مەترسیدارە لەنێوان توركیا و ئێران و سوریا و رووسیا لەئەگەر دایە.
Top