مه‌رج نییه داعشه‌كان رێشیان چه‌ند درێژه و چ به‌رگێك له‌به‌ر ده‌كه‌ن و به چ زمانێك قسه ده‌كه‌ن و كێ خهلیفهیانه، چونكه ئه‌وانه شتی رۆتینین و ناتوانین داعشه شاراوه‌كانی پێ بناسینه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌توانین په‌رده‌ی پێ له‌سه‌ر رووی هاوسه‌نگه‌رانی داعش لا بده‌ین و ناخیانی پێ بخوێنینه‌وه، (ئه‌ی ره‌قیب و ئاڵای كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان)ن، بۆیه هه‌ر كه‌سێك دژی ئه‌ی ره‌قیب و ئاڵای كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوردی بێ، به هه‌ر زمانێك بدوێ و هه‌ر به‌رگێكی له‌به‌ر بێ و چۆن موزایه‌ده بكات، به ره‌چه‌له‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر به‌ره‌بابی داعش و له‌وانیش مه‌ترسیدا تره، چونكه ئه‌وه داعشی شاراوه‌یه و له پشته‌وه سه‌ری خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌بڕێ.